سەردێر

وەزارەتی تەندروستی بەدەم داوای پێشمەرگەكەوە دەچێت

خەڵك

دوای ئەوەی پێشمەرگەیەك، كە باوكی دوو منداڵە و منداڵەكانی تووشی نەخۆشییەكی دەگمەن بوون و پێویستییان بەچارەسەرە لەبەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران داوای بە هاناوە چوونی كرد، وەزارەتی تەندروستی هەرێم بەدەم داواكەیەوە چوو.

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، لەسەر ڕاسپاردەی نووسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، تیمێكی وەزارەتی تەندروستی ئەو پێشمەرگەیەی بەسەركردەوە كە بە دوو منداڵی نەخۆشەوە لەسەر شەقام داوای هاوكاری دەكرد.

وەزیری تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشكردووە، دەستبەجێ گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی پسپۆڕی بەمەبەستی پشكنین و بەدواداچوونی باری تەندروستی منداڵەكان و دابینكردنی چارەسەری و پێداویستی پزیشكی و هەر ڕێگایەك بۆ گەیشتن بە چارەسەری تەواو.