سەردێر

دەزگای دەرمانی ئەوروپی: ڤاكسینی ئەسترازینیكا هیچ مەترسییەكی نییە

خەڵك

دەزگای دەرمانی ئەوروپی جەختدەكاتەوە لەوەی سوودەكانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنای ئەسترازینیكا لەسەروو هەموو مەترسییەكانەوەیە.

دەزگای دەرمانی ئەوروپی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئەوەی خستووەتەڕوو، هەموو ئە مەترسییانەی دەربارەی ڤاكسینی ئەسترازینیكا خراوەتەڕوو تەنها چەند حاڵەتێكی كەم بووە كە لە نێو ملیۆنان وەرگری ڤاكسینەكەدا ڕوویداوە.

دەزگای دەرمانی ئەوروپی ڕوونیشی كردووەتەوە، تا ئێستا هیچ بەڵگە و توێژینەوەیەكی زانستی لەبەردەست دا نییە كە بیسەلمێنێت وەرگرتنی ڤاكسینەكە دەبێتە هۆی خوێن مەیین.