سەردێر

لە دوو وڵات ڤاكسینی ساختەی فایزەر دەستی بەسەردا گیرا

خەڵك

ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی ئاشكرایدەكات، لە دوو وڵاتدا ڤاكسینی ساختەی فایزەر دەستی بەسەردا گیراوە.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی پشت بەستوو بەزانیارییەكانی كۆمپانیای فایزەر، بەرهەمهێنانی ڤاكسینی ساختەی لەجۆری فایزەر لە مەكسیك و پۆڵەندا ئاشكرا كرد و بڵاویكردوەتەوە، لە مانگی شوباتی ڕابردوودا، پۆلیس لە ویلایەتی نویفۆن لیۆنی مەكسیكی، لە دوای پشكینی كلینكێك كە ڤاكسینی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشكردووە چەند لەزگەیەكی ساختەی تایبەت بەڤاكسینی فایزەری دۆزیوەتەوە.

ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، لەنێو ئەو كلینیكەدا نزیكەی 80 كەس بە ڤاكسینەكە كوتراون و هەریەكەشیان بۆ بڕێك لەڤاكسینە ساختەكە بڕی 100 دۆلاریان لێوەرگیراوە.

هاوكات، لە وڵاتی پۆڵەنداش پۆلیسی ئەو وڵاتە لە نێو شوقەیەكدا بەهەمان شێوە ڤاكسینی ساختەیان دۆزیەوەتەوە، كە ترشەڵۆكی هیالۆرۆنیكیان تێدابووە كەلە چارەسەری دژ بە چرچبوونی پێستدا بەكار دەهێنرێت بێ ئەوەی ڤاكسینە ساختەكە دابەشكرابێت.