سەردێر

هۆشداری دەدرێت لە مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا گۆڕاوەكەی هیندستان

خەڵك

لێپرسراوانی تەندروستی بەریتانیا هۆشداری دەدەن لە مەترسیی گۆڕانكارییە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هیندستان.

ڕۆژنامەی ئیندپێندنتی بەریتانیا بڵاویكردەوە، لەلایەن لێپرسراوانی تەندروستی بەریتانیاوە لێكۆڵینەوە لە ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاوی هیندستان كە بە ( بی 16-17 ) ناسراوە دەكرێت، بەپێی زانیارییەكان تا ئێستا 77 حاڵەتی توشبوون بەو ڤایرۆسە لە بەریتانیا تۆماركراوە، بەڵام هێشتا هیچ زانیارییەك نییە سەبارەت بە ڕێژەی كوشندەیی ڤایرۆسەكە و كاردانەوەی بۆ ڤاكسینە بەردەستەكان.

هاوكات، د.جیفری باریت لە پەیمانگای ویلكۆم سانجەری بەریتانیا ڕایگەیاند، ڤایرۆسە گۆڕاوەكەی هيندستان لە دوایین شەپۆلی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لەو وڵاتە سەریهەڵداوە، بەڵام هێشتا زانیاری ورد نییە لەسەر ئەوەی كە ئەو ڤایرۆسە هۆكاری ئەو شەپۆلە توندەی ڤایرۆسەكەیە لەو وڵاتە یاخود نا.

د.جیفری باریت وتیشی، لێكۆڵینەوەكان لەسەر ئەو جۆرە گۆڕاوەی ڤایرۆسەكە بەردەوامە و بەپێی نوێترین داتا تا ئێستا هەزار حاڵەتی تووشبوون بەو جۆرە لە هیندستان تۆماركراوە.