سەردێر

كۆرۆنا بەرەو كۆتاییە

خەڵك-

بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی تیدروس ئەدهانۆم جیبریسوس لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند دەكرێت لە چەند مانگی داهاتوودا كۆرۆنا كۆنترۆڵ ببێت بە مەرجی دابەشكردنی پێویستییەكان.

بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی تیدروس ئەدهانۆم جیبریسوس رایگەیاند توانا هەیە بۆ كۆنترۆڵ بوونی كۆرۆنا لە چەند مانگی ئایندەدا.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد نیگەرانی هەیە لە تێكڕای مەترسیداری كۆرۆنا لەنێو پێكهاتەكانی تەمەن 25 بۆ 59 ساڵ كە دەكرێت ببێتەهۆی سەرهەڵدانی جۆری نوێی كۆرۆنا.

دەشڵێت: لە 9 مانگدا ملیۆنێك مردن، لە چوار مانگدا 2 ملیۆن مردن، لە 3 مانگدا 3 ملیۆن مردن هەیە.

لە زۆرینەی وڵاتانی دنیا ڤاكسین پێدان دژی كۆرۆنا دەستیپێكردووە و تەندروستی جیهانیش بەردەوام هۆشداری دەدات كە دەبێت بە یەكسانی ڤاكسین دابەش بكرێت، ئەوە مەرجی كۆتایی هاتن و كەمبوونەوەی كۆرۆنایە.

بەپێی زانیارییەكان زۆرترین ڤاكسین بە كاردەهێنرێت لە وڵاتە دەوڵەمەند و پێشكەوتووەكانە، وڵاتانی دیكەی لێ بێبەش كراوە، بە نمونەی ئێران كە قوربانی زۆری كۆرۆنای هەیە و ژمارەی دانیشتوانەكەی زۆرە تا ئێستا ڤاكسینی پێنەگەیشتووە.