سەردێر

ئەمریكا بۆ ئەمریكاییەكان: سەفەر مەكەن

خەڵك-

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا داوای لە ئەمریكاییەكان كرد كە سەفەری دەرەوەی وڵات نەكەن چاو بە گەشتەكانیان بخشێننەوە، چونكە هێشتا كۆرۆنا مەترسی گەورەیەی بێ پێشینەیە لەسەر گەشتیاران.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راشیگەیاندووە لە ئەم هەفتەیەدا پێداچوونەوە دەكرێت بە رێنماییەكانی گەشت بۆ ئەوەی گەشتێكی باش بكەن لە ژێر چاودێری رێنماییەكانی نێوەندی نەخۆشییەكان و چاودێری تەندروستی و ئەو كێشەكانە ئاشكرا دەكات كە كاریگەرییان لەسەر سەفەر هەیە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راشیگەیاند ئەم نوێكردنەوەیە دەبێتەهۆی زیادبوونی ژمارەیەكی گەورە لە ئەو وڵاتانەی دەكەونە چوارچێوەی ئاستی چوارەمەوە كە داوا دەكرێت سەفەریان بۆ نەكرێت و دەگاتە 80%ی دەوڵەتان لە جیهاندا.