سەردێر

لە هیندستان لە رۆژێكدا 273 كەس تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك-

هیندستان ئەمڕۆ ئامارێكی پێوانەیی نوێی كۆرۆنای تۆماركرد بە جۆرێك ژمارەی تووشبوان 273 هەزارە لە 24 سەعاتدا.

لەگەڵ ئەم ئامارە نوێیە ژمارەی تووشبووان لە ئەم وڵاتەدا گەیشتە 15 ملیۆن كەس و پلەی دووهەمی گرت لە دوای ئەمریكا لە زۆری ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنادا.

وەزارەتی تەندروستی هیندستان رایگەیاند ژمارەی مردووان بە كۆرۆنا بەرز بووەتەوە بۆ 178 هەزار كەس دوای ئەوەی رۆژێكدا 1619 كەس مردن.

ئەم شەپۆلە نوێیەی كۆرۆنا لە هیندستان لە مانگی ئاداری سەریهەڵداوە توندترە لە شەپۆلەكەی مانگی ئەیلولی رابردوو كە ئاماری رۆژانە گەیشتە 97 هەزار كەس.

لە هەفتەكانی رابردوودا لە هیندستان ئاماری رۆژانە 200 هەزار كەسی تێپەڕاند.

لە زۆرێك لە هەرێمەكانی هیندستان رێوشوێن گیراوەتەبەر كەرەنتینە راگەیەنراوە.

هیندستان دەناڵێنێت بە دەست نەبوونی كارمەندی تەندروستی و ئۆكسجین و دەرمانی پێویستەوە.