سەردێر

كۆرۆنا هیندستانی بە هیلاك برد

داوای بە هاناوەچوون دەكرێت

خەڵك-

هیندستان ئەمڕۆ یەك شەممە ژمارەی پێوانەیی لە توشبووانی كۆرۆنا تۆماركرد.

وەزارەتی تەندروستی هیندستان لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 216 هەزار و 500 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

بەم پێیە ژمارەی توشبووان لە هیندستان گەیشتە 14.8 ملیۆن كەس.

هیندستان لە دوای ئەمریكا پلەی دووهەم دەگرێت لە زۆری ژمارەی توشبوواندا بە كۆرۆنا، ئەمریكا 31 ملیۆن توشبووی هەیە.

بەپێی ئامارەكان ژمارەی مردن بە كۆرۆنا لە هیندستان 177 هەزار و 150 كەسە، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 1501 كەس مردوون.

هیندستان دەناڵێنێت بەدەست چەند ڤایرۆسێكی گۆڕاوی كۆرۆنا، كەمی كارمەندانی پزیشكی و نەخۆشخانەكان، كەمی ئۆكسجین و دەرمانەوە.

لای خۆیەوە نارێندرا مودی سەرۆك وەزیرانی هیندستان شەوی رابردوو داوای كرد سەرجە ئاستەنگەكان لاببرێت لە پێش دابینكردنی ڤاكسین.

مودی داوایكرد پێویستیان بە دابینكردنی كارمەندی پزیشكی و ئۆكسجین و ئامێری هەناسەدانی دەستكرد هەیە، بەتایبەت 12 هەرێم دەناڵێنن بە دەست بەرزبوونەوەی بێشووماری ئامارەكانەوە.