سەردێر

كەنیسەكان هۆشداری دەدەنە جۆنسۆن

خەڵك-

سەدان رێبەری ئاینی كەنیسەكانی بەریتانیا هۆشداری دەدەن بە سەرۆك وەزیران بۆریس جۆنسۆن بەهۆی پلانی بەكارهێنانی بڕوانامەی ڤاكسین بۆ سەفەركردن لە پاڵ پاسپۆرتدا، ئەمە بە مەترسیدارترین پێشنیازی سیاسەتی حكومەت دەزانن لە مێژووی سیاسی بەریتانیادا.

رۆژنامەی گاردیان بڵاویكردەوە ئەو رێبەرە ئاینییانە لە نامەیەكدا بۆ بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیران كە ژمارەیان زیاد لە 1250 رێبەری ئاینی مەسیحییە لە سەرانسەری بەریتانیا رایانگەیاندووە دانانی بڕوانامەی ڤاكسین لە پاڵ پاسپۆرت كارێكی ناڕەوشتییە و خەڵك پاساوی رازیكەریان هەیە كە توانای بەكارهێنانی ڤاكسینیان نییە، یان خوازیاری نین، بە لای هەندێك لە مەسیحییەكانەوە ڤاكسین پەیوەستە بەلایەنی ویژدان و رەوشت و دروستكردن و ئەزموونكردنی ڤاكسینەكە.

هۆشداریش داوە بە سەرۆك وەزیران لە بوونە بڕیاری ئەو پێشنیازە كە چینایەتی دروست دەكات لەنێو پێكهاتەكاندا بەتایبەت لەگەڵ ئەوانەی ڤاكسین لە خۆیان نادەن، بۆیە ئەمە كۆتایی دەهێنێت بە دیموكراسی لیبڕاڵی .