سەردێر

تەندروستی سلێمانی: چوار كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ تەندروستی‌ سلێمانی‌ ڕایگەیاند:”ئەمڕۆ شەممە، 4‌‌ توشبووی كۆرۆنا لەنێو نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی گیانیان لەدەستداوە”.

بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ تەندروستی‌ سلێمانی‌ ئاماژەی بەوەشدا، هاوكات 29 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی خەوێنراون و 22 تووشبووش دوای چاكبوونەوەیان نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە”.

بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ تەندروستی‌ سلێمانی‌ ئەوەشی خستەڕوو:”لەئێستادا 110 تووشبووی كۆرۆنا لەنێو نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانیدان و 97 تووشبوو خراونەتە ژێر ئامێری ئۆكسجین”.