سەردێر

تەندروستی جیهانی: ژمارەی مردووان بە كۆرۆنا لە ئەوروپا ملیۆنێك كەسی تێپەڕاند

خەڵك

بەڕێوەبەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە كیشوەری ئەوروپا ئاشكرایكرد، ڕێژەی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەوروپا ملیۆنێك كەسی تێپەڕاندووە.

هانز كلوج بەڕێوەبەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە كیشوەری ئەوروپا ڕایگەیاند: ڕێژەی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەوروپا ملیۆنێك كەسی تێپەڕاندووە و هەموو هەفتەیەكیش زیاتر لە ملیۆنێك و 600 هەزار تووشبوی نوێ تۆمار دەكرێن.

كلوج ڕاشیگەیاند: ئامارەكانی ڕۆژانە پێمان دەڵێن ئەوروپا بەرەو كارەساتی مرۆیی دەڕوات ئەگەر ڕێژەكان بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام لە بەرزبوونەوەدا بن.

بەڕێوەبەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە كیشوەری ئەوروپا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: پێویستە هاووڵاتیان بەجددی مەترسییەكانی كۆرۆنا وەربگرن و پابەندی ڕێنماییەكان بن.