سەردێر

تەندروستی هەرێم 952 حاڵەتی تووشبوونی نوێی ڕاگەیاند

خەڵك

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 952 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 675 كەسیش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 6817 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 199 كەس و سلێمانی 312 كەس و لە گەرمیان 51 كەس و دهۆك 372 كەس و هەڵەبجە 4 كەس و ڕاپەرین 14 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 675 كەس چاكبوونەتەوە و 10 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە، كۆی گشتی مردنیش بە كۆرۆنا گەیشتە 3857 كەس.