سەردێر

ڤاكسینی كۆرۆنا دەبێتە ساڵانە

ڤاكسینی كۆرۆنا دەبێتە ساڵانە

خەڵك-

هەنگاوە زانستییەكان بۆ توندكردنەوەی شەڕی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەوامییان هەیە، لە ئەو چوارچێوەیەدا كۆمپانیای فایزەری ئەمریكایی بۆ یەكەمجار داهێنانێكی نوێ لە بواری ڤاكسین پێدان ئاشكرا دەكات.

كۆمپانیای فایزەری ئەمریكایی بۆ پیشەسازی دەرمان ئاشكرایكرد گەیشتوون بە ئەنجامێك كە دەتوانرێت ژەمی سێهەمی ڤاكسین بدرێت بە ئەو كەسانەی ڤاكسین وەردەگرن لە دوای 12 مانگ لە ژەمی دووهەمی ڤاكسین.

ئەلبێرت بورولا بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای فایزەر دەڵێت هاووڵاتیان پێویستیان بە ژەمی سێهەمی ڤاكسین دەبێت لە دوای 12 مانگ لە وەرگرتنی ژەمی دووهەم، بەئەم شێوەیە پێدانی ڤاكسینی فایزەر تەواو دەبێت.

ئاماژەی بەئەوەش كردووە رەنگە پێویست بكات پێدانی ڤاكسین بكرێتە ساڵانە دژی كۆرۆنا بەپێی تۆڕی دەنگوباسی سی ئێن بی سی ئەمریكایی.