سەردێر

ڤاكسینی ئێرانی بەرهەم دەهێنرێـت

خەڵك-

وەزیری تەندروستی و دەرمان و كاروباری پزیشكی ئێران رایگەیاند ئێران كار دەكات بۆ دروستكردن و بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا.

سەعید نمەكی وەزیری تەندروستی و دەرمان و كاروباری پزیشكی ئێران لە میانەی سەردانێكدا بۆ شاری كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان رایگەیاند بە چڕی كار دەكەن بۆ بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا و لە قۆناغەكانیدا كار دەكەن.

سەعید نمەكی بە وردی باسیشی لە هەوڵەكانی حكومەتی ئێران بۆ دابینكردنی ڤاكسین كرد لەگەڵ چین و كۆمپانیایەكی هیندی بۆ كڕینی ژەمە ڤاكسین و پارەی پێش وەختیشیان داوە، بڕێك ڤاكسین دابین كراوە، بەڵام بڕی پێویست نییە.

ئاشكراشیكرد لە رۆژی دوو شەممەوە دەست دەكەن بە پێدانی ڤاكسین بە هاووڵاتیانی ئێران و خەڵكێكی زۆریش ناوی خۆی نووسیوە بۆ وەرگرتنی ڤاكسین.

ئاماژەی بەئەوەشكرد خەڵك بە هەڵە تێگەیشتوون كە ساردكەرەوەكان پڕن بە ڤاكسین، بەڵام ئەو هەواڵانە راست نین.

راشیگەیاند بڕێك ڤاكسین رێگری لێكراوە بگاتە ئێران لەلایەن توركیاوە.

ئێران یەكێكە لە ئەو وڵاتانەی ئێستا تێیدا رێژەی رۆژانەی تووشبووان و مردووان بە كۆرۆنا بەرزە.