سەردێر

كۆرۆنا 100 هێندە ئەگەری جەڵتە زیاد دەكات

خەڵك-

بەپێی توێژینەوەیەكی نوێی زانكۆی ئۆكسفۆردی بەریتانی توشبوون بە كۆرۆنا 100 هێندە ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە زیاد دەكات لە بەرامبەردا ڤاكسین چەند هێندەیەك ئەگەری جەڵتە زیاد دەكات.

بەپێی ئەو توێژینەوەیە كە دوێنێ بڵاوكراوەتەوە، مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی دەماغ 100 هێندە زیاد دەكات لە توشبووانی كۆرۆنادا، بەڵام چەند هێندەیەك زیاد دەكات دوای وەرگرتنی ڤاكسین یان تووشبوون بە ئەنفلوەنزا.

تیمێكی توێژەران لە دوو حەفتەی رابردوودا بەراوردی توشبووانی جەڵتەیان كردووە لە دوای وەرگرتنی ڤاكسین و دوو حەفتەی دیكە لە توشبووانی كۆرۆنا.

توشبوون بە جەڵتە زۆرترین كاریی نەخۆشی كۆرۆنایە لە جیهاندا بە زیادەی 8 بۆ 10 جار لەدوای وەرگرتنی ڤاكسین.

بەپێی توێژینەوەكە زۆرینەی ئەوانەی جەڵتە لێیداون تەمەنیان لە 30 ساڵ تێنەپەڕیووە دوای توشبوون بە كۆرۆنا.

ڤاكسینی ئۆكسفۆرد و جۆنسۆن و ئاند جۆنسۆن مەترسیی دروستكردنی جەڵتەیان هەیە لە ماوەی هەفتەی رابردوو ئەمریكا جۆنسۆن و دانیمارك ڤاكسینی ئۆكسفۆردی راگرت.