It seems we can’t find what you’re looking for. Perhaps searching can help.
سەردێر
-
خەڵك – بەشی هەواڵ كاندیدی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت: ئێران بگەڕێتەوە بۆسەر ڕێككەوتنەكەی پێشوو لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێمەش دەگەڕێینەوە سەری. ئەنتۆنی بلینكن كاندیدی جۆ بایدن سەرۆكی هەڵبژێراوی ئەمریكا بۆ وەزارەتی دەرەوە لە میانەی وتارێكیدا لە كۆنگرێسی ئەمریكا، لەبەردەم ئەندامانی كۆنگرێس ڕایگەیاند: پێویستە ڕێگە نەدەین بە ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی. وتیشی: بەشداری هەر گفتوگۆیەك دەكەین كە لەنێوان ئیسڕائیل و وڵاتانی كەنداو لەسەر بەرنامەی ئەتۆمییەكەی ئێران ببەسترێت. ئەنتۆنی بلینكن لەبارەی هەوڵەكانیان لەگەڵ وڵاتی ئێران لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئەوەی خستەڕوو: ئەگەر ئێران بگەڕێتەوە بۆ سەر ڕێككەوتنەكە ئێمەش ئەوەمان پێ باشە دەگەڕێینەوە. ئاماژەی بەوەشدا: كار لەسەر ڕێككەوتنێكی توند تر لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەوە دەكەین. ئەو كاندیدەی وەزارەتی دەرەوە جەختی لەوەكردووەتەوە، كە ئەمریكا بەرپرسیاریەتی بەپەلەی لەسەرشانە بۆ ڕێگەگرتن لەوەی ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی. لەبارەی مووشەكە دوورمەوداكانیشەوە، بلینكن ڕوونیكردەوە، پێویستە ڕێككەوتنی نوێ لەگەڵ ئێران تەنها بەرنامەی ئەتۆمییەكەی نەگرێتەوە، بەڵكو پێویستمان بە ئەمجارەیان پێویستمان بە ڕێككەوتنێكی بەهێزە كە لەو ڕێككەوتنەدا لەسەر مووشەكە دوورمەوداكانیش گفتوگۆ بكرێت.
-
خەڵك – بەشی هەواڵ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی عیراق بەپێی دەستوور كێڵگە نەوتییەكان و گومرگەكان لە هەرێم دەسەنێتەوە. د.ڕێبوار كەریم مەحمود ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت حكومەتی عیراق بەپێی دەستوور كێڵگە نەوتییەكان و گومرگەكان لە هەرێم دەسەنێتەوە. وتیشی:"بەپێی زانیارییەكانم، ئەگەر هەرێم لەسەر نەوت و گومرگ و داهات لەگەڵ بەغدا ڕێكنەكەوێت، ئەوا بەغدا دەتوانێت بەپێی دەستوور سەرجەم كێلگە نەوتییەكان و گومرگەكان و داهاتەكانی هەرێم وەربگرێتەوە و وەك بانگەشەیەكی هەڵبژاردنیش بەكاری دەهێنن و دەڵێن، دەستوورمان چەسپاندووە".
-
خەڵك – بەشی هەواڵ خەڵاتی ڕێزلینان بەخشرابە هۆشیار بیاوێڵەیی لەبەرامبەر هەڵگرتنەوەی مین و پاككردنەوەی ژینگەی كوردستان. ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و ژمارەیەك لە لێپرسراوانی ئیداری پارێزگاكە بەمەبەستی ڕێزگرتن لەهەوڵە بەردەوامەكانی هۆشیار بیاوێڵەیی لەبەرامبەر هەڵگرتنەوە و لەناوبردنی مین و تەقەمەنییەكان لەناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشرا.
-
خەڵك – بەشی هەواڵ نووسینگەی ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكانی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا وەڵامی ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت: حكومەتی هەرێم سوورە لەسەر جێبەجێكردن و پاراستنی بنەماكانی دیموكراتییەت. دەقی ڕاگەیەنراوەكە: لە وەڵامی "ڕاپۆرتی جیهانی ٢٠٢١" ی ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ حكومەتی هەرێمی كوردستان سوورە لەسەر جێبەجێكردن و پاراستنی بنەماكانی دیموكراتییەت لە "راپۆرتی جیهانی ٢٠٢١" ی رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ ئەو بەشەی لە راپۆرتەكە تەرخان كراوە بۆ عێراق، چەند تێبینییەك ئاراستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كراوە، تایبەتن بە ئازادی رادەربڕین، ئازادی هاتوچۆ و دادگاییكردنی مێردمنداڵانی داعش. لەمبارەیەوە نوسینگەی رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان ئەم لێدوانەی خوارەوەی بڵاو كردەوە: رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ "راپۆرتی جیهانی ٢٠٢١" لە رێكەوتی ١٣/١/٢٠٢١ بڵاو كردەوە، لەم راپۆرتەدا ئاماژە بە تێڕوانینی لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات سەبارەت بە دۆسیەی ئازادییەكان بەگشتی لە چەند وڵاتێك. لە راپۆرتەكەدا رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ چەند سەرنج و تێبینییەك ئاراستەی حكومەتی هەرێم دەكات، بە بڕوای ئێمە ئەم بەدواداچوونەی رێكخراوی ناوبراو لەماوەی ساڵی ٢٠٢٠ دوای بڵاو بوونەوەی راپۆرتەكانی هیومان رایتس وۆچ داتاو زانیاری پێویستمان داوەتەوە. سەبارەت بە بابەتی خۆپێشاندانی ئاشتیانە لە هەرێمی كوردستان هەروەك لە راپۆرتەكەدا ئاماژە پێكراوە، دیارە بەپێی یاسای رێكخستنی خۆپێشاندانەكان ژمارە ١١ ی ساڵی ٢٠١٠ كە لە پەرلەمانی كوردستان دەرچووە خۆپێشاندان و دەربڕینی ناڕەزایی كارێكی یاسایی و دەستورییە. هاوڵاتیان رێگەیان پێدەدرێت بۆ دەربڕینی راوبۆچوونەكانیان و داواكارییەكانیان بەپێی یاسا و رێوشوێنەكان لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و دوركەوتنەوە لە گێرەشێوێنی و توندوتیژی. هێزە ئەمنییەكان بەرپرسیارن لە پاراستنی موڵك و ماڵ و گیانی هاوڵاتیان و رێگا نەدەن بە ئاژاوە و گێرەشێوێنی. لەكاتی روودانی پێشێلكاری یاسایی وەك توندوتیژی یا بەردەوامی خۆپێشاندانەكان بۆ زیاتر لە ماوەی رێگە پێدراو ئەوا هێزە ئەمنییەكان بەپێی یاسا پێویست دەكات هەڵس و كەوت لەگەڵ خۆپێشاندانەكان بكەن بۆ سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و سەروماڵیان، بەهەمان شیوەش یاسا رێگریی دەكات لە بەكار هێنانی توندوتیژی لە كاتی خۆپێشاندانەكان. لەلایەكی دیكەوە بەپێی یاسای رۆژنامەوانی ژمارە ٣٥ی ساڵی ٢٠١٧، لە هەرێمی كوردستان رۆژنامەوان تەنها بە فەرمانی دادگا دەستگیر دەكرێت بە ئاگاداری سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان. بەپێی ئەم یاسایەی سەرەوە هێزە ئەمنییەكان بەشێوەیەكی راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ رۆژنامەنوساندا ناكەن، تەنها لەكاتی دەرچوونی بڕیاری دادوەر یاسا جێبەجێ دەكرێت و ئەو رێوشوێنانە دەگیرێنە بەر كە پێویستن بەپێی یاسا. بەڵام لە كاتی بڵاوكردنەوەی توندوتیژی و تێكدانی ماڵ و موڵكی گشتی، یاسای سزادانی عێراقی ژمارە ١١١ ی ساڵی ١٩٦٩ جێبەجێ دەكرێت. سەبارەت بە رەوشی ئافرەتان و منداڵە گیراوەكانی گیراوەكان تیرۆر، بارودۆخی گرتوخانەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانەوە چاودێری دەكرێت وەك: رێكخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی و نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاریكاریكردنی عێراق (یۆنامی). منداڵانی داعش لە بنكەكانی چاكسازیدا وەك قوربانی مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت نەك وەك تاوانبار، ئەو شوێنانەی لێی زیندانی كراون چاودێری پێویستی تێدایە، ئافرەتان و منداڵانی كە دەستگیر كراون بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندیان بە رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە بنكەكانی چاكسازیدا ماوەی زیندانیكردنیان بەسەر دەبەن، حكومەتی هەرێمی كوردستان پارێزەری بۆ ئەو كەسانە دابین كردووە كە توانای داراییان نییە، هەروەها لەلایەن ئاژانسی یونیسێفی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكانیش چەند پارێزەرێك دەستنیشان كراوە بۆ بەدواداچوونی ئەم راگیراوانە، هەروەها بنكەی چاكسازی راگیراوانی ئافرەتان و منداڵان لە هەولێر بە هاوكاری لەگەڵ كۆمەڵگەی مەدەنی هەوڵیداوە بۆ دەستەبەر كردنی پارێزەرانی خۆبەخش بۆ منداڵانی تۆمەتبار بە ئیرهاب. لە كۆتاییدا رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ باس لەو ئاستەنگانە دەكات لە بەشێك لەو هاوڵاتیانەی كە لە هەرێمی كوردستان…
-
خەڵك – بەشی هەواڵ سكرتێری گشتیی كۆمكاری وڵاتانی عەرەب ڕایدەگەیەنێت، چاوەڕێی ئەوەین ئیدارەی نوێی ئەمریكا ڕێكار و سیاسەتە بێسوودەكان ڕاستبكاتەوە. ئەحمەد ئەبولغێت سكرتێری گشتیی كۆمكاری وڵاتانی عەرەب لە كۆبوونەوەیەكدا بەسەرپەرشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی قەیران و ململانێكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند: چاوەڕێی ئەوەین ئیدارەی نوێی ئەمریكا ڕێكار و سیاسەتە بێسوودەكان ڕاستبكاتەوە، سیاسەتی ئیدارەی نوێی ئەمریكا ببێتە هۆی هیوا بۆ خەڵكی فەڵەستین. ئەبولغێت لەبارەی سوریا ڕەخنەی توند لە هەندێك وڵات گرت و ڕایگەیاند: بەشێك لە وڵاتەكان هێشتا وایدەبینن سوریا خاك و گۆڕەپانی یەكلاییكردنەوە ململانێكانیانە، بەڵام سەركەوتوو نابن و جگە لە دەردەسەریش هیچیان بۆ خەڵكی سوریا پێنەبووە.
-
خەڵك – بەشی هەواڵ وتەبێژی فەڕمی حكومەتی عیراق ئاشكرایكرد: كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بۆ هاوكاری تەكنیكی داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختی لە ئەنجومەنی وەزیران كردووە. حەسەن نازم وتەبێژی فەڕمی حكومەتی عیراق ئێوارەی ئەمڕۆ 19-1-2021، لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری بەغدا ڕایگەیاند: دواخستنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت بەلای حكومەتەوە بابەتێكی هەستیارە، بۆیە گفتوگۆی تەواوی لەسەر كراوە. وتیشی: كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق بۆ هاوكاری تەكنیكی داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختی كردووە، بۆیە وەك حكومەت كاری جددی دەكەین بۆ هاوكاری و پشتگیركردنی كۆمسیۆن بۆ سەرخستنی هەڵبژاردنەكان بەشێوەیەكی پاك و بێگەرد. وتەبێژی فەڕمی حكومەتی عیراق ئاماژەی بەوەشدا، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا دوای گفتوگۆیەكی زۆر بڕیاری دواخستنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت درا، كە بڕیاردرا ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە بخرێتە ڕۆژی 10ی تشرینی یەكەمی 2021.
-
خەڵك- ئیدریس جەبار فازڵ فەتلاوی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح بەپێویستی دەزانێت كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان وادەی هەڵبژاردن دیاریی بكات و پێیوایە پێشتر مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران پەلەی كرد لە دیاریی كردنی مانگی حوزەیران بۆ ئەنجامدانی پرۆسەكە. فەتلاوی لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند:"ئێمە پێمانوایە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە عیراق سەربەخۆیە و دەبێت وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەلایەن ئەوەوە دیاریی بكرێت، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانیش پێشتر پەلەی كرد كە مانگی حوزەیرانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریی كردبوو، چونكە پێویستە كۆمسیۆن ئامادەكارییەكانی تەواو بكات بۆ ئەنجامدانی پرۆسەكە". سەبارەت بە نیگەرانییەكانی هاوپەیمانی فەتح بۆ دواخستنی زیاتری هەڵبژاردن، فەتلاوی وتی:"هاوپەیمانی فەتح ترسی ئەوەی هەیە وادەكان زیاتر درێژبكرێنەوە، تا هەڵبژاردنەكە بۆ ساڵی 2022 دوابخرێت كە لێوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە و داواكارییەكانی جەماوەر و مەرجەعیەتی ئاینی مانایان نامێنێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە". پەرلەمانتارەكەی هاوپەیمانی فەتح بەپێویستی زانی"پەرلەمان وادەی نوێی هەڵبژاردنەكە پەسەند بكات، بۆیە دەبێت لە دوای دەنگدانی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن بۆ 10ی تشرینی یەكەمی 2021، پەرلەمانیش هەنگاوی خۆی بنێت و وادەی ئەنجامدانی پرۆسەكە بخاتە دەنگدانەوە". لە كۆتایی قسەكانیدا فازڵ فەتلاوی ڕایگەیاند:"ئەوەی بەلای ئەوانەوە گرنگە، وادەكەی نییە، بەڵكو ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێخەوشە و بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت كۆمسیۆن ئامادەكارییەكانی تەواو بكات و حكومەتیش ڕەوشێكی ئەمنی لەبار بۆ ئەنجامدانی پرۆسەكە بڕەخسێنێت". ئەمڕۆ سێ شەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە ئامادەبوونی ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، دەنگیدا لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو، ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران، بەڵێنیدابوو پرۆسەكە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو ئەنجام بدرێت.
-
خەڵك- بەشی هەواڵ دایكی مەزڵوم كوبانێ فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە رۆژئاوای كوردستان كۆچی دوایی كرد. ئەمڕۆ سێ شەممە، دایكی مەزڵوم كوبانێ (خزنە حاجی حسێن) لە تەمەنی 76 ساڵیدا لە ڕۆئاوای كوردستان كۆچی دوایی كرد لەماوەی ئەم چەند ساڵەی دواییدا، ناوی مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە كاتی شەڕەكانی دژ بە چەكدارانی ڕێكخراوی داعش لە ڕۆژئاوای كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو دەركەوت و بووە جێگەی باسی زۆرێك لە میدیاكانی جیهان. بەپێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەكان، خالید عەزیز عەبدی باوكی مەزڵوم كوبانێ تەمەنی 84 ساڵە و هێشتا لە ژیاندا ماوە و بە یەكێك لە كۆنترین پزیشكی رۆژئاوای كوردستان دادەنرێت و لە ساڵی 1960دا یەكێتی قوتابییانی كوردی لە سوریا دامەزراندووە.
-
خەڵك- بەشی هەواڵ چاوەڕوان دەكرێت، نانسی بیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا، لیستی تۆمەتەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی وڵاتەكەی لەم هەفتەیەدا بۆ ئەنجومەنی پیران بەرزبكاتەوە. تۆڕی (ئەی بی سی)ی ئەمریكایی لە زاری سەرچاوە ئاگادارەكان بڵاویكردەوە"بیلۆسی لەم هەفتەیەدا لیستی تۆمەتەكانی ترەمپ بۆبەردەم ئەنجومەنی پیران بەرزدەكاتەوە، كاتی بەرزكردنەوەی ئەو تۆمەتانەش لەلایەن كۆنگرێسەوە بۆ بەردەم ئەنجومەنی پیران گرنگە، بەو پێیەی ئاماژەی بە دەستپێكردنی دادگایی كردنەكانی دەكات لە كاتژمێر یەكی پاشنیوەڕۆی ڕۆی دواتر". ئەو هەنگاوە بۆ دوای دەستباركردبوونی جۆ بایدن سەرۆكی هەڵبژێردراو لە پۆستەكەیدا دانراوە كە لانی كەم ڕۆژێك یان دوو ڕۆژ بوار دەكەن ئیدارەكەی تا پێگەی خۆی قایم بكات، تا ئەنجومەنی پیران پرۆسەی هەڵسەنگاندن بۆ دادگایی كردنەكەی ترەمپ لەگەڵ دەستكردن بە گفتووگۆ لەسەر كارنامەكەی بایدن، دەستپێبكات. درو هامیل، وتەبێژی بیلۆسی بۆ تۆڕی (ئەی بی سی) ڕەتیكردبۆوە قسە لەسەر خشتەی كاتی بابەتەكە بكات و تەنیا وتبوی"چاودێری ڕەوشەكە بكەن".
-
خەڵك- بەشی هەواڵ پەڕلەمانتارێكی یەكێتی لە بەغدا داوا لە حكومەتی عیراق دەكات مووچەی مانگی یەك-ی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بكات و دەشڵێت: "داوامان لە حكومەتی هەرێم كردووە دەستپێشخەری بكات و نەوت ڕادەستی سۆمۆ بكات". ئەڵماس فازڵ، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵی (دیجلە)ی عیراقی ڕایگەیاندووە، وەك فراكسیۆنی یەكێتی دەستپێشخەریمان كردوە بۆئەوەی حكومەتی ھەرێم پابەند بێت بە ڕێككەوتنی لەگەڵ حكومەتی عێراق، تاوەكو حكومەتی عێراقش دەستھەڵبگرێت لە سزادانی خەڵكی ھەرێم. ڕاشیگەیاند، ئێمە دەخوازین ھەردوو حكومەت پابەندبن بە ڕێككەوتنەكان بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە و دووپاتیشمان كردۆتەوە، كە چارەسەركردنی ئەو كێشانە تەنھا بە دیالۆگ و لێكتێگەیشتن دەبێت. جەختیشی كردۆتەوە، نابێت ھاووڵاتیان ھەرێم و پارێزگاكانی بەسڕە و نەجەف و شوێنەكانی دیكە باجی كێشە سیاسیەكانی ھەردوو حكومەت بدەن و ناكرێت ھاووڵاتیانی ھەرێم بێ مووچە و برسی بكرێن. ئەو پەڕلەمانتارەی یەكێتی دەڵێت: " داوامكردوە حكومەتی عێراق مووچەی مانگی یەك-ی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان ڕەوانە بكات".