پەیوەندی: 009647714343939
ئیمەیل:
[email protected]
تەلاری سلێمانی پۆینت
سەرەتا
کوردستان
عێراق
جیهان
ئابوری
چاوپێکەوتن
خێزان
وەرزش
تەکنەلۆژیا
ئۆتۆمبێل
ژینگە
وتار
راپۆرت
ئەرشیف
رادیۆی خەڵک 97.3
دەربارە
پەیوەندی
دەربارەی ریکلام
پێنج شهممه، 25 شوبات، 2021
سەرەتا
کوردستان
عێراق
جیهان
ئابوری
چاوپێکەوتن
خێزان
وەرزش
تەکنەلۆژیا
ئۆتۆمبێل
ژینگە
وتار
راپۆرت
ئەرشیف
تۆڕی میدیایی خەڵک
/
یاریگا
Tag Archives
سەردێر
ئاژانسی یۆنهاپی كۆریای باشوور بڵاویكردەوە: ئیدارەكەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا كاردەكات بۆ لابردنی گەمارۆكانی سەر ملیاران دۆلاری سامانی ئێران كە ئێستا لە كۆریای باشوور دەستی بەسەردا گیراوە. بە پێی زانیارییەكانی ئاژانسەكە ئێستا 7 ملیار دۆلاری سامانی ئێران لە دوو بانكی سیئۆل لە چوارچێوەی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئەو وڵاتە بلۆككراون، وەزارەتی دەرەوەی كۆریای باشووریش ڕایگەیاند: ڕێككەوتنێك لە بارەی لابردنی ئەو سزایانە كراوە و هاوكات لەگەڵ لێپرسراوانی ئێرانیش ناوەڕۆكی پڕۆپۆزەڵەكەیان بۆ بەكارهێنانی ئەو برە پارە بلۆككراوە تاووتوێَكردووە. كەمكردنەوەی سزاكانی ئەمریكا پاش ئەوە دێت ئێران هۆشداریدا لەوەی ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم زیاد دەكات بۆ ڕێژەیەك كە نزیكە لە بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمیی و چاودێریكردنی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نەتەوە یەكگرتووەكانیشی لە وڵاتەكەی سنوورداركرد. خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی توركیا لە كڕینی ئێس 400 پاشگەزنەبووەتەوە، سزا سەپێندراوەكان بەردەوام دەبن. لەو چوارچێوەیەدا جۆن كێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) باسی لە بڕیاری حكومەتی وڵاتەكەی بۆ ڕاگرتنی بەشداریپێكردنی فڕۆكەوانە توركییەكان لە پڕۆگرامی فڕۆكەی ئێف 35 كرد و ڕایگەیاند: بەهۆی ئەوەی توركیا لەبڕیاری كڕینی سیستمی مووشەكی ئێس 400 ڕوسیایی پاشگەزنەبووەتەوە، سزا سەپێندراوەكانی واشنتۆن بەسەر ئەنقەرەدا بەردەوامە. وتەبێژی پنتاگۆن وتیشی: لە 10 ساڵی ڕابردوودا چەندین جار هەل بۆ توركیا ڕەخساوە سیستمی بەرگری مووشەكی پاتریۆت لە ئەمریكا بكڕێت، بەڵام توركیا سیستمی بەرگری مووشەكی لە ڕوسیا كڕی. جۆن كێربی ئاماژەی بەوەشكردووە: تا پاشگەزبوونەوەی ئەنقەرە لەبڕیاری كڕینی ئەو سیستمە مووشەكییە ڕوسییە، ئەمریكا وەك هەڕەشە بۆ سەر سیستمی سەربازی ناتۆ لێی دەڕوانێت، سزا سەپێندراوەكانی سەر ئەنقەرە بەردەوام دەبن. لای خۆیانەوە میدیاكانی توركیا هەوڵێكی حكومەتی ئەنقەرەیان ئاشكراكردووە بۆ گەڕانەوە بۆ پڕۆگرامی تایبەت بە فڕۆكەی ئێف 35 و ڕایانگەیاندووە: كە بۆ ئەو مەبەستە توركیا گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیایەكی پارێزەرانی نێودەوڵەتی كە بارەگاكەی لە ئەمریكایە واژۆكردووە. خەڵك – بەشی هەواڵ
كۆمسیۆن وادەی تۆماركردنی هاوپەیمانیەتییەكانی بۆ بەشداری لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی درێژكردەوە. جومانە غلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد: لەكۆبوونەوەی سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، كە نوێنەری یۆنامی بەشداری تێدا كردووە، بڕیاردراوە بە درێژكردنەوەی وادەی تۆماركردنی هاوپەیمانییە سیاسییەكان تا یەكی مانگی ئایار و ماوەی وەرگرتنی لیستی كاندیدەكانیشی تا 17ی نیسان درێژكردووەتەوە. بەوتەی وتەبێژەكەی كۆمسیۆن ئەو وادەیەی دیاریكراوە دوایین وادە دەبێت بۆ تۆماركردنی هاوپەیمانیەتییە سیاسییەكان و ناوی كاندیدەكان و لەدوای ئەو وادەیە ماوەكە جارێكی تر درێژ ناكرێتەوە. بڕیارە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عیراق بەڕێوەبچێت و بەوتەی لێپرسراوانی حكومەتیش نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕێكخراوە جیهانییەكان وەك چاودێر بەشداری لە پرۆسەكەدا دەكەن. خەڵك – بەشی هەواڵ
خەڵك- وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، گرێبەستیان بۆ كڕینی 16 ملیۆن ژەمە ڤاكسینی كۆرۆنا كردووە و لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا ئامادە دەبێت. ئاژانسی فەرمی (العراقیە) لە زاری بەرپرسانی باڵای وەزارەتەكەوە بڵاویكردەوە"عیراق پارەی پێویستی بۆ كڕینی ئەو ڤاكسینانە تەرخان كردووە كە 169 ملیۆن دۆلارە، ڕێكەوتنێكیشی لەگەڵ كۆمپانیای فایزەر بایۆنتك واژۆكردووە و چاوەڕوانی پەرلەمانن ڕەزامەندی لەسەر ڕێكەوتنەكە و وردەكارییە یاساییەكانی دەرببڕێت". وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت"ڕێكەوتن لەگەڵ كۆمپانیای سینۆفارمی چینی كراوە و بەمزوانە دەست دەكەن بە گرتنەبەری ڕێوشوێنە یاساییەكان، گرێبەستی كڕینی 16 ملیۆن ژەمە ڤاكسینەكەش تەواو بووە و لەم چەند ڕۆژەدا بە چەند وەجبەیەك دەگاتە عیراق". وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماژەی بەو گرێبەستانەش كردووە كە لەگەڵ كۆمپانیاكانی تردا واژۆكراون و لەئێستادا چاوەڕوانن ڤاكسینەكانیان لەلایەن دەزگا زانستییە پسپۆڕەكانەوە، پەسەند بكرێن.
خەڵك- ئەمڕۆر پێنج شەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی عیراقی بەرزترین ئاستی لەماوەی زیاتر لە ساڵێكدا تۆماركرد. بەپێی ڕۆژنامەی (الصباح)ی نیمچە فەرمی"نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی سوكی بەسرە گەیشتە 67 دۆلار، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی قورسی بەسرەش بۆ 64.4 دۆلار بەرزبۆوە لە مامەڵەكانی بازاڕی نەوت". نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دەستكەوتی گەورەی تۆماركرد بەراورد بە 13 مانگی ڕابردوودا، بەجۆرێك كە بەرمیلێك نەوتی برێنت لە 68 دۆلار نزیكبۆوە و نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی خۆرئاوای تكساسيش گەیشتە نزیكەی 64 دۆلار. بەرزبۆوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە دابەزینی ئاستی بەرهەمی نەوتی خاوی ئەمریكاییەوە هەیە كە هۆكارەكەی بۆ ئەو باران و لافاوە دەگەڕێتەوە كە ویلایەتی تكساسی گرۆتەوە، وێڕای تەئكیدكردنەوەی بانكی ناوەندی ئەمریكایی لەسەر نزمی نرخی سودەكان لە وڵاتەكە.
خەڵك- بەڕێوبەری بازرگانی و خۆراك لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، بۆ ساڵی 2021 دەستیان بە دابەشكردنی بەشە شەكری وەجبەی یەكەم كردووە، لەناوشار دابەشكراوە و هەفتەی داهاتووش دەرەوەی شار دەستپێدەكات. شەوكەت محەمەد ئەحمەد، بەڕێوبەری بازرگانی و خۆراك لە سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند ، بەردەوامن لە دابەشكردنی ئەو بەشە خۆڕاكەی لە عیراقەوە دەگاتە دەستیان بەسەر هاووڵاتیاندا . وتیشی ،"بۆ ئەمساڵ تەنها شەكر هاتووە وەك وەجبەی یەكەمی 2021 ، كە مانگی شوبات دەستپێدەكات و لە ئێستادا دابەشكردنیان لەناو سەنتەری سلێمانی دەستپێكردووە و لە هەفتەی داهاتووە و دەرەوەی شاریش دەست پێدەكات". ڕاشگەیاند، بۆ هەردوو بەشە خۆراكەكەی وەك برنج و زەیت چاوەڕێن لە بەغداوە بگاتە دەستمان و دەست بە دابەشكردنی بكەین، بەڵاًم لە ئێستادا ئەو دوو بەشە خۆراكەمان بۆ نەهاتووە و بەم نزیكانە ئەویش دێت .
خەڵك- دەزگای خۆراك و دەرمانی ئەمریكا FDA ڕایدەگەیەنێت ، كۆرۆنا لە ڕێگەی خواردن و دەستدان لە خواردەمەنییەكانەوە ناگوێزرێتەوە. دەزگای خۆراك و دەرمانی ئەمریكا FDA لە نوێترین ڕونكردنەوەیدا، كە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی شوبات بڵاویكردووەتەوە، بەپێی ئەو كۆدەنگییەی ناوەندە زانستییەكان پێیگەیشتوون، ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ڕێگەی خواردن یان دەستدان لە خواردەمەنییەكانەوە ناگوێزرێتەوە. ئەمە لەكاتێكدایە ، پێشتر لە ناوەندە جیهانییەكان لەگەڵ سەر هەڵدانی پەتای كۆرۆنا ئەوە خرایەڕوو، كە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ڕێگەی دەست لێدان و خواردنەوە دەگوازرێتەوە. دەزگای خۆراك و دەرمانی ئەمریكا FDA
خەڵك- پەرلەمانتارێكی سائیرون دەڵێت، حكومەت بەپێی دەستور، لایەنی بەرپرسە لە ئامادەكردنی بودجە و لە بودجەی ئەمساڵیشدا حكومەتی فیدراڵ بەنیازە شایستە داراییەكانی هەرێم لە 2014وە بۆ 2018 ڕادەستی هەولێر بكات. ڕیاز مەسعودی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند:"یەكێك لە كێشەكانی بەردەم پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی 2021، ئەوەیە كە حكومەت دەیەوێت شایستە داراییەكانی هەرێم لە 2014وە تا 2018 ڕادەستی هەولێر بكات، بەپێی دەستوریش، حكومەت بەرپرسە لە ئامادەكردنی پرۆژە یاسای بودجە". بە وتەی مەسعودی:"حكومەتی عیراقی لە پرۆژە یاسای بودجەدا دیاریی كردووە كە شایستە داراییەكانی هەرێم لە 2014وە بۆ 2018 ڕەوانە دەكات، تا لەبەرانبەردا حكومەتی هەرێم پارەی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە ڕادەستی بەغدا بكات، بەو واتایەی دەبێت حكومەتی فیدراڵ نزیكەی 30 ترلیۆن دینار بداتە هەرێم، ئەمەش لەلایەن فراكسیۆنە سیاسییەكانەوە ڕێگری لێدەكرێت و ڕەتكردەكرێتەوە".
خەڵك- وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، دامەزراندن بۆ 171 پزیشكی كاتی ڤێتێرنەری لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییەوە دەرچووە، كە لە شاری سلێمانی 90 كەس و لە شاری دهۆك 49 و لە پارێزگای هەولێر 15 و لە گەرمیان 10 كەس و لە شاری هەڵەبجەش 7 كەسن . حسێن حەمە كەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بە میدیایی فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە، بڕیاری دامەزراندن بۆ ژمارەیەك پزیشكی كاتی ڤێتێرنەری لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییەوە دەرچووە و ماوەیەكە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە هەوڵی ئەوەدایە ئەو پزیشكانە بكرێن بە هەمیشەیی. ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو پزیشكانەی كە كاتی بوون و بوون بە هەمیشەیی 171 پزیشكی ڤێتێرنەرین، كە لە شاری سلێمانی 90 كەس و لە شاری دهۆك 49 و لە پارێزگای هەولێر 15 و لە گەرمیان 10 كەس و لە شاری هەڵەبجەش 7 كەسن. ئاماژەی بۆ ئەووەشكردووە، دامەزراندنی ئەم پزیشكانە بۆشاییەكی زۆر پڕ دەكاتەوە و زۆر گرنگە بۆ بەرەوپێشبردنی سامانی ئاژەڵ و ئەو خزمەتگوزارییانەی لەو بوارە پێشكەش دەكرێن.
خەڵك- جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عێراق پیرۆزبایی لە جوتیارانی هەرێم دەكەن، كە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چەكەكانی پارەی گەنمی جوتیاران لە بەغدا وەرگیران . بەشیرە حەداد، جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عێراق لە فەیسبوكی فەرمی خۆی ڕایگەیاندووە، پیرۆزە، پاشنیوەڕۆی ئەمرۆ كاتژمێر 3:40 خولەك، چەكەكانی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێم لە بەغداد وەرگیران. بڕی پارەی گەنمی جوتیاران بریتیە لە 268ملیار دینارە و چاوەڕێ دەكرێ هەفتەی داهاتوو ڕێكارەكانی خەرجكردنی ڕابگەیەندرێت. ڕاگرتنی پارەی جوتیاران لەسەردەمی حیدەر عەبادی دەستی پێكرد ،كە بەمەبەستی دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بووە بەبێ لێبڕین لەدەمی دابەزینی نرخی نەوت و قەیرانی شەڕی داعش.
تاگ:
یاریگا
وەرزش
یاریگاکان بەڕووی هاندەراندا دەکرێنەوە
هەرێم بەهادین
شوبات 23, 2021
خەڵک – وەرزش
زیاتر