پەیوەندی: 009647714343939
ئیمەیل:
[email protected]
تەلاری سلێمانی پۆینت
سەرەتا
کوردستان
عێراق
جیهان
ئابوری
چاوپێکەوتن
خێزان
وەرزش
تەکنەلۆژیا
ئۆتۆمبێل
ژینگە
وتار
راپۆرت
ئەرشیف
رادیۆی خەڵک 97.3
دەربارە
پەیوەندی
دەربارەی ریکلام
پێنج شهممه، 26 ئایار، 2022
سەرەتا
کوردستان
عێراق
جیهان
ئابوری
چاوپێکەوتن
خێزان
وەرزش
تەکنەلۆژیا
ئۆتۆمبێل
ژینگە
وتار
راپۆرت
ئەرشیف
تۆڕی میدیایی خەڵک
/
نەجمەدین مەلا
Tag Archives
سەردێر
خێزان ئەمەی خوارەوە گیراوەیەکە کە دەتوانیت خۆت لە ماڵەوە درووستی بکەیت و دواتر بە قۆڵتیەوە بیپێچیتەوە، جگە لەوەی چەوری دەتوێنێتەوە و زۆر سوودی بۆ پێستیشت هەیە چونکە دەوڵمەندە بە ڤیتامین A و E. پێکهاتەکان: -نیو مۆز قاش بکە و پانی بکەرەوە. -١ کەوچکە چا هەنگوینی تێبکە -١ کەوچکە چا قاوەی هاڕاوی تێبکە -هەموو پێکهاتەکان جوان تێکەڵ بکە تا وەک پاستایەکی لێدێت. -بیدە لە قۆڵت و دواتر عەلاگەیەکی تێوە بپێچە -با نیو کاتژمێر بە پێچراوەی بمێنێتەوە.
خێزان ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکە لە نێو فیلمەکان بینیومانە و بۆ ژیانی ڕاستی نابێت و پێویستە وریا بیت: -لە نێو فیلمەکان پاڵەوانەکە ماسی ڕاودەکات و بە کاڵی دەیخوات، یاخود ئاژەڵی دیکەش کە ئەمە بۆ ژیانی ڕاستی نابێت چونکە خواردنی گۆشت بەکاڵی وادەکات میکرۆب و بەکتریای زۆر بچێتە گەدەت و توشی هەوکردنی بکات. -لە فیلمەکان هەمیشە کەمێک ئاو دەهێڵنەوە و ئاوی پێویست ناخۆنەوە کاتێک لە بیابانێکدان، بەڵام ئەمە بۆ ڕاستی نابێت چونکە گەر وەک پێویست تونیەتیت نەشکابێت ئەوا زۆر ئاسان بەهۆی گەرماوە هۆش لە دەستدەدەیت و دەمریت. -بەپێی فیلمەکان بێت گەر ونبوویت ئەوا پێویستە بە قەراغ ڕووباردا بڕۆیت چونکە لەو ناوچانە خەڵکی لێیە، بەڵام ئەمە ڕێگەیەکی باش نییە چونکە دەبێت لەو شوێنە بمێنیتەوە کە لێی ونبوویت، بەو پێیەی ئەگەر زۆرە لەوێدا بەدواتدا بگەڕێن نەک قەراغ ڕوبارەکان. -بە پێی فیلمەکان گەر ئاو بکوڵێنیت ئیدی مەترسی لەسەر نامێنێت، لەکاتێکدا کوڵانی ئاو تەنها میکرۆبەکانی دەکوژێت و گەر ئاوێک بۆ خواردنەوە نەشێت بە کوڵان چارەسەر نابێت -بەپێی فیلمەکان بێت گەر لە بیاباندا ونبویت ئەوا پێویستە یەکەمجار سەرچاوەی ئاو بدۆزیتەوە، بەڵام ئەوە هەڵەیە چونکە ئاوی بیابان گەر بیشی دۆزیتەوە بەهۆی گەرمیەوە بۆ خواردنەوە نابێت، بۆیە پێویستە سێبەر بدۆزیتەوە تا ئاوی ناو جەستەت زوو تەواو نەبێت.
خەڵك- داواكاری سوێد و فێنلاند بۆ چوونە نێو ناتۆ مشتومڕی دروستكردووە دەربارەی رێڕەوی جەنگی ئۆكراین كە نزیك دەبێتەوە لە چوار مانگ. لەشكركێشی رووسیا بۆ ئۆكراین مێژووی هەڵوێستی سوێد و فێنلاندی گۆڕی دەربارەی چوونە نێو ناتۆ، دوای ئەوەی لە جەنگی سارددا بە بێلایەنی مانەوە لەبەرامبەر دڵنیایی مۆسكۆ كە سۆڤێت خاكەكەیان داگیرناكات. لە هەڵوێستی نوێدا بۆ رەتكردنەوەی چوونەناوەوەی هیڵسنكی و ستۆكهۆڵم بۆ ناو هاوپەیمانی سەربازی ناتۆ مۆسكۆ دەڵێت ئەم هەنگاوە باكووری ئەوروپا بەرەو جەنگ دەبات. نیكۆلای كورچۆنۆف كاربەدەستێكی وەزارەتی دەرەوەی رووسیایە و سەرۆكی لیژنەی گەورە بەرپرسانە لە ئەنجومەنی باكور نیگەرانی وڵاتەكەی لەم هەنگاوە باسكردووە دەڵێت گۆڕەپانی باكوور گۆڕەپانی جەنگی نێودەوڵەتییە، ناوچەكە دەگۆڕێت بۆ سەكۆیەك بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییە نێودەوڵەتییەكان كە زۆر جێگەی نیگەرانییە.
خەڵک- وتەبێژی فەرمی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ناکرێت ئەو خۆڵبارینە ڕابگرین چونکە لای ئێمەوە نییە و لە دەرەوە بۆمان دێت". عەبدولڕەزاق خەیلانی، وتەبێژی فەرمی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان لە وتووێژێکیدا بۆ رادیۆی دەنگی ئەمریکا، رایگەیاند "ناکرێت ئەو خۆڵبارینە ڕابگرین، چونکە لای ئێمەوە نییە و لە دەرەوە بۆمان دێت، بەو پێیەی ڕێژەی سەوزایی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان جیاوازن، بەڵام لە 10%، یان 12% یان 8% جیاوازی هەیە بەپێی شارەکان". وتیشی " پێشتر سەرۆکی دەستەی ژینگە ڕایگەیاند، لە 2010 تا 2019 بە هۆی تۆپبارانەکانی تورکیا و ئێرانەوە 100 ملیۆن دۆنم دارستان لە هەرێمی کوردستان سووتاوە". خەیلانی لە بارەی هۆکارەکانی خۆڵبارینیش وتی " ئەم دیاردەیە هۆکارەکانی بریتیین لەوەی کە ڕێژەی شێ کەمە لەو شوێنانەی کە خۆڵبارینەکەی لێوەهاتووە، خۆڵبارین ئەوە نییە لەئاسمانەوە بێتەخوارەوه، بەڵکو گواستنەوەی خۆڵە لەشوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر، ئەو شوێنەی کە خۆڵی لێبووە لەگەڵ با هاتووە بەئاراستەی ناوەڕاستی عێراق و هەرێمی کوردستانیشەوە، بۆنموونە لە ڕۆژهەڵاتی ئوردن و لە رۆژهەڵاتی سوریا و لە باکوری ئەفەریقا لەو شوێنانەوە کە دێت لەبەرئەوەی هەم ڕێژەی شێ لەوێ کەمە هەم ڕووپۆشی ڕووەکی کەمە یان نییە هەم دەنکۆڵەکانیشی یەکگرتوو نیین و سروشتی خۆڵەکەش لماوییە بۆیە لەگەڵ ئاراستەی با هەڵدەکات و دێتە لای ئێمە و دەبێتە خۆڵبارین ئەوە هۆکارە سەرەکیەکانی دروستبوونی خۆڵبارینە". خەیلانی ئاشکراشیکرد " هەموو بابەتەکان پەیوەندی بە گۆڕانکاری کەشوهەواوە هەیە بۆیە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و کەمبوونەوەی باران بارین و کەبوونەوەی ڕێژەی شێ لەو شوێنانە هۆکارە بۆ ئەوەی ئەو خۆڵبارینە دروست بێت، خۆڵبارینەکەش بۆ ناوچەکانی ئێمە گوازراوەتەوە، لە ناوخۆی هەرێمدا دروست نەبووە، هەمووی له دەرەوە بۆمان دێت بەتایبەتی ئەو شوێنانەی بیابانن وەکو بیابانی گەورە لە ئەفریقیا و لە دورگەی عەرەبی ڕۆژهەڵاتی سوریا و ئوردنەوە". خەیلانی سەبارەت بە چارەسەرەکانی خۆڵبارینیش، وتی "ناکرێت بوترێت ئەو خۆڵبارینە رادەگرین،لەبەرئەوەی بۆمان دێت و لای ئێمەوە دروست نەبووە، بۆ چارەسەرکردن، دەبێت هەوڵبدەین ڕێژەی سەوزایی لە سنوری هەرێمی کوردستان لە پارێزگا و شارەکاندا زیاد بکەین و پشتێنەی سەوزایی دروست بکەین له دەوروبەری شارەکان بۆئەوەی کەمترین کاریگەری هەبێت یان کەشێکی شێدار فەراهەم بێنێت بۆئەوەی ئەگەر خۆڵبارینیش هەبوو کاریگەرییەکانی کەمتر بکاتەوە". دەربارەی ڕێژەی سەوزایی لە هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەدا " ڕێژەی سەوزایی دوو حاڵەتی هەیە لەبەرئەوەی سەوزایی ناوشارەکان پەیوەندی بە ئەندازەی پارک و باخچەکانەوە هەیە لەشارەکاندا، سەوزایی لە دەرەوەی شارەکانیش پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوان لە پارێزگاکانەوە هەیه، بەڵام وەکو ڕێژە ڕێژەی سەوزایی لەناو شارەکاندا ئێمە بەهاوکاری لەگەڵ لایەنەکانی تری حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵمانداوە کە ئەو ڕێژەی سەوزاییە زیاد بکەین". خەیلانی ئەوەشی ڕوونکردەوە " ڕێژەی سەوزایی لە شارەکاندا بە ژمارە وەکو یەک نییە و جیاوازی هەیە، لەبەرئەوەی ڕێژەی سەوزایی لەشارێکەوە بۆ شارێکی تر جیاوازی هەیە لە ڕووبەر و ئەو شوێنەی تەرخانکراوە بۆ سەوزایی لە گەڕەکەکاندا، ئەو ڕێژانە ڕەنگە زۆر ورد و تەواو نەبن، چونکە ئەو ڕێژەیە ئێمە دەبێت لەئەندازەی پارک و باخچەکان وەریبگرین دەڵێین لە 10% یە یان 12% یان 8% جیاوازی هەیە بەپێی شارەکان". هەروەک خەیلانی لە وەڵامی ئەو پرسیارەی دەستەی ژینگە چیکردووە لەماوەی ڕابردوودا لە بارەی ڕێژەی سەوزایی ژینگەی هەرێمی کوردستان، خەیلانی وتی" ئەوە نیشانەی ئەوە نییە کە ئێمە هیچمان نەکردووە لەبەرئەوەی نازانین ڕێژەی سەوزایی چەندە، ڕێژەی سەوزایی ژوورێکی سێ بە چوار نییە بڵێین دەکاتە 12 مەتر، سەوزایی لەهەندێک شوێن چێنراوە، دار چێنراوە و باخچە دروستکراوە، بەڵام لەسنورەکان هەموو ڕۆژێک تۆپباران و شەڕە…
خەڵك- بەڕێوەبەرانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف رایانگەیاند بەڕێوشوێنە ئەمنییەكاندا دەچنەوە دوای ئەوەی منداڵێكی تەمەن 10 ساڵ توانی هەموو خاڵەكانی پشكنینی ئەمنی ببڕێت و خۆی بگەیەنێت بە نێو فڕۆكەیەك كە لە ئامادەكاریدابوو بۆ فڕین بەرەو ئێران. رووداوەكە شەوی دووشەممە رووی داوە، دۆسێی لێكۆڵینەوە كراوەتەوە كە چۆن ئەم منداڵە توانی بچێتە نێو فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی ئێران بە گوتەی حیكمەت ئەحمەد بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نەجەف بۆ فڕانس پرێس. فڕۆكەخانەی نەجەف دووەم گەورەترین فڕۆكەخانەی عێراقە ساڵانە پێشوازی لە سەدان هەزار گەشتیار دەكات، ساڵی 2019 پێش كۆرۆنا دوو ملیۆن و 500 هەزار گەشتیاری هەبووە. حیكمەت ئەحمەد دەڵێت: ئەم منداڵە توانی 7 خاڵی پشكنین ببڕێت و خۆی بگەیەنێتە نێو فڕۆكەیەك و كارمەندێكی فڕۆكەكە رایگرت. راشیگەیاند لێكۆڵینەوە دەستیپێكردووە و هەر كەسێك كەموكوڕی هەبێت سزا دەدرێت.
خەڵك- گەورەترین بە تەمەن لە جیهاندا ئاهەنگی جەژنی لەدایكبوونی 113 ساڵەی گێڕان لە فەنزوێلا. خوان فیسینتی مورا كە ژمارەی پێوانەیی تۆماركردووە، تەمەنی 113 ساڵە و گەورەترین بە تەمەنی جیهانە و هاووڵاتی فەنزوێلایە. ئەو 41 نەوەی هەیە لەگەڵ 18 منداڵی نەوەكانی و 12ی منداڵی منداڵی نەوەكانیشی هەیە. ئێنریك بوخان پزیشك لە هەرێمی تاچیرای فەنزوێلا رایگەیاند، ئەم كەسە تەنها كەمێك بەرزبوونەوەی فشاری خوێنی هەیە لەگەڵ هێندێك كێشەی بیستن ئەویش بەهۆی زۆری تەمەنیەوە، بە گشتی ئەو تەندروستییەكی باشی هەیە و هیچ دەرمانێك وەرناگرێت. مورا گەورەترین تەمەنی هەیە لە جیهاندا لە دوای مردنی ساتورنینودی لافوینتی گارسیا لە تەمەنی 112 ساڵیدا .
خەڵك- ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە كوژرانی 26 سەربازی توركیای راگەیاند. ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند ٢٦ سەربازی توركیا كە دووانیان فەرماندەی باڵان كوژران. راشیگەیاند لە شەڕەكاندا هاوكات گەریلایەكیش شەهید بووە.
خێزان ئەمەی خوارەوە چەند دیمەنێکە کە پێویست بەوە دەکات چێکی چاوت بکەیت بەر لەوەی یەکسەر باوەڕ بکەیت: -یەکێکیان بوکەڵە نییە هاوڕێکەمان بووە بە خێو ڕوخسارە نوێکەم ئەوە قۆڵی بۆ وایە؟ دەستێکی درێژ ئەوە چی ڕوودەدات ئەمە پشیلەیە یان گیایە؟ دەستی نییە
خەڵک- بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك تایبەت بە تۆمەتی دزیكردن، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژئاوای سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە 16 تاوانی دزیكردنی ئەنجامداوە". ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد "پاش ئەوەی چەند هاوڵاتییەكی سنووری گەڕەكی هەواری شار سكاڵایان تۆماركرد كە دزییان لێكراوە، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژئاوا لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردو توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت كە 16 تاوانی دزیكردنی ئەنجامداوە لەچەند سوپەرماركێت و دوكانێکدا. ئاماژەی بەوەشدا "لەئێستادا تۆمەتبارەکە بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".
خەڵك- رۆژی 25/5/2022 بیسوتپێنجەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ لە شاری سلێمانی دەستی بەكارەكانی كرد. ئەم فێستیڤاڵە ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت و تێیدا چەندین جۆر چالاكی پێشكەش دەكرێن. ئیبتیسام ئیسماعیل، سەرۆكی بنكەی ڕووناكبیریی گەلاوێژ رایگەیاند، فێستیڤاڵی گەلاوێژ نموونەیەكی بەرزی ئاوێتەبوونی نووسەران و ئەدیبانە و دەیانەوێت فێستیڤاڵ دوای فێستیڤاڵ زیاتر بگەشێننەوە و خزمەت بە بوواری كولتوور و ڕۆشنبیری و شاری سلێمانی بكەن. لە یەكەم رۆژدا هەریەكە لە شەهرامی نازری، ئەحمەد سالار، فوئاد مەجید میسری، ئەرخەوانی شاعیر، مەزهەری خالقی، ئەنوەر قەرەداغی و مەلا بەختیار، یوبیلی زیوینی فێستیڤاڵی گەلاوێژیان پێشكەش كرا و ڕێزیان لێ نرا.
تاگ:
نەجمەدین مەلا
Uncategorized
نەجمەدین مەلا، لەکەشتی نوحەوە تا چیای ئەزمڕ
هەرێم بەهادین
نیسان 20, 2021
خەڵک
زیاتر