It seems we can’t find what you’re looking for. Perhaps searching can help.
سەردێر
-
خەڵك- بەشی هەواڵ وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، ئەمڕۆ بۆ یەكەمجار لەماوەی 6 مانگی ڕابردوودا كەمترین ژمارەی تووشبون و مردن بە كۆرۆنا تۆماركراوە. وەزارەتی تەندروستی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ هەینی لە سەرتاسەری عیراق و هەرێمی كوردستان 685 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە. ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەوە كەمترین ئاستی تووشبوونە بە پەتاكە لەدوای 4ی حوزەیرانی ساڵی ڕابردووەوە، كە شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا وڵاتی گرتەوە. ئاشكراشی كردووە، ئەمڕۆ تەنها 7 كەس بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و هاوكات 1567 كەس چاكبوونەتەوە.
-
خەڵك- بەشی هەواڵ سەرۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ هەینی هەڕەشەی هێرشكردنەسەر هەرێمی كوردستانی كرد. رەجەب تەیب ئەردۆغان لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەوانان لە دوای نوێژی هەینی لە ئیستەنبوڵ، رایگەیاند لە شەوێك و لە هەر كاتێكدا بێت هێرشدەكەینە سەر شنگال بۆ كۆتایهێنان بە تیرۆرستان. لە دوو رۆژی رابردوودا خولوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا و یەشار گولەن سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا سەردانی هەولێر و بەغدایان كرد لەگەڵ گەورە كاربەدەستانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق كۆبوونەوە. لە راگەیەنراوە فەڕمییەكاندا ئاماژە بە هاوكاری و هەماهەنگی ئەنقەرە لەگەڵ هەرێم و بەغدا كراوە بۆ شەڕی تیرۆر. بەپێی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان، ئەنقەرە چەند پێشنیازێكی داوەتە هەرێم و بەغدا بۆ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ سەر پەكەكە لە شنگال و ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان.
-
خێزان د. دیلمان ئازاد پسپۆری پزیشکی دادوەری باس لە ڕووداوی کوشتنی منداڵێک دەکات کە بێ شایەتحاڵ بووە و لە ڕێگای توێکاریەوە هۆکارەکەی ئاشکرا کراوە: ئەو دکتۆرە ڕووداوەکە بەم جۆرە دەگێڕێتەوە: لەکاتی دەوامی ئێشکگریمدا منداڵێکی بچوکیان بە مردوویی هێنا، هیچ شتێکی پێوە دیار نەبوو کە هۆکاری مردنی ڕوونبکاتەوە و پێشتریش هیچ نەخۆشییەکی نەبووە کە هۆکاری مردنی بۆ بگەڕێنرێتەوە. دایکی زۆر دەگریا وتی "بەجێمهێشت لە ماڵەوە لای کارەکەرەکەمان، هیچ عەیبی نەبوو منداڵەکەم زۆر باش بوو". دایکەکە بەمجۆرە باسی مردنی منداڵەکەی کرد " ئەو ئافرەتەی لە ماڵی ئێمە کاردەکات تێلی کرد وتی کوڕەکەت دەڕشێتەوە، وەرەوە بۆ ماڵەوە، منیش ڕۆشتمەوە و هێندەی نەبرد کوڕەکەم گیانی سپارد". منیش وەکو پزیشک بڕیارمدا دەبێت کاری توێکاری بۆ بکرێت. دایکەکە ڕۆشنبیر بوو، وتی "ڕازیم توێکاری بکرێت، چونکە زۆر پەرۆشم بزانم بۆ مردووە؟". لەکاتی توێکاری بینیمان جگەری منداڵەکە تووشی زیانێکی زۆر بووە بە زەبرێکی دەرەکی! بەپێی ئەزموونی خۆمان شوێنەکە لە شوێنی ئەوە دەچوو کە پێیان بە سکیدا نابێت! هەرچەندە ئەوە لە ڕاپۆرتی ئێمەدا نانوسریت و تەنها وەکو گریمانە باسدەکرێت و ئێمە تەنها ئەو گۆڕانکارییانە دەنووسین کە دەیبینین، پاشان پارچەیەک لە ئەندامەکە دەنێرینە تاقیگەی پزیشکی بۆیارمەتیماندان لە گەیشتنە بڕیاری کۆتایی. دوای لێکۆڵینەوەی لایەنی پەیوەندیدار لە کارەساتەکە و بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی لە توێکارییەکەدا هەستیان پێکراوە و تاقیگە سەلماندوونی، ئەو ئافرەتەی لەو ماڵە کاری دەکرد دانی پێدانا وتی "منداڵەکە نوستبوو، منیش پشتاو پشت گەڕامەوە و نەمزانی منداڵەکە لەوێیە و بێ مەبەست پێم لە سکی منداڵەکە نا!". بینیتان تویکاری چۆن تاوان ئاشکرا دەکات؟ کەواتە زۆر گرنگە توێکاری گرنگی پێبدریت و بە هیچ پاساوێکی نازانستی ڕێگریی لێنەکرێت. زۆر کەسم بینیوە دەڵێن گوایە لە ڕووی ئایینییەوە ڕێگە بە توێکاری نەدراوە! بەڵام دڵنیابن کۆمەڵگا و کەلتوور ڕێگریدەکات نەک ئایین. زۆر ناخۆشە بۆ ئێمەی پزیشکانی دادوەری وتوێکاران کە هەڕەشەمان لێدەکەن لەسەر ئەنجامدانی توێکاری! یان بە ماوەی زۆر لە پزیشکیی دادوەری چاوەڕێ دەکەین تاکو خێزانەکان ڕازی بن بۆ کاری تویکاری! ----------------------------- تێبینی: لەپێناو پاراستنی تایبەتمەندیی کەیسەکان، ئاماژە بە شوێن و بەروار و ناو ناکرێت و وردەکاریی ڕووداوەکان باس ناکرێن، چونکە مەبەست گەیاندنی پەیامەکەیە و تەنها بە گشتی باسدەکرێت، ئەوەندەی ئەزموونێکە و بۆ هەموو کۆمەڵگا بەسوود بێت و وانەی لێ وەربگیرێت ------------------------------------------------------- د. دیلمان ئازاد حسن پسپۆری پزیشکی دادوەری
-
خەڵك- بەشی هەواڵ سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئێران ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند بە هیچ شێوەیەك ئێران ئامادەنییە گفتووگۆ لەسەر رێككەوتنی ناوەكی بكاتەوە سەرلەنوێ. مەحمود واعزی بۆ ئاژانسی دەنگوباسی ئێرنا رایگەیاند هیوادارن بایدن هەمان سیاسەتەكانی حكومەتی پێشوو دووبارە نەكاتەوە. وتیشی: سیاسەتی دۆناڵد ترەمپ زیانی گەورەی بە ئەمریكا گەیاند و شكۆی ئەمریكای شكاند. رونیشیكردەوە بەلای ئێرانەوە گرنگ نییە چ لە ئەمریكا روو دەدات، بەڵام رێككەوتنی ناوەكی دەوەستێتە سەر ئاستی جێبەجێكردنی پابەندبوونەكانەوە، كە ئەوان راستگۆن بە جێبەجێكردنی پابەندبوونەكان رەوشەكە دەگۆڕێت. راشیگەیاند جارێكی دیكە گفتووگۆ لەسەر رێككەوتنی ناوەكی ناكرێتەوە، گەڕانەوەش بۆ رێككەوتنی ناوەكی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆی یان نا، ئەوەی گرنگە هەڵوەشاندنەوەی رێكارەكانی قەدەغەیە دژی گەلی ئێرانی.
-
خەڵك- بەشی هەواڵ ئەمڕۆ هەینی جینین بلاسخارت نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق راگەیەنراوێكی لەبارەی هێرشە تیرۆرستییەكانی بەغدا بڵاوكردەوە. بلاسخارت وتی: هەست بە شۆك و توڕەیی زۆر دەكەم لەبەرامبەر ئەو هێرشە خۆكوژییە دڕندانەیەدا لە گۆڕەپانی تەیەران بەدوای یەك روویاندا كە كارێك بووە بۆ كوشتن و برینداركردنی خەڵكی سڤیل بەشێوەیەكی هەڕەمەكی. وتیشی: بە ناوی ئەندامانی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە پرسەنامەی خۆمان ئاراستەی ئەو كەسانە دەكەین كە خۆشەویستانیان لەم هێرشەدا نەماوە، هیوای زووچاكبونەوەش بۆ بریندارەكان بە خێرایی خوازیارین. رونیشیكردەوە گەلی عێراق ئەزموونی كردووە لەگەڵ ئەوانەی چەند جارێك ویستویانە بۆ نانەوەی ئاژاوە و سەركوتكردن لە عێراق و قوربانی زۆریان داوە بە دەست تیرۆرەوە. داوای لێپرسینەوەشی كردووە لە بەرپرسیارانی ئەم هێرشانە، بەرگری و خۆڕاگری عێراقییەكان گرنگە و رێڕەوی عێراق بەرەو سەقامگیری لاواز ناكات و نەتەوە یەكگرتووەكانیش لە هەوڵەكانی پشتیوانی بۆ ئاشتی و سەقامگیری بەردەوام دەبێت.
-
خەڵك- بەشی هەواڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند زنجیرەیەك گۆڕانكاری لە ژێرخانی ئەمنی و سەربازی دەكرێت و پلانێكی ئەمنی تەواو و كارا دادەنرێت بۆ روبەڕوبوونەوەی ئاستەنگەكانی داهاتوو. مستەفا كازمی كە فەرماندەی گستی هێزە چەكدارەكانیشە ئەمڕۆ هەینی لە كۆبونەوەی تایبەتی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی وتی: ئاسایش تەنها قسەكردن نییە لە میدیا، بەڵكو بەرپرسیارێتییە، ژیانی خەڵك و منداڵەكانمان دەبێت بەرپرسیارێتییان هەڵبگیرێت، هەر كەسێكیش پێی ناكرێت پێویستە پۆستەكەی جێبهێڵێت. راشیگەیاند رێگانادەن جارێكی دیكە هێرشەكانی دوێنێ دووبارە ببنەوە، بەڵێنی ئەمنییان بە گەل داوە، ئەو هێرشانە بەڵگەی بوونی كێشەن، پێویستە بە خێرایی چارەسەر بكرێن. ئاماژەی بەوەشكرد دەزگا ئەمنییەكان هەوڵی گەورەیان داوە لە مانگەكانی رابردوودا لەوێ ئۆپەراسیۆنی گەورەیان دژی پاشماوەكانی داعش كردووە و لە زۆرینەدا سەركەوتوو بوون. وتیشی: هەوڵی رۆژانەی داعش هەیە بۆ گەیشتن بە بەغدا رێیان لێگیراوە، بە داخەوە توانیان دوێنێ بگەن و خوێنی بێتاوانەكان بڕێژن، رێگا نادرێت دووبارەی بكەنەوە. كازمی دەڵێت: ئاستەنگ لە دەزگای هەواڵگری هەیە پێویستە بەپەلە چارەسەر بكرێن، خۆم سەرپەرشتی دەكەم، رەوشێكی تازە دادەنێین و رێوشوێن دەگرینەبەر، عێراق یەك دەوڵەتە، پێویستە دەزگا ئەمنی و سەربازییەكان بە یەك رۆح مامەڵە بكەن، دەبێت هەوڵە هەواڵگرییەكان یەكبخرێن.
-
خێزان ئەمەی خوارەوە ڕێگایەکی کاریگەرە لە ڕێگەی بەکارهێنانی پڕتەقاڵەوە بۆ نەهێشتنی چرچی ڕوخسار و پاککردنەوەی لە زیپکەکان. ئامادەکردن و بەکارهێنان: -پرتەقاڵێک پارچە پارچە بکە و پاشان بیگوشە -ئاوی پرتەقالەکە بکەرە نێو قاپێکەوە و پاشان بە پارچەیەکی بچووکی لۆکە ئاوی پرتەقاڵەکە بەسەر دەموچاوتدا دابەش بکە -بۆ ماوەی دە خولەک پێوەی بهێڵەوە و لە کۆتاییدا بە ئاوی سارد دەموچاوت بشۆ. بەم جۆرە ڕێگری لە چرچبوونی ڕوخسارت دەکەیت و چارەسەریشە بۆ نەهێشتنی زیپکە، بەڵام گەر پاش بەکارهێنانی هەستت بە حەساسییەت(هەستیاری) کرد ئەوا ڕێگەی دیکە تاقی بکەرەوە.
-
خێزان ئەمەی خوارەوە چەند بیرۆکەیەکی تەندرووستییە کە زۆر سوودت پێدەگەیەنێت و کاری پێبکە: -لەکاتی سەرئێشەی زۆر، ترێ بکە بە شەربەت و بیخۆرەوە، چارەسەری دەکات -بۆ ئەوەی قژت زوو درێژ ببێتەوە و بەهێز ببێت، ماسی سەلەمون بخۆ -بەیانیان لەگەڵ لەخەو هەڵسان، لیمۆ بکەرە ئاوەوە کەمێک خوێی تێبکە و بیخۆرەوە، ژەهرەکانی جەستەت پاک دەکاتەوە -پێویستە لە ٣٠ خولەک پاش لە خەو هەستان نانی بەیانی بخۆیت و پشتگوێی نەخەیت، چونکە جەستەت پێویستی پێیەتی -بۆ سپیکردنەوەی نینۆکەکانی پەنجەت، مەعجوونی ددانی لێبدە -هەوڵبدە ڕۆژانە قاوە بخۆیتەوە، چونکە بەسوودە بۆ تەندرووستی زراو
-
خێزان ئەمەی خوارەوە چەند دیمەنێکە کە نیشانی دەدات ژیانی ئێستا و جاران چەند گۆڕاوە: ژیانی ئێستا و جاران فێرکردنی منداڵ مۆبایل ڕۆمانسیەت وێنەی سێڵفی کارکردنی ماڵ هەر تەواو نابێت! -تەلەفونکردن
-
خێزان ئەمەی خوارەوە چەند شتێکی ئاسایییە لە نێو ماڵدا کە مەترسیدارە بۆ منداڵەکەت و پێویستە وریابیت: -یەکێک لە مەترسیدارترین ئەو شتانەی لە ماڵدا هەیە پاتری بچوکە کە منداڵ قوتی دەدات و بەهۆی ئەوەی ژەهراوییە پێویستە بە خێرایی بگەیەندرێتە نەخۆشخانە و بۆی دەربهێندرێت –توێژینەوەیەکی زانستی ڕەوڕەوەی وەک شتێکی مەترسیدار بۆ منداڵ ناوەزەند کردووە چونکە ئەگەری کەوتن و زیان پێگەیاندنی تێیدا زۆرە و لە هەندێک وڵات قەدەغە کراوە. -بەپێی توێژینەوەکان ئەو نوقڵانەی لە شێوەی حەب و دەرماندان زیانیان بۆ منداڵ هەیە، چونکە وادەکات دواتر منداڵەکە حەب و دەرمان بخوات و وابزانێت نوقڵە -بە پێی توێژینەوەیەک فەڕش میکرۆبی زۆری لەسەر دەنیشێت و کاتێک منداڵ شتی بچوکی سەر فەرش هەڵدەگرێتەوە و دەیخوات ئەگەری زیان پێگەیاندن و نەخۆشکەوتنی زۆرە –توێژینەوەیەک ئەوەی سەلماندووە کە ئەو شتانەی لەسەر مێزی میوان دادەندرێت هۆکاری زۆرێک لە ڕووداوەکانی برینداربوونی منداڵان بووە –بەپێی توێژینەوەیەک ٪٦٥ی ئەو شتانەی لە لایەن منداڵەوە قوت دەدرێت کۆینی ئاسنی پارە بووە و مەترسیدارە -بەپێی توێژینەوەیەکی زانستی دیکە میزەڵدان بۆ منداڵ مەترسیدارە، چونکە پاش ئەوەی دەتەقێت پارچەکانی قوت دەدات و دەبێتە هۆی خنکان -جانتای کراوە یەکێکی دیکەیە لە شتە مەترسیدارەکان بەو پێیەی منداڵ دەستکاری شتی ناوەکەی دەکات و زیانی بۆی هەیە –توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە تەسریحەی سەری منداڵان بە هەمان شێوە زیانی بۆ سەری منداڵەکە هەیە و ئازاری پێدەگەیەنێت و باشترە کەمتر بەکار بهێندرێت. –بەپێی توێژینەوەکان ئەو شامپۆیانەی لە عەلاگەی بچوکدایە و ڕەنگدارە بۆ منداڵ مەترسیدارە چونکە زۆرجار لەگەڵ نوقڵ و نەستەلەدا لێی تێکدەچێت و دەیخوات و توشی ژەهراویبوونی دەکات.