It seems we can’t find what you’re looking for. Perhaps searching can help.
سەردێر
-
خەڵك- بەشی هەواڵ سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئێران ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند بە هیچ شێوەیەك ئێران ئامادەنییە گفتووگۆ لەسەر رێككەوتنی ناوەكی بكاتەوە سەرلەنوێ. مەحمود واعزی بۆ ئاژانسی دەنگوباسی ئێرنا رایگەیاند هیوادارن بایدن هەمان سیاسەتەكانی حكومەتی پێشوو دووبارە نەكاتەوە. وتیشی: سیاسەتی دۆناڵد ترەمپ زیانی گەورەی بە ئەمریكا گەیاند و شكۆی ئەمریكای شكاند. رونیشیكردەوە بەلای ئێرانەوە گرنگ نییە چ لە ئەمریكا روو دەدات، بەڵام رێككەوتنی ناوەكی دەوەستێتە سەر ئاستی جێبەجێكردنی پابەندبوونەكانەوە، كە ئەوان راستگۆن بە جێبەجێكردنی پابەندبوونەكان رەوشەكە دەگۆڕێت. راشیگەیاند جارێكی دیكە گفتووگۆ لەسەر رێككەوتنی ناوەكی ناكرێتەوە، گەڕانەوەش بۆ رێككەوتنی ناوەكی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆی یان نا، ئەوەی گرنگە هەڵوەشاندنەوەی رێكارەكانی قەدەغەیە دژی گەلی ئێرانی.
-
خەڵك- بەشی هەواڵ ئەمڕۆ هەینی جینین بلاسخارت نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق راگەیەنراوێكی لەبارەی هێرشە تیرۆرستییەكانی بەغدا بڵاوكردەوە. بلاسخارت وتی: هەست بە شۆك و توڕەیی زۆر دەكەم لەبەرامبەر ئەو هێرشە خۆكوژییە دڕندانەیەدا لە گۆڕەپانی تەیەران بەدوای یەك روویاندا كە كارێك بووە بۆ كوشتن و برینداركردنی خەڵكی سڤیل بەشێوەیەكی هەڕەمەكی. وتیشی: بە ناوی ئەندامانی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە پرسەنامەی خۆمان ئاراستەی ئەو كەسانە دەكەین كە خۆشەویستانیان لەم هێرشەدا نەماوە، هیوای زووچاكبونەوەش بۆ بریندارەكان بە خێرایی خوازیارین. رونیشیكردەوە گەلی عێراق ئەزموونی كردووە لەگەڵ ئەوانەی چەند جارێك ویستویانە بۆ نانەوەی ئاژاوە و سەركوتكردن لە عێراق و قوربانی زۆریان داوە بە دەست تیرۆرەوە. داوای لێپرسینەوەشی كردووە لە بەرپرسیارانی ئەم هێرشانە، بەرگری و خۆڕاگری عێراقییەكان گرنگە و رێڕەوی عێراق بەرەو سەقامگیری لاواز ناكات و نەتەوە یەكگرتووەكانیش لە هەوڵەكانی پشتیوانی بۆ ئاشتی و سەقامگیری بەردەوام دەبێت.
-
خەڵك- بەشی هەواڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند زنجیرەیەك گۆڕانكاری لە ژێرخانی ئەمنی و سەربازی دەكرێت و پلانێكی ئەمنی تەواو و كارا دادەنرێت بۆ روبەڕوبوونەوەی ئاستەنگەكانی داهاتوو. مستەفا كازمی كە فەرماندەی گستی هێزە چەكدارەكانیشە ئەمڕۆ هەینی لە كۆبونەوەی تایبەتی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی وتی: ئاسایش تەنها قسەكردن نییە لە میدیا، بەڵكو بەرپرسیارێتییە، ژیانی خەڵك و منداڵەكانمان دەبێت بەرپرسیارێتییان هەڵبگیرێت، هەر كەسێكیش پێی ناكرێت پێویستە پۆستەكەی جێبهێڵێت. راشیگەیاند رێگانادەن جارێكی دیكە هێرشەكانی دوێنێ دووبارە ببنەوە، بەڵێنی ئەمنییان بە گەل داوە، ئەو هێرشانە بەڵگەی بوونی كێشەن، پێویستە بە خێرایی چارەسەر بكرێن. ئاماژەی بەوەشكرد دەزگا ئەمنییەكان هەوڵی گەورەیان داوە لە مانگەكانی رابردوودا لەوێ ئۆپەراسیۆنی گەورەیان دژی پاشماوەكانی داعش كردووە و لە زۆرینەدا سەركەوتوو بوون. وتیشی: هەوڵی رۆژانەی داعش هەیە بۆ گەیشتن بە بەغدا رێیان لێگیراوە، بە داخەوە توانیان دوێنێ بگەن و خوێنی بێتاوانەكان بڕێژن، رێگا نادرێت دووبارەی بكەنەوە. كازمی دەڵێت: ئاستەنگ لە دەزگای هەواڵگری هەیە پێویستە بەپەلە چارەسەر بكرێن، خۆم سەرپەرشتی دەكەم، رەوشێكی تازە دادەنێین و رێوشوێن دەگرینەبەر، عێراق یەك دەوڵەتە، پێویستە دەزگا ئەمنی و سەربازییەكان بە یەك رۆح مامەڵە بكەن، دەبێت هەوڵە هەواڵگرییەكان یەكبخرێن.
-
خێزان ئەمەی خوارەوە ڕێگایەکی کاریگەرە لە ڕێگەی بەکارهێنانی پڕتەقاڵەوە بۆ نەهێشتنی چرچی ڕوخسار و پاککردنەوەی لە زیپکەکان. ئامادەکردن و بەکارهێنان: -پرتەقاڵێک پارچە پارچە بکە و پاشان بیگوشە -ئاوی پرتەقالەکە بکەرە نێو قاپێکەوە و پاشان بە پارچەیەکی بچووکی لۆکە ئاوی پرتەقاڵەکە بەسەر دەموچاوتدا دابەش بکە -بۆ ماوەی دە خولەک پێوەی بهێڵەوە و لە کۆتاییدا بە ئاوی سارد دەموچاوت بشۆ. بەم جۆرە ڕێگری لە چرچبوونی ڕوخسارت دەکەیت و چارەسەریشە بۆ نەهێشتنی زیپکە، بەڵام گەر پاش بەکارهێنانی هەستت بە حەساسییەت(هەستیاری) کرد ئەوا ڕێگەی دیکە تاقی بکەرەوە.
-
خێزان ئەمەی خوارەوە چەند بیرۆکەیەکی تەندرووستییە کە زۆر سوودت پێدەگەیەنێت و کاری پێبکە: -لەکاتی سەرئێشەی زۆر، ترێ بکە بە شەربەت و بیخۆرەوە، چارەسەری دەکات -بۆ ئەوەی قژت زوو درێژ ببێتەوە و بەهێز ببێت، ماسی سەلەمون بخۆ -بەیانیان لەگەڵ لەخەو هەڵسان، لیمۆ بکەرە ئاوەوە کەمێک خوێی تێبکە و بیخۆرەوە، ژەهرەکانی جەستەت پاک دەکاتەوە -پێویستە لە ٣٠ خولەک پاش لە خەو هەستان نانی بەیانی بخۆیت و پشتگوێی نەخەیت، چونکە جەستەت پێویستی پێیەتی -بۆ سپیکردنەوەی نینۆکەکانی پەنجەت، مەعجوونی ددانی لێبدە -هەوڵبدە ڕۆژانە قاوە بخۆیتەوە، چونکە بەسوودە بۆ تەندرووستی زراو
-
خێزان ئەمەی خوارەوە چەند دیمەنێکە کە نیشانی دەدات ژیانی ئێستا و جاران چەند گۆڕاوە: ژیانی ئێستا و جاران فێرکردنی منداڵ مۆبایل ڕۆمانسیەت وێنەی سێڵفی کارکردنی ماڵ هەر تەواو نابێت! -تەلەفونکردن
-
خێزان ئەمەی خوارەوە چەند شتێکی ئاسایییە لە نێو ماڵدا کە مەترسیدارە بۆ منداڵەکەت و پێویستە وریابیت: -یەکێک لە مەترسیدارترین ئەو شتانەی لە ماڵدا هەیە پاتری بچوکە کە منداڵ قوتی دەدات و بەهۆی ئەوەی ژەهراوییە پێویستە بە خێرایی بگەیەندرێتە نەخۆشخانە و بۆی دەربهێندرێت –توێژینەوەیەکی زانستی ڕەوڕەوەی وەک شتێکی مەترسیدار بۆ منداڵ ناوەزەند کردووە چونکە ئەگەری کەوتن و زیان پێگەیاندنی تێیدا زۆرە و لە هەندێک وڵات قەدەغە کراوە. -بەپێی توێژینەوەکان ئەو نوقڵانەی لە شێوەی حەب و دەرماندان زیانیان بۆ منداڵ هەیە، چونکە وادەکات دواتر منداڵەکە حەب و دەرمان بخوات و وابزانێت نوقڵە -بە پێی توێژینەوەیەک فەڕش میکرۆبی زۆری لەسەر دەنیشێت و کاتێک منداڵ شتی بچوکی سەر فەرش هەڵدەگرێتەوە و دەیخوات ئەگەری زیان پێگەیاندن و نەخۆشکەوتنی زۆرە –توێژینەوەیەک ئەوەی سەلماندووە کە ئەو شتانەی لەسەر مێزی میوان دادەندرێت هۆکاری زۆرێک لە ڕووداوەکانی برینداربوونی منداڵان بووە –بەپێی توێژینەوەیەک ٪٦٥ی ئەو شتانەی لە لایەن منداڵەوە قوت دەدرێت کۆینی ئاسنی پارە بووە و مەترسیدارە -بەپێی توێژینەوەیەکی زانستی دیکە میزەڵدان بۆ منداڵ مەترسیدارە، چونکە پاش ئەوەی دەتەقێت پارچەکانی قوت دەدات و دەبێتە هۆی خنکان -جانتای کراوە یەکێکی دیکەیە لە شتە مەترسیدارەکان بەو پێیەی منداڵ دەستکاری شتی ناوەکەی دەکات و زیانی بۆی هەیە –توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە تەسریحەی سەری منداڵان بە هەمان شێوە زیانی بۆ سەری منداڵەکە هەیە و ئازاری پێدەگەیەنێت و باشترە کەمتر بەکار بهێندرێت. –بەپێی توێژینەوەکان ئەو شامپۆیانەی لە عەلاگەی بچوکدایە و ڕەنگدارە بۆ منداڵ مەترسیدارە چونکە زۆرجار لەگەڵ نوقڵ و نەستەلەدا لێی تێکدەچێت و دەیخوات و توشی ژەهراویبوونی دەکات.
-
خێزان ئەمەی خوارەوە چەند بیرۆکەیەکە بۆ هەڵگرتنی سەوزە و میوەکان کە زۆر بەسوودە بۆت: -باشترین ڕێگا بۆ هەڵگرتنی پیاز هەڵواسینێتی لە تورەکەدا بە جۆرێک کە تیشکی خۆر لێی بدات، بەو جۆرە ٦ بۆ ٨ مانگ هیچی لێنایەت -گەر کاغەزی ئەلەمنیۆم بکەیت بە سەری مۆزەوە، ٤ بۆ ٥ ڕۆژ درەنگتر تێک دەچێت -سیر لە شوێنی تاریکدا هەڵبگرە کە شێداری کەمبێت، نابێت پارچە پارچەشی بکەیت چونکە بەو جۆرە تەنها ٣ بۆ ١٠ ڕۆژ دەمێنێتەوە. -گەر قاشێک لیمۆت بەکارهێنا و ویستت قاشەکەی دیکە زوو تێک نەچێت، ئەوا خوێی پێدابکە و هەڵی بگرە، یاخود بیکە ناو کاغەزی ئەلەمنیۆمەوە و تا ٣ ڕۆژ هیچی لێنایەت. -تەماتە لە پلەی گەرمی ١٠ ی سیلیزی هەڵبگیرێت تامەکەی تێک ناچێت. -پێویستە پەتاتە لە شوێنی تاریک و سارددا هەڵبگیرێت و بەو جۆرە زۆر دەمێنێتەوە.
-
خەڵك- بەشی هەواڵ ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئەو داهاتەی ئێستا لەبەردەم حكومەتی هەرێمی كوردستاندایە بەشی تەواوی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ناكات، حكومەتی هەرێمی كوردستان ناتوانێت 30 ڕۆژ جارێك بەتەواوەتی مووچەی مووچەخۆرانی خەڵكی كوردستان دابین بكات. بەڵێن ئیسماعیل كە ئەندامی فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕانە لە پەرلەمانی كوردستان بۆ دەنگی ئەمریكا وتی: داهاتی ئێستای هەرێمی كوردستان خۆی دەدات لەنزیكەی 400-450 ملیۆن دۆلاری مانگانە، كە بێگومان ئەمە زۆر زۆر كەمترە لەو ڕێژەیەی كە پێویست دەكات بۆ مووچەی فەرمانبەران. دەشڵێت: حكومەت بەو داهاتەوە مەبەستی بێت ئەو داهاتەی كە ئێستا لەبەردەستیدایە، مووچە 30 ڕۆژجارێك دابەش بكات بێگومان ڕێژەی لێبڕینەكە زۆر زۆر بەرز دەبێتەوە. بەپێی زانیارییەكانی نزیك لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاردراوە لە مەودوا مانگانە 30 رۆژ جارێك مووچە دابەشبكرێت بەپێی داهاتی بەردەستی و وەزارەتی دارایی دەستی كراوە دەبێت لە رێژەی لێبڕینی مووچە.
-
خەڵك- بەشی هەواڵ كەناڵی العالم-ی ئێرانی لەزاری سەرچاوەیەكەوە ئاشكرایكرد كە هێرشی ئاسمانی فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر پارێزگای حەما لەنێوەڕاستی سوریا لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی، كوژراو و برینداری لێكەوتووەتەوە. بەپێی هەواڵی كەناڵەكە، خێزانێكی 4 كەسی لە ئەنجامی هێرشی فڕۆكە ئیسرائیلییەكان بۆ سەر پارێزگای حەما كوژراون و 4ی دیكەش بریندار بوون و 3 ماڵیش وێران بوون. ئەمڕۆ ئاژانسی هەواڵی سانای فەڕمی سوریا بڵاویكردەوە هێزە دژە ئاسمانییەكانی سوریا بەرپەرچی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیلیان بۆ سەر خاكی سوریا داوەتەوە. بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، بەیانی ئەمڕۆ فڕۆكە ئیسرائیلییەكان چەند بنكەیەكی سەربازی سەر بە حكومەتی سوریا و ئێرانیان لە حەماو دیمەشق و تەرتووس بۆردومانكردووە. سوپای ئیسرائیل لە هەفتەی رابردوو بەهێزترین هێرشیكردە سەر بنكەی سەربازی ئێران و هاوپەیمانەكانی لە سنوری عێراق و سوریا لە پارێزگای دێرزوور لەوێ 40 چەكدار و سەرباز كوژران بەپێی راگەیەنراوی روانگەی سوریایی بۆ مافەكانی مرۆڤ. سوپای ئیسرائیل ژمارەی هێرشەكانی زیادكردووە بە جۆرێك لە ماوەی 10 رۆژدا 3 هێرش ئەنجام دەدرێت، كە پێشتر لە 4 هەفتەدا تەنها هێرشێك دەكرا.