It seems we can’t find what you’re looking for. Perhaps searching can help.
سەردێر
-
خەڵك – بەشی هەواڵ دوای تەقینەوەكەی گۆڕەپانی تەیڕان لە بەغدا فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق چەند گۆڕانكارییەكی گەورەی لە ڕیزی هێزە ئەمنییەكان ئەنجامدا. لیوا یەحیا ڕەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق ڕایگەیاند، دوای مستەفا كازمی بڕیاریداوە بە لابردنی فەریق ڕوكن عامر سەدام بریكاری وەزیری ناوخۆ بۆ كاروباری هەواڵگری لە پۆستەكەی و دانانی فەریق ئەحمەد ئەبو ڕەغی لە شوێنەكەی. لیوا یەحیا ڕەسول وتیشی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بڕیاریدا بە لابردنی عەبدولكەریم عەبدولفازڵ (ئەبو عەلی بەسڕی) لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی هەواڵگری و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە وەزارەتی ناوخۆ (شانەی هەڵۆكان) و دانانی حەمید ئەلشەتڕی جێگری سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە جێگاكەی و بەستنەوەی شانەكە بە فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكان. وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق ئاماژەی بەوەشدا، بڕیاردراوە بە گواستنەوەی فەریق قەیس محەمەداوی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا بۆ وەزارەتی بەرگری و دانانی لیوا ڕوكن ئەحمەد سەلیم لە شوێنەكەی، هەروەها، لابردنی فەریق ڕوكن جەعفەر بەتات فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی لە پۆستەكەی و دانانی فەریق ڕوكن ڕائد شاكر جەودەت لە شوێنەكەی. لیوا یەحیا ڕەسول ئەوەشی خستەڕوو، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان فەرمانیكردووە بە لادانی لیوا باسم مەجید بەڕێوەبەری بەشی هەواڵگری و ئاسایشی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا لە پۆستەكەی.
-
خەڵك - بەشی هەواڵ وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی چەند ڕێنماییەك دەداتە هاووڵاتیان. ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە ڕێی (تۆڕی میدیایی خەڵك)ەوە چەند ڕێنماییەك دەداتە هاووڵاتیان و داوادەكات، لەكاتی دابەزینی پلەی گەرما، ئاونەڕێژنە كۆڵان و شەقامەكان چونكە دەبێتە بەفیڕۆدانی ئاو و بەهۆی نزمی پلەی گەرماوە دەبێتە بەستنی شەقام و كارەساتی ئۆتۆمبێل و كارەساتی دڵتەزێنی لێ دەكەوێتەوە. دەشڵێت، پێوەری ئاو داپۆشن بۆئەوەی نەبێتە شكاندنی، هەروەها دەزولەیەك ئاو بكەنەوە بۆئەوەی نەبێتە بەستنی بۆری ئاو . ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاماژە بەوەش دەدات، لەكاتی بەستنی بۆری ئاودا كەمێك ئاوی گەرم بكەن بە بەلوعە و بۆرییەكاندا بۆئەوەی نەبێتە هۆی شكاندنیان.
-
خەڵك – بەشی هەواڵ جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایكرد، دەیان دۆسیەی گەندەڵیی وەزارەتی كارەبا، ڕەوانەی دادگاكان كراون. حەسەن كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كە هاوكات سەرۆكی لیژنەی لێكۆڵینەوەی تایبەت بە گرێبەستەكانی وەزارەتی كارەبایە، ڕایگەیاند، لیژنەكەیان بەردەوامە لە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی گرێبەستەكانی تایبەت بە وەزارەتی كارەبا. وتیشی، تا ئێستا ٥٦ دۆسیەی گەندەڵیی دراوەتە دەستەی دەستپاكی، كە ٤٦یان تایبەتن بە گرێبەستەكانی وەزارەتی كارەبا و ڕادەستی دادگا تایبەتەكان كراون. جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارە لیژنەكەیان چەند دۆسیەیەكی تری گەندەڵیی تایبەت بە وەزارەتی كارەبا، ڕادەستی دەستەی دەستپاكی و دیوانی چاودێری دارایی، بكات.
-
خەڵك – بەشی هەواڵ بەهۆی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێك لە كەناراوەكانی لیبیا، ٤٣ كۆچبەری نایاسایی گیانیان لە دەستدا. ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، كەشتییەكی كۆچبەران، لە نزیك كەناراوەكانی لیبیا ژێرئاوكەوتووە و ٤٣ كەس گیانیان لە دەستداوە و ١٠ كۆچبەری تریش ڕزگار كراون. بەلەمەكە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو لە شاری زاویە لە ڕۆژئاوای تەرابلوس بەرەو سنوورەكانی ئیتاڵیا بەڕێكەوتووە و بەهۆی خراپی كەشوهەوا، بزوێنەرەكەی لە كار كەوتووە. جێی ئاماژەیە، لە ساڵی ٢٠٢٠دا، زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ كۆچبەری نایاسایی لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لە دەستداوە.
-
خەڵك- بەشی هەواڵ ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق، وادەی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ئاشكرا دەكات. بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن ماجیدە تەمیمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە"كۆبوونەوەكانی لیژنەكەیان بەردەوامن لەگەڵ میوانداریكردنی لایەنە فەرمییەكان، بۆ هەڵوەستەكردن لەسەر زانیارییە وردەكانی تایبەت بە وەزارەت و دامەزراوەكان، لەپێناو ڕونكردنەوەی هەندێك بڕگە و ماددە و سودە ئابورییەكانیان، ئەمەش بۆ زەمینەسازی لەپێناو بڕیاردان لەسەر ئەو خاڵانەی ناكۆكییان لەسەرە و بونەتە ئاستەنگ". هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە"كاریی بەردەوامی ئەو لیژانەی لەلایەن ئەوانەوە پێكهێنراون بەردەوامن، تا ڕاپۆرت و وردەكاریی لەسەر بودجەی سێ سەرۆكایەتییەكە و وەزارەتەكان و دامەزراوە و دەزگاكان پێشكەش بكەن، ئەمەش لە سۆنگەی ئاڵوگۆڕكردنی دید و بۆچوونەكان، لەپێناو یەكلایی كردنەوەی خاڵە ناكۆكەكانی پەیوەست بە بودجەی 2021 كە لێوەی خەرجییەكان كەمدەكرێنەوە و داهاتەكان زیاد دەكرێن". تەمیمی دەڵێت"هیواخوازن لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا بودجە لە پەرلەمان بخرێنە دەنگدانەوە".
-
خەڵك- بەشی هەواڵ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەگەری بەستنی شەقام و ڕێگەوبانەكان هەیە بەتایبەت ناوچە شاخاوییەكانی وەك (ئەزمەڕو گۆیژە)، داواش لە شۆفێران دەكات سەردانی ئەو شوێنانە نەكەن. بەپێی ئاگادارییەك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگەی سلێمانییەوە بڵاوكرایەوە" شۆفیران ئاگادار دەكرێنەوە، بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماوە لەسەعاتەكانی داهاتوودا ئەگەری بەستنی شەقام و ڕێگەوبانەكان هەیە بەتایبەت ناوچە شاخاوییەكانی وەك (ئەزمەڕو گۆیژە)". هاتووچۆی سلیمانی لە ئاگادارییەكەیدا، داوا لەشۆفێران دەكات "سەردانی ئەو شوێنانە نەكەن، بەتایبەت لەكاتەكانی درەنگانی شەودا، تا تووشی هیچ ڕوداوێكی نەخوازراو نەبن".
-
هونەر تۆفیق ترەمپ بە گاڵتە پێکردنەوە لە سۆسیال میدیادا بۆ گریتا تونبێرگی نووسی : ئارام بەرەوە کچۆڵە ، بڕۆ چاو لە فلمێک بکە ، توڕەییت کۆنتۆڵ بکە ، ئارام بە گریتا ! ئەوەش لە دوای ئەوەی گریتای شانزە ساڵە وەک چالاکوانێکی ژینگە پارێز داوای لە سەرۆکەکانی جیهان کرد شەرم بیانگرێت کە ناتوانن بڕیارێکی هاوبەش بدەن بۆ پاراستنی ژینگە و ئاشتی جیهانی . دوای یانزەمانگ ، لە کاتی توڕەبوونی دۆناڵد ترامپدا لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و دۆڕاندنی بە دیموکراتەکان . گریتا تویتێکی بۆ ترامپ کردووە و بەهەمان شێوەی ترەمپ پێ ی گوتەوە : ئارام بە ترەمپ ، بڕۆ چاو لە فلمێک بکە ، کۆنترۆڵی توڕەییت بکە ، خۆت ئارام بکەرەوە . لەدژی بەرخودەکەی ترەمپ بەرانبەر بەو کیژۆڵە سویدیە، لەسەرتاسەری دنیاوە ، ملیۆنەها خەڵک لەڕێگای سۆسیال میدیاوە بوونە پشتیوانی گریتا . رێکخراوە ژینگە پارێزیەکەی بووە یەکێک لە ڕێکخراوە جیهانیە کاریگەرەکان . گریتا کاندیدە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ . ئەم نمونەیە لە فەزای سایبەری و سۆسیال میدیادا دوو جۆر پۆپۆلیزممان نیشان ئەدات . پۆپۆلیزمێکی ترەمپیستانە کە لە فەزای سۆسیال میدیادا دەیەوێت پەیام و گوتارەکانی بگەیەنێت بە هەوادارەکانی . پۆپۆلیزمێکی دیکەیان کە پرسێکە لەسەرتاسەری جیهانەوە مرۆڤایەتی لە کەسی گریتادا بەرجەستەی دەکات . فۆکۆ کاتێک لێکۆڵینەوە لە مێژوو و پێکهاتەی گوتار دەکات ، پەیام دەکات بەچوار جۆرەوە . پەیامی پێغەمبەرایەتی کە قسە و بیرکردنەوەی خودا دەگەیەنن . پەیامی سیاسی کە قسە و بیرکردنەوەی دەوڵەت دەکەن . پەیامی پەروەردەیی کە میتۆد و ئایدیۆلۆژیای تایبەت بەخۆیان لەخەڵک دەگەیەنن . لەگەڵ پەیامی فەلسەفە کە بیرکردنەوەی ئازاد و ئاشتیانەی خۆیان فێری خەڵک دەکەن . سیاسەت لە فەزای سۆسیال میدیادا یەکێک لە سێ پەیامەکەی خودا ، دەوڵەت ، پەروەردە زیاتری پێ نیە . ناتوانێت پەیامی ئازادی و ئاشتی بگەیەنێت .چونکە سیاسی پۆپۆلیست هەرچەندە فەزای سۆسیال میدیای بۆ فراوان بێت کەچی بەپێ ی پێشینە سیاسیەکەی جیوگرافیایەکی دیاریکراوی هەیە کە دەبێتە سنوور بۆ دیاریکردنی ڕووبەری پەیامەکەی . بەڵام لەنمونەکەی گریتادا پۆپۆلیزم جیهانێکی بێ سنوورە . لەبەر ئەوەی پرسەکەی پرسی مرۆڤە بەر لەوەی پرسی سیاسەت بێت . بابەتەکەی بابەتی ئاشتی و ئازادیە کە بابەتی مرۆڤایەتیە . هەر سیاسەتێک بابەتە سەرەکیەکەی مرۆڤ بێت وەک ئازادی و ئاشتی و خۆشگوزەرانی و ماف و دادپەرەوەری ، لە فەزای سۆسیال میدیا ( پۆپۆلیزمی دیجیتاڵی ) دا دەشێت لەهەموو دنیادا ، بەجیاوازی نەتەوە و کەلتورەکانەوە ، پشتیوانی لێبکرێت . بەڵام ئەگەر بابەتەکەی ئایدیۆلۆژیا و سیاسەت بێت بە مجەڕەدی ، لە مۆدێلە کلاسیکەکەی پۆپۆلیزمدا بچوک دەبێتەوە . وەک ئەوەی ترەمپ کە سەرۆکی دەوڵەتێکی گەورەی وەک ئەمریکاش بوو ، بەڵام بەبەراورد بە گریتا یەک بە سەدی ئەو کچە منداڵە لە فەزای سۆسیال میدیادا جێگەی نەبوویەوە .
-
رۆژی ٥ شەممە، لە شاری سلێمانی دەستەی پشتیوانی کفری، کۆنفرانسێکی لەژێر ناوی بوژاندنەوەی شاری کفری ئەنجامدا، پارێزگاری سلێمانی ژمارەیەک لەبەرپرسان ئامادەی سیمینارەکە بوون، کە مەبەست لێی ئاوڕدانەوەی زیاتری کفریی و بوژانەوە و ئاوڕدانەوە بوو لەو شارە.
-
خەڵك- بەشی هەواڵ بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لە ساڵی 2020 دا بۆ وەرگرتنی چارەسەر زیاتر لە 20 هەزار نەخۆش سەردانی سەنتەری پێستیان كردووە، نزیكەی هەزار و 500 نەشتەرگەری وورد و جۆراوجۆریش ئەنجام دراوە. بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەپێی ئامارێك كە بڵاویكردۆتەوە، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا 20 هەزار و 339 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەهید جەبار شێخ فەتاح (د.نەبەز) بۆ چارەسەركردنی نەخۆشیەكانی پێستیان كردووە لە شاری سلێمانی و چارەسەری پێویستیان بۆكراوە. ڕاشیگەیاندووە، هەر لەماوەی ساڵی ڕابردوودا هەزار و 318 نەشتەرگەری وورد و جۆراوجۆر لەسەنتەری چارەسەركردنی نەخۆشیەكانی پێست ئەنجام دراوە.
-
خەڵك- بەشی هەواڵ عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئاینی شیعەكان لە عیراق، ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی تەقینەوەكەی ئەمڕۆى بەغداوە بڵاوكردەوە و داوای لە دەزگا ئەمنییەكان كرد، هەوڵەكانیان بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات چڕبكەنەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن نوسینگەی مەرجەعی باڵای ئاینی شیعەكان لە عیراق بڵاوكرایەوە"جارێكی تر تیرۆریستە دڕندەكان گردبوونەوەیەكی هاووڵاتیانی مەدەنی بێتاوانیان كردە ئامانج لەڕێی دوو تەقینەوە لە گۆڕەپانی تەیەران، ئەمەش بووە مایەی شەهیدبوون و برینداربوونی دەیان كەس، دیمەنێكی ئازاربەخش كە هەموو ویژدانێكی زیندوو دەهەژێنێت". هەر لە ڕاگەیەندراوكەدا هاتووە"پرسە و سەرخۆشی لە كەسوكاریی شەهیدەكان دەكەین و لە یەزدانیش داواكاریین شیفای بریندارەكان بدات، داواش لە دەزگا ئەمنییەكان دەكەین، هەوڵەكانیان بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات و پوچەڵكردنەوەی دوژمنانی گەلی عیراقی ستەمدیدە چڕبكەنەوە". بەپێی دوایین ئامار كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە، لە تەقینەوە خۆكوژییەكەی ئەمڕۆی ناوچەكانی تەیەران و بابولشەرقی بەغدا، 32 كەس كوژراون و 110 كەسی تر برینداربوون.