It seems we can’t find what you’re looking for. Perhaps searching can help.
سەردێر
-
خەڵك-ئیدریس جەبار هاوپەیمانی فەتح كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو ئاشكرا دەكات. فازڵ فەتلاوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند:"بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بۆ مانگی تشرینی یەكەمی 2021، هیوادارین ئەم بڕیارە بڕیاری كۆتایی بێت و دواخستنی تری بەدوادا نەیەت". بە وتەی فەتلاوی:"هەڵبژاردنەكە پێشوەختە نەما و بووە هەڵبژاردنی دواوەختە، بۆیە دەڵێین گەر وادەی نوێ لەلایەن پەرلەمان و لەنێو پەرلەمانەوە دیاریی نەكرێت و نەكرێتە وادەیەكی كۆنكریتی، ئەوا خۆدزینەوە و دەستی بەدەستی تێدا دەكرێت و نابێتە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت و لەگەڵ داوا و خواستی جەماوەر و مەرجەعیەتدا یەكانگیر نابێت". پەرلەمانتارەكەی هاوپەیمانی فەتح دەڵێت:"لە سایەی تەنگژەی سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی ئێستادا و لە سۆنگەی هەڵبژاردنەكەی 2018وە كە بووە مایەی كاڵبوونەوەی متمانەی خەڵك بە پرۆسەی هەڵبژاردن و ئەنجامەكانی، پێویستە دیدێكی ڕۆشن و هەڵبژاردنێكی پێشوەخت هەبێت و لێوەی پەرلەمانێكی نوێ و حكومەتێكی نوێ بەرهەم بێت، تا بپەرژێنە سەر چارەسەركردنی دۆسێ سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتییەكانی وڵات كە لەلایەن جەماوەریی عیراقییەوە داوای چارەسەركردنیان دەكرێت". ئەمڕۆ سێ شەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە ئامادەبوونی ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، دەنگيدا لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو، ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران، بەڵێنیدابوو پرۆسەكە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو ئەنجام بدرێت".
-
خەڵك- بەشی هەواڵ فراكسیۆنی سادیقون لە پەرلەمانی عیراق، لەسەردواخستنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت بۆ مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو، ڕەخنەی توند لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران دەگرێت. ئەحمەد كینانی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی سادیقون لە پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند"مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، كۆمسیۆنی باڵای ناچار كرد وادەی هەڵبژاردنەكان دوابخات". بە وتەی كینانی"دواخستنی هەڵبژاردن پەیوەندی بە ڕێكارەكانی كۆمسیۆنەوە نییە، بەڵكو بۆ ئەوەیە تا كازمی زیاتر لەنێو جومگەكانی دەوڵەتدا لەگەڵ فراكسیۆنێكی شیعە و فراكسیۆنێكی تری سوننەدا ڕۆبچێت و دەست بەسەر هەموو جومگەكانی حكومەتدا بگرێت و دەوڵەتێكی قوڵی تر دروستبكات". ئەو پەرلەمانتارەی سادیقون پێیوایە"تەنانەت بەیاننامەكەی كۆمسیۆنیش ناچاركراوە، تا كازمی بەشێوەیەكی تەواوەتی خۆی بۆ بەشداریی ئامادە بكات و ڕیزی ئەو حزبانە ڕێكبخاتەوە كە سەر بە خۆین".
-
خەڵك- بەشی هەواڵ لەبەر خراپی ڕەوشی ئەمنی لەو وڵاتانە، وەزارەتی دەرەوەی كۆریای باشوور، ماوەی سەفەركردن بۆ چەند وڵاتێك بۆ ماوەی 6 مانگی تر درێژدەكاتەوە. ئەو وڵاتانەی لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی كۆریای باشوورەوە دیاریی كراوە كە نابێت هاووڵاتیانی وڵاتەكە تا شەش مانگی تر سەفەری بۆ بكەن، وڵاتانی عیراق و سوریا و یەمەن و لیبیا و سۆماڵ و ئەفغانستان و هەندێك ناوچەی فلیپین وەك نیمچە دوورگەی زامبوانجا و دوورگەكانی سۆلۆ و باسیلان و تاوی تاوی لەخۆدەگرێت. بڕیارەكەی كۆریای باشوور، دوای كۆبوونەوەی چل و دووی لیژنەی پێداچوونەوە بوو بە سیاسەتەكانی پاسپۆرت و لەو بارەیەشەوە ڕایگەیاند"تەنگژەی سیاسی و خراپی ڕەوشی ئەمنی و مەترسی تیرۆر، بۆ ماوەیەی زیاتر لەو وڵاتانەدا دەمێننەوە كە پێشتر باسكران". پێشتر وەزارەتی دەرەوەی كۆریای باشوور، قەدەغەكردنی سەفەری بۆ ئەو ناوچانە لە مانگی تەمموزی ڕابردووەوە بۆ 31ی ئەم مانگە درێژكردبۆوە. لەپێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و موڵك و سامانیان، وەزیری دەرەوەی كۆریای باشوور بۆی هەیە، كۆتوپێوەند بسەپێنێت بەسەر بەكارهێنانی پاسپۆرت و ڕێگرتن لە سەردان و نیشتەجێبوون لە هەندێك وڵات و ناوچەی دیاریكراو.
-
خێزان ئەمەی خوارەوە کۆمەلیک ستایلی ساڵی ٢٠٢٠ یە کە لە ساڵی ٢٠٢١ دا مۆدیان نەماوە و گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە: -نوسینی کۆمیدی گۆڕاوە بۆ نوسینی مانادار لەسەر جلوبەرگ -پێڵاوی نائاسوودە گۆڕاوە بۆ پێڵاویی ئاسوودە -ملوانکەی شێوە Chokers گۆڕاوە بۆ مولانکەی خشڵی هەمەڕەنگ -عەزی بێشان مۆدی نەماوە و ستایلی ٨٠ کان مۆدێلی هاتۆتەوە -ڕەنگی زەق گۆراوە بۆ سپی -ستایلی قژی Symmetry گۆڕاوە بۆ ستایلی هەڕەمەکی -چاککردن و دەستکاریکردنی زۆری برۆ مۆدی نەماوە و برۆیی سروشتی مۆدی هاتۆتەوە -ستایلی ماکیاژیش زیاتر بەرەو سروشتی چووە و تۆخ مۆدی نییە
-
خەڵك- بەشی هەواڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق هۆشداری لە شەپۆلێكی قورس و مەترسیداری كۆرۆنا دەدات و هۆكارەكانی ئەو شەپۆلەش ڕووندەكاتەوە و داوا لە هاووڵاتیان دەكات پابەندی ڕێكارەكانی خۆپارێزی بن. وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەكدا، هۆشداری دەدات لەوەی ژینگەی ئێستا لەبارە بۆ سەرهەڵدانی شەپۆلی دووەمی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا، كە زۆر قورسە و هەڕەشەیە لەسەر سیستمی تەندروستی و ئەوەی لەماوەی ڕابردودا بەدەستهێنراوە. ڕاشیگەیاندووە، بە هەستكردن بە بەرپرسیارێتی نیشتمانی، وەزارەت بەردەوام بەدواداچوون دەكات بۆ دۆخی كۆرۆنا لە ناوخۆ و دەرەوە، ئەوەش بەهۆی بوونی مەترسییەكی گەورە لە شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا و تووشبوونی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان، كە لەوەی شەپۆلی یەكەم قورسترە و ئێستا لە بەشێكی وڵاتان بڵاوبۆتەوە وەكو ئەوەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری لەبارەوە داوە. سەبارەت بە هۆكارەكانی سەرهەڵدانی شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا، وەزارەتی تەندروستی عێراق چەند خاڵێكی ڕوونكردۆتەوە: 1- ماوەی دروستبوونی بەرگری لای كەسانی تووشبوو تاوەكو ئێستا بەتەواوی نەزانراوە و ئەگەری ئەوە هەیە بەهۆی پەیڕەونەكردنی خۆپارێزییەوە جارێكی دیكە تووشببنەوە. 2- گۆڕانكاری بەردەوام لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕوودەدات وەك ئەوەی لە بەریتانیا و باشووری ئەفریقا و بەڕازیل ڕوویدا و بەخێرایی بە 50 دەوڵەتدا بڵاوبووەوە و ئەگەری ئەوەش هەیە ئەو گڕانكاری ڤایرۆسییە لە وڵاتەكەشمان ڕووبدا یان بگوازرێتەوە بۆ وڵات. 3- ئیهمالییەكی زۆر بەدی دەكرێت لە پابەندبوون بە ڕێكارە خۆپارێزییەكان لەناو دامەزراوەكانی حكومەت و دەرەوەی حكومەت و كەرتی تایبەت و ڕێنماییەكان پێشێل دەكرێن. 4- سەرجەم كەرتە ژیارییەكان و شوێنە ئایینییەكان كراونەتەوە و ژیان بەتەواوی ئاسایی كراوەتەوە و كۆبوونەوەی بەكۆمەڵ زۆرە بەبێ دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی. 5- وەرزی زستان و دابەزینی پلەكانی گەرما هۆكارێكی یارمەتیدەرە بۆ بڵاوبوونەوەی پەتاكە.
-
خەڵك- بەشی هەواڵ ناسەقامگیری دۆخی ئابووری عیراق بەهۆی بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە و نزیكبوونەوەی وادەوی دەستبەكاربوونی جۆ بایدن وەك سەرۆكی نوێی ئەمریكا بەهای دۆلار و تمەنیان لە بازاڕەكانی عیراق و هەرێم بەرزكردەوە. خاوەنی نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە ئەمڕۆ دۆلار بەرزترین بەهای تۆماركردووە و 100 دۆلار بە 146 هەزار زینار مامەڵەی پێوەكراوە. ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی لێدوانی بەرپرسان و پەڕلەمانتارانی عیراق لەسەر ئەوەی ناتوانن دەستكاری ئەو نرخەی دۆلار بكەن، كە بانكی ناوەندی لە بودجەدا دایناوە بە 1450 دینار بۆ فرۆشتن بە بانكەكان و لە بازاڕدا بە 1470 دینار، بۆیە بەهای دۆلار بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە. ئاماژەی بەوەشكرد، بەهای تمەن بەهەمان شێوە ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە و 100 دۆلار بە 2 ملیۆن و 80 هەزار تمەن بە دەستی، بەڵام بە حەواڵە بە 2 ملیۆن و 160 هەزار تمەنە. لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی سیاسەتەكانی ترەمپ بەرامبەر بە ئێران و سەپاندنەوەی سزا ئابوورییەكانەوە، بەهای تمەن بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی و گەیشتە نزیكەی 3 ملیۆن تمەن بۆ 100 دۆلار.
-
خەڵك- بەشی هەواڵ وەزارەتی نەوتی عیراق بڕی نەوتی هەناردەكراو و داهاتەكەی لە مانگی ڕابردوودا بڵاوكردەوە و ئاشكرای كردووە، كە یەك ملیار دۆلار زیادی كردووە. وەزارەتی نەوتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كردووە، بەپێی داتاكانی هەناردەی نەوت، كە لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆوە پێیان دراوە لە مانگی 12ی ساڵی ڕابردوودا بڕی 88 ملیۆن و 211 هەزار و 750 بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كراوە. ڕاشیگەیاندووە، "كۆی داهاتی بەدەستهاتوو دەكاتە 4 ملیار و 235 ملیۆن و 313 هەزار دۆلار"، كە ئەوەش بە بەراورد بە مانگی پێشتر یەك ملیار دۆلار زیادی كردووە. ئاشكراشی كردووە، بەبۆنەی بەرزبوونەوەی بەهای نەوت لە بازاڕی جیهانیدا هەر بەرمیلێك نەوت بە بڕی 48 دۆلار و 13 سەنت فرۆشراوە.
-
خەڵك- بەشی هەواڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر،ئاماژە بە دەستگیركردنی ژمارەیەك سواڵكەر دەكات لەشوێنە گشتییەكان و ترافك لایتەكانی نێو شارەكە. بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگەی هەولێرەوە بڵاوكرایەوە"بەشی پۆلیسی ڕێكاریی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگەی هەولێر، لە درێژەی هەڵمەتی دەستگیركردنی سواڵكەرەكان لە ترافیكلایت و چوارڕیان و ناوبازاڕ و سەرشەقام و شوێنە گشتییەكان، ژمارەیەكی تر سواڵكەریان دەستگیر كرد كە پێكهاتبوون لە پیاو و ئافرەت و منداڵ و داوای هاوكارییان لە خەڵك دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاووڵاتییان". هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە"سەرجەم سواڵكەرەكان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە 390 لە یاسای سزادان و ڕاگیران". دیاردەی سواڵكردن لە شوێنە گشتییەكان و ترافك لایتەكانی سەر شەقامەكان لە شارەكانی هەرێمی كوردستان، بۆتە دیاردەیەكی ناشیرین و ناشارستانی، بۆیە ناوبەناو هێزەكانی پۆلیس بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردەیە، هەڵمەتی دەستگیركردن بۆ سواڵكەرەكان ئەنجام دەدەن.
-
خەڵك- بەشی هەواڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەران و خانەنشینان بڵاودەكاتەوە. بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بڵاوكراوەتەوە و وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، ڕۆژی یەك شەممە 24-1-2021 دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردووی فەرمانبەران دەكرێت و سەرەتا بە وەزارەتی تەندروستی و پێشمەرگە و دارایی دەستپێدەكات. هەر بەپێی خشتەكە، لەماوەی یەك هەفتەدا مووچەی تەواوی مووچەخۆران بە خانەنشینانیشەوە دابەش دەكرێت. پێشتر وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردبوو، كە ڕۆژی یەك شەممە دەست بە دابەشكردنی مووچە بە لێبڕینی 21% بۆ فەرمانبەران و 50% بۆ پلە باڵاكان دەكەن.
-
خەڵك- بەشی هەواڵ وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 823 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 1813 كەسیش چاكبوونەتەوە و 9 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا. بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 36 هەزار و 692 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 823 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون". هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و دیالە و واست بوون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 277 و لە دیالە 92 و لە واست 83 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون". وەك لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقیشدا ئاماژەی پیكراوە” لە سلێمانی 44، هەولێر 14، و دهۆك 42 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون”. وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 1813 تووشبووی پەتاكە كردووە كە زۆربەیان لە هەولێر و دهۆك و سلێمانی و سەڵاحەدین بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 9 كەس بەهۆی كۆرۆناوە.