It seems we can’t find what you’re looking for. Perhaps searching can help.
سەردێر
-
خەڵك-بەشی هەواڵ سەرەتای ئەم هەفتەیە شاندی حكومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆكردنی زیاتری كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بودجە و شایستە داراییەكانی هەرێم گەیشتنە بەغدا و دوێنێ دوو شەممەش قوباد تاڵەبانی سەرۆكی شاندەكە بەرەو بەغدا بەڕێكەوێت بۆ ڕێكەوتنی كۆتایی، بەڵام بەپێی زانیارییەكان، تاكو ئێستا نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێكەوتنێك و پێشنیازێكی حكومەتی عێراقیشیان ڕەتكردووەتەوە. بەپێی زانیارییەكان، حكومەتی عێراق پێشنیازی ڕادەستكردنی مەلەفی نەوتی داوەتە حكومەتی هەرێم، بەڵام ڕازی نەبووە و ئاشكرایانكردووە، مەرج و پێشنیازی لەو شێوەیە نادەستوورییە. هەر بەپێی زانیارییەكان، تاكو ئێستا حكومەتی هەرێم ڕازییە بە ڕادەستكردنی داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، بەڵام لایەنە شیعییەكان داوای هەموو نەوت یاخود زیاتر لە 350 هەزار بەرمیل دەكەن.
-
خەڵك-بەشی هەواڵ بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویكردووتەوە، ئەمڕۆ مووچەی چەند وەزارەت و دەزگایەكی دابەش دەكرێت. وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ سێ شەممە 26-1-2021 مووچە وەزارەتی پەروەردە و ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەكرێت. ئاشكراشیكرد، دابەشكردنی مووچە بە لێبڕینی 21% دەبێت و وەك مانگەكانیش ڕابردووش پلە باڵاكان 50%ی مووچەكانیان لێدەبڕدرێت. ئەمەش لەكاتێكدایە، ساڵی ڕابردوو تەنها پێنج مووچە بە لێبڕینەوە دابەش كرا و مووچەی 7 مانگیش تاكو ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
-
خەڵك-بەشی هەواڵ بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 100 ملیۆن و 286 هەزار و 772 حاڵەت. بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 9ی ئەمڕۆ سێ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 100 ملیۆن و 286 هەزار و 772 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 2 ملیۆن و 149 هەزار و 496 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە. هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 72 ملیۆن و 313 هەزار و 625 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە. لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 25 ملیۆن و 861 هەزار و 597 كەس و 431 هەزار و 392 كەسیش گیانیان لەدەستداوە. ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.
-
خەڵك-بەشی هەواڵ نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو كەمێك بەرز بووتەوە. ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ سێ شەممە، 26-1-2021، بەشێوەیەك بووە كە نرخی نەوتی برێنت بە 55 دۆلار و 53 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 52 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە. هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنی گروپی ئۆپیك پڵەس لەسەر زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 500 هەزار لە ڕۆژێكدا. هاوكات هەڵكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێك لە كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
-
ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ھەڵە تێگەیشتنە لە بارەی ڕێژەی چەوری لە خوێندا کە گرنگە بیزانیت: ھەڵە/ لەکاتی نەبوونی ھیچ نیشانەیەک پێویست ناکات پشکنینی ڕێژەی چەورییەکان لە خوێندا ئەنجام بدەیت! ڕاست/ کەڵەکە بوون و زیادبوونی ڕێژەی چەوری بە ھەموو جۆرەکانییەوە پرۆسەیەکی لەسەرخۆیە و ڕەنگە کەسەکە ھەست بە نیشانەیەکی جەستەیی دیار نەکات، بۆیە کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی ڕایگەیاندووە کە باشترە لە نێوان تەمەنی ٩-١١ ساڵیدا جارێک پشکنین بکرێت، دواتر لە تەمەنی ١٧-٢١ ساڵی و دوای ٢٥ ساڵی بە گوێرەی باری تەندروستی کەسەکە و ئەگەر ھیچ کێشەیەکی نەبوو ئەوا دەکری تەنھا بۆ چاودێری، ٤ ساڵ جارێک پشکنین ئەنجام بدات. ھەڵە/ لە منداڵاندا ڕێژەی بەرزی چەوری نییە. ڕاست/ ھەندێ حاڵەت ھەیە کە لە منداڵییەوە دەستنیشاندەکرێ و ڕێژەی چەورییەکان لە لەشدا بەرزە (بۆماوەیی و کاریگەری جینەکان) و پێویستە چارەسەری پێویست بەکار بھێنرێ بۆیان. ھەڵە/تەنھا ئەوانەی قەڵەون، دەکرێ ڕێژەی چەورییان بەرز بێت. ڕاست/ بەرزیی ڕێژەی چەورییەکان تەنها تایبەت نییە بەوانەی لەگەڵ کێشی لەشیان زۆرە، دەکرێ قەڵەوی و کێشی زیادە ھۆکارێک بن بۆ زیاد بوون بەڵام دەبێ ئەوەشمان لە یاد بێ کە کێشی کەم مانای ئەوە نییە کەسەکە دڵنیابێت ڕێژەی چەوریی بەرز نییە. چونکە دەکرێ کەسەکە بە ھۆی بۆ ماوەییەوە ھەڵگری ئەو جینە بێت کە دەبێتە ھۆی بەرزیی ڕێژەی چەوری. ھەڵە/ بەرزیی کۆڵسترۆڵ و جۆرەکانی تری، تەنها لە ئەنجامی خواردنی ڕۆژانەوە دروست دەبێ. ڕاست/ خواردنی ناتەندروستانە پاڵنەرە بۆ بەرز بوونی ڕێژەی چەورییەکان، بەڵام تەنھا ھۆکاریش نییە، ئەوانەی بەهۆی لایەنی بۆماوەییەوە ھەڵگری ئەم نەخۆشییەن، لە هەموو بارێکدا ئەگەری هەیە چەورییان بەرز بێت. ھەڵە/ کاتێ کە دەرمانی دابەزێنەری چەوری بەکار دێنین، ئاساییە ھەموو جۆرە خواردنێک بخۆین. ڕاست/ دەرمان خواردن بەتەنھا کاریگەری نابێ ئەگەر شێوازی ژیان و ژەم و خواردنەکانیش گۆڕانکارییان تێدا نەکرێت. ئامادەکردنی: د. بەنان قاسم ڕەسوول پزیشکی پلەبەند سەرچاوە: مێدیار
-
كار لەسەر دروستكردنی ڤاكسینێكی نوێ دەكرێت. كۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، ڤاكسینەكەی كاریگەری لەسەر ئەو دوو جۆرە ڤایرۆسە گۆڕاوەی كۆرۆنا كە لە بەریتانیا و باشووری ئەفریقا دەركەوتوون، هەیە. كۆمپانیای مۆدێرنا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، شارەزایانی بواری نەخۆشییە گواستراوەكان پێیانوایە كە ڤاكسینەكەی مۆدێرنا مرۆڤ لە هەموو جۆرە ڤایرۆسە گۆڕاوەكانی كۆرۆنا دەپارێزێت. لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ئێستا زانایانی كۆمپانیاكە كار لەسەر پەرەپێدانی ڤاكسینی تر دەكەن بۆ زیاتر پاراستنی مرۆڤ لە هەموو جۆرە گۆڕاوەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا. خەڵك – بەشی هەواڵ
-
تائێستا 10 هەزار داواكاری بۆ تاپۆكردنی خانووی زێدەڕۆ پێشكەش بە شارەوانییەكان كراون. بڕیارە یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2019ی پەرلەمانی كوردستان بۆ تاپۆكردنی خانووی زێدەڕۆ ھەموار بكرێتەوە و سەرۆكی لیژنەی شارەوانییەكانیش لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، وادەی پێشكەشكردنی داواكاری درێژ دەكرێتەوە و نرخی تاپۆكردنیش كەم دەكرێتەوە. لوقمان وەردی، سەرۆكی لیژنەی شارەوانییەكانی پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەڕمی پارتی ڕاگەیاندووە: "بە گوێرەی یاسای تاپۆكردنی خانووی زێدەڕۆ ماوەی پێشكەشكردنی داواكاری 120 ڕۆژ دیاری كراوە، بەڵام دوای پەسەندكردنی یاساكە لەلایەن پەرلەمانەوە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبووەوە و حكومەت لە توانای نەبوو یاساكە وەك خۆی جێبەجێ بكات كە لەو ماوەیەدا 10 ھەزار داواكاری پێشكەش بە شارەوانییەكان كراون." سەرۆكی لیژنەی شارەوانییەكان دەشڵێت: "ئێستا خەریكی ھەمواركردنەوەی یاساكەین، لەگەڵ سەرۆكی شارەوانییەكانی كوردستان و بەشی یاسایی وەزارەت كۆبووینەتەوە و تێبینیی خۆیان ناردووە، بڕیارە لە هەفتەی داھاتوو كۆبوونەوەیەك لەسەر ئەو بابەتە بەڕێوەبچێت و تێیدا كار بۆ ھەمواركردنەوەی یاساكە دەكرێت". لوقمان وەردی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "چەند پێشنیارێك ئامادە كراون، لەوانە ماوەی پێشكەشكردنی داواكاری بۆ تاپۆكردن درێژ بكرێتەوە بۆ ساڵێك و ھەندێك پێشنیاریش ھەن بۆ شەش مانگ درێژ بكرێتەوە، ھەروەھا دەستكاریی نرخی تاپۆكردنیش دەكەین بە شێوەیەك دۆخی ئابووریی ھاووڵاتییان بەرچاو بگیرێت، بەتایبەتی لە ھەندێ ناوچەی دەرەوەی شارەكان وەك شارەدێ سنوورییەكان". خەڵك – بەشی هەواڵ
-
ئەو خێزانانەی لەخوارەوەی هێڵی هەژارین، یان ڕاستەوخۆ بڕی پارەكەیان پێدەدرێت یان بەشە خۆراكی مانگانە. وەزیری بازرگانی عیراق ئامادەكردنی ماددە خۆراكییەكانی نێو فۆڕمی خۆراكی بۆ هاووڵاتیان لەمساڵدا بەدابینكردنی پارەوە بەستەوە و دەڵێت: حكومەتی عیراق پارەیەكی باشی دابینكردووە بۆ ئەم مەبەستە. عەلا جبوری وەزیری بازرگانی عیراق بە ڕۆژنامەی سەباحی نیمچە فەڕمی ڕاگەیاند، ئەو كەموكوڕییەی ساڵی 2020 لە دابینكردنی ماددە خۆراكییەكانی فۆڕمی خۆراك هەبوو بەهۆی كەمی تەرخانكردنی پارەوە بو كە هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا. ڕوونیشیكردەوە، حكومەتی عیراق بڕە پارەیەكی باشی بۆ ئەمساڵی فۆڕمی خۆراك تەرخانكردووە و ئەنجومەنی نوێنەرانیش بەهەمان شێوە پاڵپشتی خۆی ڕاگەیاندووە بۆ دابینكردنی پارەی پێویست بۆ بەشە خۆراك. وەزیری بازرگانی عیراق ئاماژەی بەوەشداوە، بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزارەتی ئابووری لیژنەیەك بە سەرۆكایەتی وەزیری كار پێكهێنراوە بۆ باشكردنی فۆڕمی خۆراك و گەیاندنی بەشە خۆراك بۆ ئەو كەسانەی شایستەن و ئەو خێزانانەی لەخوارەوەی هێڵی هەژارین، كە یان ڕاستەوخۆ بڕی پارەكەیان پێدەدرێت یان بەشە خۆراكی مانگانە. خەڵك – بەشی هەواڵ
-
كۆبوونەوەكە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت و تاووتوێی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی ساڵی 2021ی عیراق دەكرێت. كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی نێوان وەفدی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عیراق دەستیپێكرد. پێشتر د. ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاندبوو، بڕیاربوو دوێنێ كۆبوونەوەكە بكرێت، بەڵام بەهۆی نەگەیشتنی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت و د. هەیسەم جبوری، سەرۆكی لیژنەی داراییش كە لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران گەشتی كوەیتی كردبوو، كۆبوونەوەكە نەكرا و بۆ ئەمشەو دواخرا. خەڵك – بەشی هەواڵ
-
تەقینەوەكەی گۆڕەپانی تەیڕان لە بەغدا لیوا یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق لەچاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا لە بارەی تەقینەوەكانی ڕۆژی پێنجەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند: بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست هێزە ئەمنییەكان كەوتووە ئەو دوو خۆكوژەی لە گۆڕەپانی تەیەڕان لەبەغدا خۆیان تەقاندەوە عیراقی بوون. لیوا یەحیا ڕەسوڵ وتیشی: لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنەی خۆكوژێكی سعودی بڵاوكراوەتەوە كە گوایە لە عیراق خۆی تەقاندووەتەوە، بەڵام ئەوە ناڕاستە و ئەو خۆكوژە پێشتر لە سعودیە خۆی تەقاندووەتەوە. وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد، دەزگا هەواڵگرییەكان لە لێكۆڵینەوە دەكەن سەبارەت بە پیلانداڕێژەر و ئەو كەسانەی دوو خۆكوژەكەیان گەیاندۆتە ئەو ناوچەیە. وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق ڕوونیشی كردەوە: ئەوەی ڕوویدا پێشێلكاری ئەمنی بوو و كەمتەرخەمی هەبووە و دانی پێدانراوە. جێی ئاماژەیە، ڕۆژی پێنجشەممە دوو تەقینەوەی خۆكوژی یەك لەدوای یەك لە گۆڕەپانی تەیەڕان لە بەغدا ڕوویاندا و بەهۆیەوە 32 كەس كوژراون و 110ی تر برینداربوون، دواتر داعش بەرپرسیاریەتی خۆی لە تەقینەوەكان ڕاگەیاند. خەڵك – بەشی هەواڵ