پەیوەندی: 009647714343939
ئیمەیل:
[email protected]
تەلاری سلێمانی پۆینت
سەرەتا
کوردستان
عێراق
جیهان
ئابوری
چاوپێکەوتن
خێزان
وەرزش
تەکنەلۆژیا
ئۆتۆمبێل
ژینگە
وتار
راپۆرت
ئەرشیف
رادیۆی خەڵک 97.3
دەربارە
پەیوەندی
دەربارەی ریکلام
پێنج شهممه، 26 ئایار، 2022
سەرەتا
کوردستان
عێراق
جیهان
ئابوری
چاوپێکەوتن
خێزان
وەرزش
تەکنەلۆژیا
ئۆتۆمبێل
ژینگە
وتار
راپۆرت
ئەرشیف
تۆڕی میدیایی خەڵک
/
ئۆزێل
Tag Archives
سەردێر
خێزان ئەمەی خوارەوە گیراوەیەکە کە دەتوانیت خۆت لە ماڵەوە درووستی بکەیت و دواتر بە قۆڵتیەوە بیپێچیتەوە، جگە لەوەی چەوری دەتوێنێتەوە و زۆر سوودی بۆ پێستیشت هەیە چونکە دەوڵمەندە بە ڤیتامین A و E. پێکهاتەکان: -نیو مۆز قاش بکە و پانی بکەرەوە. -١ کەوچکە چا هەنگوینی تێبکە -١ کەوچکە چا قاوەی هاڕاوی تێبکە -هەموو پێکهاتەکان جوان تێکەڵ بکە تا وەک پاستایەکی لێدێت. -بیدە لە قۆڵت و دواتر عەلاگەیەکی تێوە بپێچە -با نیو کاتژمێر بە پێچراوەی بمێنێتەوە.
خەڵک- نوێنهرایهتی حکومهتی ههرێم له بهریتانیا رایگەیاند "حکومەتی هەرێمی کوردستان هپچ ڕێككهوتنێكی نەکردووە لهگهڵ بهریتانیا بۆ ناردنهوهی زۆرهملێی هاووڵاتیانی هەرێم". ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ی ئایاری 2022، نوێنهرایهتی حکومهتی ههرێمی کوردستان له بهریتانیا لە راگەیەنراوێکیدا بڵاویکردەوە "ژمارەیەک هاونیشتمانیانی کورد لە بەریتانیا و میدیاکان پەیوەندی دەکەن لەسەر پرسی ناردنەوەی به زۆری هاووڵاتیانی کورد و ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێم و بەریتانیا لهو بارەیەوە". راشیگەیاند "بە پێویستی دەزانین رایبگەیەنین حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ جۆرە ڕێکكەوتنێکی لەگەڵ بەریتانیا نییە بۆ ناردنەوەی زۆرەملێی هاووڵاتییانی لەو وڵاتە". رونیشیکردەوە " بەهیچ شێوەیەک پرسی ناردنهوەی زۆرەملێ باس نەکراوە لە سەردانی فەرمی سەرۆکی حکومەتی ههرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی بەریتانیادا و هیچ ڕێککهوتنێکیش لهو بارهیهوه ئەنجامنەدراوە". وتیشی "ههرێمی کوردستان و حکومەتی بەریتانیا لهسهر ئاستی نههێشتنی تاوانی ڕێکخراو و بهدواداچوونی تاوانباران و بازرگانانی مرۆڤ ههماههنگن و هاوکاریی یهکتر دهکهن". ئامەژەشی بەوەکرد "پهیوهندییهکانی نێوان ههرێمی کوردستان و حکومەتی بەریتانیا قووڵ و دۆستانهن و لهسهر بنهمای هاوبهشی و بهرژهوهندیی دوولایهنهیهن، ئهو پرسهی که ههندێک کهس و لایهن دهیانهوێت چهواشهی بکەن و ههستی هاووڵاتیانی پێ بجووڵێنن و بۆ بهرژهوهندی کورتخایهنی خۆیان بهکاریبهێنن، ڕهتی دهکهینهوه و ئهولهویاتهکانی پهیوهندی دوولایهنه بههیچ شێوهیهک پرسی ناردنهوهی بهزۆر نییه".
خەڵك- تا دێت رەوشی لوبنان بەرەو مەترسی زیاتر دەڕوات، بەتایبەت قوڵبوونەوەی زیاتری تەنگەژەكان لە هەموو ئاستەكاندا لەگەڵ زیادبوونی مەترسی لەسەر بنەڕەتەكانی ژیان و گوزەران لە لوبنان. شارەزایانی ئابووری دەڵێن لوبنان ئامادەیی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و گرتنەبەری رێوشوێنی خێرا نییە، مەترسی هەیە رووبەڕووی برسێتی بێتەوە لەگەڵ داكشانی بەردەوامی لیرە. هاووڵاتیانی لوبنانی رەوشی ژیانیان لە حاڵێكدایە توانای كڕینی پێویستیەكانی رۆژانەی خۆیان لە خۆراك نەماوە. بەهۆی جەنگی ئۆكراین و ووشكەساڵی و گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا جیهان لەگەڵ تەنگەژەی ئاسایشی خۆراك رووبەڕووە.
خەڵک- پاش شەپۆلە یەک لەدوای یەکەکانی خۆڵبارین کە روویان لە عێراق کرد لە ماوەی دواییدا، پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی توندی گەرما وڵاتەکە بگرێتەوە. پێدەچێت کەشوهەوای عێراق سەقامگیری و ئارامی بەخۆیەوە نەبینێت بەم زووانە، بەو پێیەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی (ئێرس نیوز) رایگەیاند "پێدەچیت پاش شەپۆلە مەترسیدارەکانی خۆڵبارین شەپۆلی گەرما لە دەستپێکی هەفتەی داهاتووەوە روو لە وڵاتەکە بکات". ئاشکراشیکرد "بڕیارە شەپۆلی گەرما بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام بێت".
خێزان ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکە لە نێو فیلمەکان بینیومانە و بۆ ژیانی ڕاستی نابێت و پێویستە وریا بیت: -لە نێو فیلمەکان پاڵەوانەکە ماسی ڕاودەکات و بە کاڵی دەیخوات، یاخود ئاژەڵی دیکەش کە ئەمە بۆ ژیانی ڕاستی نابێت چونکە خواردنی گۆشت بەکاڵی وادەکات میکرۆب و بەکتریای زۆر بچێتە گەدەت و توشی هەوکردنی بکات. -لە فیلمەکان هەمیشە کەمێک ئاو دەهێڵنەوە و ئاوی پێویست ناخۆنەوە کاتێک لە بیابانێکدان، بەڵام ئەمە بۆ ڕاستی نابێت چونکە گەر وەک پێویست تونیەتیت نەشکابێت ئەوا زۆر ئاسان بەهۆی گەرماوە هۆش لە دەستدەدەیت و دەمریت. -بەپێی فیلمەکان بێت گەر ونبوویت ئەوا پێویستە بە قەراغ ڕووباردا بڕۆیت چونکە لەو ناوچانە خەڵکی لێیە، بەڵام ئەمە ڕێگەیەکی باش نییە چونکە دەبێت لەو شوێنە بمێنیتەوە کە لێی ونبوویت، بەو پێیەی ئەگەر زۆرە لەوێدا بەدواتدا بگەڕێن نەک قەراغ ڕوبارەکان. -بە پێی فیلمەکان گەر ئاو بکوڵێنیت ئیدی مەترسی لەسەر نامێنێت، لەکاتێکدا کوڵانی ئاو تەنها میکرۆبەکانی دەکوژێت و گەر ئاوێک بۆ خواردنەوە نەشێت بە کوڵان چارەسەر نابێت -بەپێی فیلمەکان بێت گەر لە بیاباندا ونبویت ئەوا پێویستە یەکەمجار سەرچاوەی ئاو بدۆزیتەوە، بەڵام ئەوە هەڵەیە چونکە ئاوی بیابان گەر بیشی دۆزیتەوە بەهۆی گەرمیەوە بۆ خواردنەوە نابێت، بۆیە پێویستە سێبەر بدۆزیتەوە تا ئاوی ناو جەستەت زوو تەواو نەبێت.
خەڵک- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمێکی سەربازیدا وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند "دەبێت هێزی پێشمەرگە دوور بێت لە دەستی حیزب و پێویستە هەرێم و بەغداد لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان". ئەمڕۆ پێنجشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمێکی سەربازیدا لە زاخۆ، وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند "دەبێت هێزی پێشمەرگە دوور بێت لە دەستی حیزب و پێویستە پەرلەمانی کوردستان چاودێری یەکگرتنەوەی پێشمەرگە بکات". وتیشی "ناکۆکی سیاسیی نێوان لایەنەکان دۆخی خەڵکی تێکداوە و ژیانی خەڵكی زەحمەت کردووە". ئاماژەی بەوەشکرد کە "ئەو ناکۆکییە حیزبیانەی لە ناو خۆی هەرێـمدا بوونیان هەیە کێشەی زیاتر دروست دەکات و دەبێت هەوڵبدرێت چارەسەر بکرێن". وتیشی "پێویستە هەرێم و بەغداد لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان لەسەر بنەمای دەستوور تاوەکو دەربازبن لەو قەیرانە سیاسییەی لە عێراقدا دورستبووە و پێویستە هەموو هێزە عێراقییەکان نەرمی زیاتر پیشان بدەن بەرامبەر یەکتر". ئاشکراشیکرد "هەرێمی کوردستان بەشێكە لە عێراق و خەڵکی عێراق ئارامی دەوێت". لە کۆتایی وتارەکەشیدا وتی "داوا دەکەم لە بەغداد ئەگەر کوردستان وەک بەشێک لە عێراق دەبینێت، دەبێت بە زووترین کات کێشەکانی لەگەڵ کوردستان چارەسەر بکات، چونکە دروست نییە خەڵكی کوردستان لە دڵەڕاوکێدا بژین کە ئاخۆ بوودجە دەدرێت بە هەرێم یاخود نا". داواشی لە حکومەتی عێراقی و دامەزراوەی عێرقییەکان کرد کە هەنگاو بنێن لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێـم و بەغدا چونکە شکشتی هەرێم شکستی ئەوانیشە".
خەڵك- ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزارەتی بەرگری توركیا كوژرانی سەربازێكی لە هەرێمی كوردستان راگەیاند لە شەڕی پەكەكەدا. وەزارەتی بەرگری توركیا لە راگەیەنراوێكدا روونیكردەوە سەربازێكی سوپای توركیا لە هێرشێكی گەریلاكانی پەكەكەدا كوژراوە. لەلایەكی دیكەوە ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند ٢٦ سەربازی توركیا كە دووانیان فەرماندەی باڵان كوژران. راشیگەیاند لە شەڕەكاندا هاوكات گەریلایەكیش شەهید بووە.
خەڵک- عێراق ناوی لە وڵاتە یەکەمەکانی جیهاندایە کە خاوەن پیسترین ژینگەن و لە پلەی نۆیەمدا دێت. بە پێی بەدواداچوونی رێکخراوە ژینگە پارێزەکانی جیهانی بە درێژایی ساڵی 2021، عێراق لە پلەی نۆیەم دادەنرێت لە نێو هەموو وڵاتانی جیهاندا کە زۆرترین پیسبوون لە ژینەگەکەیدا دروستبووە. هەروەک سێ وڵاتی دیکەی عەرەبی ناویان لە لیستەکەدا هاتووە، ئەوانیش عومان، بەحرەین و سوودانن، و پیسترین ژینگەش لە جیهاندا بەر وڵاتی بەنگلادش دەکەوێت.
خەڵك- تەنگەژەی ئابووری و خۆراك لە جیهاندا بەچەندین شێواز بەهۆی جەنگی ئۆكراینەوە دەستیپێكردووە، لە هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی نرخی كەرەستەی خۆراكی بەشێوەیەكی زۆر. پەرەسەندنەكان دەستیانپێكرد لە دەستپێكی تەنگەژەی ئابووری جیهانی لە 2008 و دوای كۆرۆنا و جەنگی ئۆكراین، بوونە هۆی زنجیرەیەك رووداوی سیاسی، ئابووری و سەربازی سیستمی ئابووری جیهانی و نێوخۆیی زۆر وڵات و گەلانی گۆڕی لە هەندێك وڵات كە لە داڕووخاندا بوون لە سەرانسەری جیهاندا. ئەم رووداوانە كاریگەری لەسەر ژیانی هاووڵاتیان دروست دەكات بۆ ئاستی دورمەودا لە ماوەی دوو بۆ سێ ساڵی رابردوودا بەتایبەت بۆ گەنجانی 18 بۆ 30 ساڵ كە لە پێشدا ئەم رووداوانەیان نەدیوە لە بەرزبوونەوەی خەیاڵی نرخی خۆراك و كەمی بڕەكەی. بۆ نمونە لوبنان نرخی سووتەمەنی بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە، نرخی خۆراك و گەنم و ئارد زۆر بەرزە، شیری منداڵ نەماوە بەهۆی هەرەسهێنانی ئابووری، بەڵام ئەمریكا كێشەی لە دەستی كار هەیە بەهۆی كۆرۆنا لە مانگی شووبات كارگەیەك لە میشیگان داخرا و بەرهەمەكانی كشێنرانەوە بەهۆی بوونی گوومان لە مردنی دوو منداڵی شیرەخۆرە بەو بەرهەمانە. رێكخراوی فاو دەڵێت نزیكەی 25 ملیۆن تۆن گەنم لە ئۆكراین گیریخواردووە بەهۆی ئاستەنگەكانی ژێرخان و داخرانی بەندەرەكانی دەریای رەش و لەوچوارچێوەیەدا هۆشداری دەدرێت لە روودانی تەنگەژەیەكی گەورە و مەترسیداری خۆراك لە جیهاندا كە برسێتی دروست دەكات. ئەم رێكخراوەی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت نزیكەی 8.7 ملیۆن كەس مەترسی برسیبوونیان لە ئۆكراین لەسەرە كە 22.8%یان منداڵن لە خوار تەمەنی پێنج ساڵییەوە.
گۆران قادر جینین هینیس پلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، چەندین جارە هۆشداری دەدات كە مەرج نیە قەوارەی هەرێم وەك ئەوەی ئێستا بمێنێتەوە، ئەم لێدوانانە لە بنەڕەتدا باكگراوندێكی سیاسی هەیە كە ڕاستەوخۆ نایڵێت بەڵكو بە زمانێكی سیاسی بۆ مەبەستێكی دیاری كراو ئاماژەی پێدەدات، كە لەوەیە ئەو واتایە نەگەیەنێت كە ئێمە تێگەیشتنمان بۆی هەیە. لێدوانەكانی پلاسخارت بەو پێیەی نوێنەری گەورەترین ڕێكخراوی جیهانییە لە عێراق، هەموو كات جێگای بایەخە، چونكە لە ئاگاداری بۆ پلانەكانی داهاتووە و دەوترێت،ئێستاش چەندین جار ئاماژەی بە مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم داوە، لە ڕاستیدا هەموو كات قەوارەی هەرێم مەترسی لەسەرە،چونكە كاریگەرە بە ناوخۆی كوردستان و عێراق و تەنانەت وڵاتانی دراوسێ و گۆڕانكارییە جیهانییەكانیش، بەو پێیەی سیاسەتی ئەمڕۆی جیهانی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی كار دەكات، نەك مەبدەئو پرەنسیپ و یاسا،كەواتە ئەگەر بڵێین مەترسی هەیە،ئەوا ئاساییە و لای هەمووان ڕوونە و لەوەیە بۆ زۆر هەرێم و وڵاتی دیكەش ڕاست بێت،بەڵام وتنی بە ئاشكرا ئەوەندەی پەیوەستە بە هۆشداری و بە ئاگا هێنانەوە،ئەوەندە پەیوەست نیە بە ڕوودانی مەترسییەكەوە،بەواتایەكی دیكە لێدوانەكانی پلاسخارت هۆشدارییە كە نابێت دۆخی هەرێم بەم شێوازەی ئێستا بڕوات،چونكە نیگەرانی نەتەوە یەكگرتوەكان و ئەمریكا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لێكەوتۆتەوە، بەتایبەت ئەوەی پەیوەستە بە دۆخی مافی مرۆڤ و ئیدارەدان و دۆخی ژیانی هاوڵاتیان. ئەوەی ئەمریكا و پلاسخارت نیگەران دەكات، لاواز بوونی زیاتری هەرێمی كوردستانە،چونكە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بە پەرۆشە بۆ ئەوەی كوردستانێكی بەهێز لە عێراقێكی یەكگترودا بوونی هەبێت، كە بتوانێت ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەكان ببێتەوە،هەروەها هێندە بەهێز بێت كە بتوانێت پشتی پێببەستێت و لە هەرێمەوە ئیدارەی ناوچەكە بدات و زۆرجاریش وەك كارت بەكاری بهێنێت،بەڵام بە دابەش بوونی سیاسی و نیگەرانی هاوڵاتیان،ئەم مەبەستەی ئەمریكا نایەتەدی، بۆیە وەك دەبینین پلاسخارت زۆرترین ڕەخنە لە دابەش بوونی سیاسی لە هەرێم دەگرێت و كەمتر باس لەو پێشێلكارییانە دەكات كە حكومەتی عێراق و تەنانەت میلیشیاكانیش دەیكەنە سەر هەرێمی كوردستان، هەروەها لێدوانیشی لەسەر داگیركاری توركیا نیە، بۆیە بە وردبوونەوە لە كۆی وتەكانی، لە مەبەستی حەقیقی پلاسخارت تێدەگەین، كە دەیەوێت هەرێمێكی بەهێز هەبێت و بەرگەری ئاڵنگارییەكان بگرێت، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا پشتی زیاتری پێببەسرێت،چونكە هەرێمێكی لاواز بەلای ئەمریكاوە وەك نەبوونی لێدێت. هەرچی پەیوەست بە هەڕەشە لەسەر قەوارەی هەرێم، ئەوا دیسان لە ئێستادا بەو زەقیە هەستی پێناكرێت، چونكە كۆدەنگیەكی هەرێمی و نێودەوڵەتی هەیە، كە پشتگیری لە فیدراڵیەتی عێراق و مانەوەی هەرێم دەكات، لەسەر ئاستی جیهان زۆرینەی وڵاتە پێشكەوتووەكان بە ئاڕاستەی فیدراڵی رۆیشتوون و سەركەوتنیشی بەدەستهێناوە،ئەمركیاش پشتگیری لەم فیدراڵیە دەكات، لەسەر ئاستی هەرێمییش توركیا و ئێران لەوەیە سەرسەخترین نەیاری كورد بن،بەڵام لە ئێستادا بەرژەوەندی سیاسی و ئابورییان لەگەڵ هەرێمدا هەیە و نایەنەوێت هەڕەشەی جدی لەسەر دروست ببێت،بەڵام حەز بە هەرێمێكی بەهێز ناكەن، لەناوخۆی عێراقیشدا،ئەوە لەلایەك دەستور قەوارەی هەرێم دەپارێزێت، لەلایەكی دیكەشەوە عێراق حكومەتێكی هێندە بەهێزی نیە كە بتوانێت ئیدارەی هەرێمیش بدات، بۆیە خۆی ناخاتە ناو ئەو تونێلەی كە ئەو سەری دیار نیە، ئەمە جگە لەوەی بۆ نەمانی هەرێم پێویستی بە گۆڕینی دەستور هەیە، كە ئەمەش لە ئێستادا زەحمەتە. كەواتە لە كۆتاییدا دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی كە هەڕەشەی جدی لەسەر نەمانی قەوارەی هەرێم نیە، بەڵكو هەڕەشەی لاواز بوونی هەرێم هەیە، لێدوانەكانی پلاسخارتیش هۆشدارییە كە نابێت هەرێم بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت،چونكە بەرەو لاوازی زیاتر دەبات، كە ئەمەش لەگەڵ ئەجێندەی ئەمریكا و نەتەوە یەكگرتوەكان یەك ناگرێتەوە.
تاگ:
ئۆزێل
وەرزش
ئەڵمانییەکان لەئۆزێل توڕەن
هەرێم بەهادین
شوبات 23, 2021
خەڵک – وەرزش
زیاتر