It seems we can’t find what you’re looking for. Perhaps searching can help.
سەردێر
-
خەڵك- بەشی هەواڵ حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران لە دواین رۆژی دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكادا دووپاتیكردەوە كە رێككەوتنی ناوەكی تا ئێستا لە ژیاندا ماوە و هەر كاتێك ئەمریكا هاتەوە سەر رێككەوتنەكە، تاران پێوەی پابەند دەبێت. حەسەن رۆحانی ئەمڕۆ چوار شەممە لە كۆبونەوەی حكومەتی تاران رایگەیاند تۆپەكە لە گۆڕەپانی ئەمریكا و بەڕێوەبەرایەتییەكەی بایدن دایە دوای رۆشتنی ترەمپ لە ئێستادا. رونیشیكردەوە هەر كاتێك ئیدارەی نوێی ئەمریكا بڕیاری دا لە بارەی بڕیاری 2231 ئێمەش هەمان كار دەكەین، تۆپەكە لە گۆڕەپانی واشنتنە ئێستا. وتیشی: ترەمپ مرد، بەڵام رێككەوتنی ناوەكی زیندووە، هەموو هەوڵەكانی بۆ وێرانكردنی رێككەوتنەكە شكستیان خوارد، ئەمڕِۆ رۆژی كۆتاییهاتنی ترەمپە. لێدوانەكەی رۆحانی دوای لێدوانەكەی شەوی رابردووی ئەنتۆنیۆ بلینكین كاندیدی وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمریكا دێت كە رایگەیاند لە حاڵی پابەندبوونی ئێران بە رێككەوتنی ناوەكییەوە، ئەمریكا دەگەڕێتەوە سەری.
-
خەڵك-ئارام سەردار دوای ئەوەی شاندێكی وەزارەتی پیشەسازی عیراقی فیدڕاڵ گەیشتە هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی كانوونی دووەمی ٢٠٢١ لەهەولێر كۆبوونەوەیەكی فراوان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم و ژمارەیەك لە خاوەن كۆمپانیا و كارگە و بازرگانان بەڕێوەچوو. كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان لەكۆنفڕانسێكی ڕوژنامەوانیدا ڕاگەیاند، بەمەبەستی چارەسەری گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغداد لەكەرتی پیشەسازی لەگفتووگۆكانیان گەیشتن بەوەی لیژنەیەكی هاوبەش پێكبهێنن، بڕیاریشە لە بەغداد كۆبوونەوەی دیكە ئەنجام بدەن. دەشڵێت، پێویستە ئەو گرفتانەی هەن چارەسەربكرێن، كاری لیژنەكەش دەستنیشانكردن و ڕێگا چارەسەریەكەیانە لەڕاپۆرتێكدا ٦٠ ڕۆژ جارێك ئاڕاستەی هەردوو وەزارەت دەكرێت. وتیشی: گەرەنتی هەیە لە ساغكردنەوەی بەرهەمە پیشەسازییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و ڕێكخستنی باجەكان و پێدانی نیشانەی بەرهەمهێنان. لای خۆشیەوە مەنهەل خەباز، وەزیری پیشەسازی عیراقی فیدڕاڵ ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەی فراوانی نێوان هەردوو وەزارەتی پیشەسازی لە بەغداد بەڕێوەدەچێت، لەسەر ئەو بنەمای لێكتێگەیشتنەی ئیمزایان كردووە و لەهەموو عیراقیش گرفتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان هەیە كە دەبێت هەموو گرفتەكان قسەی لەسەر بكرێت و چارەسەر بكرێت.
-
سلێمانی - نزار جەزا بەهۆی لەباری كەشوهەوای كوردستان و دەركەوتنی كەشی هەرچوار وەرزەی ساڵ لەم هەرێمەدا، ساڵانە گەشتیارێكی زۆر لەخوارووی عیراقەوە ڕوو لەهەرێم دەكەن، لەئێستاشدا گەشتوگوزاری سلێمانی ئامادەكاری بۆ فێستیڤاڵی سپی لەناو بەفر دەكەن، بەمەبەستی پێشوازی لەگەشتیاران. عەلی ڕەئوف بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهەماهەنگی لەگەڵ كۆمەڵەی كۆمپانیا گەشتیارییەكان و كۆمەڵەی چێشتخانە و میوانخانەكان بڕیارە فێستیڤاڵی هەفتەی سپی بەڕێوەبەرن و لەئێستاوە ئامادەكاری بۆ دەكەن. ئاماژەی بەئەوەشدا، ئەم فێستیڤاڵە لەپێنجوێن بەڕێوەدەچیت، چونكە ئەوێ شوێنێكە زیاتر بەفری لێ دەمێنێتەوە و كەشەكەی لەبارترە. هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەوەی خاوەنی شاخ و گرد و دۆڵ و دەشت و سروشتێكی لەبارە بۆ گەشتوگوزاری زستانە، بەڵام كەمترین شوێنی گەشتیاری زستانەی هەیە و ئەمەش بووەتە گرفتێك لەبەردەم كەرتی گەشتیاری لەوەرزی زستاندا. بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، پلانیان هەیە بووژانەوەیەكی زۆر لەبواری گەشتوگوزاری زستانە بكەن و گرنگی زۆری پێ بدەن لەهەموو روویەكەوە. باسی لەئەوەشكرد، خۆشبەختانە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرەو كۆتایی دەڕوات، بۆیە پێشبینی دەكەن، هاتنی گەشتیار لە ئەمساڵدا بێگومان لەساڵی پێشوو زیاتر ببێت. هەرێمی كوردستان نزیكی 3 هەزار شوێنی گەشتیاری هەیە، كە زیاتر لە دوو هەزار و 800ی هۆتێل و مۆتێل و كافتریا و ڕێستۆرانتن، زیاتر لە 170 شوێنیش بۆ كاتبەسەربردنی گەشتیارین، لەناویشیاندا شوێنی گەشتیاری زستانە هەیە، بەتایبەت ناوچە چیاییەكانی كوردستان هەموویان بۆ بابەتی گەشتیاری لەبارن. هاوكات چەندین لوتكە و شاخ و شوێنی بەرزی سروشتیش هەیە، كە گەشتیار دەتوانێت سودی لێ وەربگرێت، بەنمونە چیای ئەزمڕ و حەسەن بەگ و سەفین و گارە و كۆڕەك و هەڵگورد و سەكرانو چەندین شوێنی دیكە.
-
خەڵک - بەشی هەواڵ ئەمڕۆ چوار شەممە بەفر لەبەشێک لە ناوچەکانی
-
سلێمانی – نزار جەزا خانەوادە دێرینەکانی سلێمانی لەهەوڵی خۆڕێکخستنەوەدان، بەمەبەستی دروستکردنی کۆمەڵەیەکی تایبەت بەخۆیان، ئەندامێکی دەستەى دامەزرێنەری ڕێکخراوی خانەوادە دێرینەکانی شاری سلێمانی جەخت لەئەوەدەکاتەوە، سلێمانی شارێکی فرە ڕەهەندە و مەبەستیان پێکەوەژیانە و لەڕووی گەشەی كۆمەڵایەتی و گەشەی كلتور و ڕۆشنبیرییەوە کاردەکەن. سلێمانی لەسەرەتای دروستبوونیەوە نزیکی ١١ هەزار کەس تێیدا ژیاوە، بەڵام ئێستا ئەم ڕێژەیە بۆتە ١٩٧ هێندە و هەزاران خێزان لەدەرەوەی سەنتەری شارەکەوە هاتوونەتە ناو سەنتەری شاری سلێمانی. بەسروشتی خۆی سلێمانی پێکدێت لەژمارەیەک شار و شارۆچکە، کە ساڵانە لەم ناوچانەوە خەڵک هاتوونەتە ئەم شارە و ژیانیان دەستپێکردووە و وردە وردە دانیشتووانەکەی زیادیکردووە. لەناو ئەم فراوانبوونەی شاردا خانەوادە دێرینەکانی ئەم شارە فەرامۆشکران و تاکو ئێستا هیچ کۆمەڵەیەکیان نییە، کە ئەم خانەوادانەى تێدا کۆببنەوە، هەر بۆیە ژمارەیەک لە کەسایەتییەکانی ناو ئەو خانەوادانە ڕێکخراوی خانەوادە دێرینەکانی سلێمانییان دامەزراند. ئامانجی مامۆستا عومەر، ئەندامی دەستەى دامەزرێنەری ڕێکخراوی خانەوادە دێرینەکانی شاری سلێمانی بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، دەیان مێژووی ئاڵۆزکاو و نادیاری بەبەکارهێنانی چەندان سەرچاوەی کوردی و عەرەبی و زمانی دیکە ساغکردۆتەوە، کە لەپەڕەی خانەوادە دێرینەکانی شاری سلێمانی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوکردونەتەوە. ئەوەشی خستەڕوو، لەساڵی ٢٠١٦ەوە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک خەریکی ئەم بابەتەن لەڕێگەی گروپی تایبەتی و پەڕەی تایبەتی سەر بەخۆیان مێژووی خانەوادەکانیان دەخستەڕوو، بەڵام ئەمە زیاتر پێویستی بەڕێکخراوێک بوو، بۆیە هەر بەناوی پەڕەکەیانەوە ڕێکخراوەکەیان دروستکرد و مۆڵەتی فەرمی حکومەتی هەرێمیان بۆ وەرگرت. باسی لەئەوەشکرد، لەڕووی گەشەی كۆمەڵایەتی، گەشەی كلتور و ڕۆشنبیرییەوە کاردەکەن، هاوکات داكۆكی لە بەرژەوەندی خانەوادەكان و دانان و دیراسەكردنی پەیڕەو و پڕۆگرامێكی ئەكادیمی و زانستی و مرۆیی لەو بوارانەی خزمەت بەتاك و خێزانی خانەوادەكان دەكات لە هەموو بوارێك كە پەیوەست بێت بەژیانیان. ئاماژەى بەئەوەشدا، هیچ عونسوڕیەتێک بەکارناهێنن و جیاوازی لەنێوان خانەوادەکان ناکەن، بەڵکو دەیانەوێت هەموو ئەو کەسانەى لە سلێمانی دەژین، ئەم ڕێكخراوە كاریان بۆ دەکات لەسەر ئاستی گەشەكردنی خانەوادەكان لەو بوارانەی پەیوەستە بەژیان و ماف و مێژوویان، و بەپێی پەیڕەو و پرۆگرام دەتوانرێت لق و نووسینگە لە هەموو شارێك و وڵاتێك بكرێتەوە. وتیشی: ئێمە حەزمان لەپێکەوە ژیانە، ئەوەی لەگەڵ ئێمەدا بژی ڕێزی لێ دەگرین، سلیمانی فرە ڕەهەندە و لەسەرەتای دروستبوونی سلێمانییەوە لەژمارەیەک شار و شارۆچکە دروستبووە، بەڵام دەیانەوێت لەم ڕێکخراوەدا خانەوادە دێرینەکان کۆبکەنەوە، و فەزڵی کەس نادەن بەسەر کەسی دیکەدا. میستەر ریچ لەساڵی ١٨٢٠ کە ھاتۆتە سلێمانی واتا (٢٦) ساڵ پاش دروستکردنی شارەکە، ژمارەی دانیشتوانی بە دە ھەزار کەس خەمڵاندوە، بەجۆرێک سلێمانی (٢٠٠٠) ماڵی ئیسلام. (١٣٠) ماڵە جولەکە (٩) ماڵی دیانی کلدانی، ٥ ماڵی ئەرمەنی تیا بووە , کۆی ماڵەکان دەکاتە (٢١٤٤). ئەگەر ھەرماڵێک بە پێنج کەس دابنێین دەکاتە (١٠٧٢٠) کەس. لەدوای تێپەڕبوونی دەیان ساڵ بەسەر ئەو سەرژمێرییەدا، لە دوایین ئاماری ساڵی ٢٠١٦دا ژمارەی دانیشتوانی ئەم پارێزگایە بە دوو ملیۆن و ١١٠ هەزار کەس مەزەندە کراوە.
-
خەڵك-بەشی هەواڵ نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی تا ڕادەیەك جێگیرە. یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ چوار شەممە 20-1-2021، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 145 هەزار 800 دینار مامەڵەی پێوە كراوە. وتیشی"نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 2 ملیۆن و 250 هەزار تمەنی ئێرانییە". بەهۆی ناجێگیری بازاڕ و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی بەهای دینار لە هەرێمی كوردستان و عیراق، نرخی دۆلار ناجێگیرە.
-
خەڵك- بەشی هەواڵ وەزیری بەرگریی توركیا، خولوسی ئاكار دووپاتی لە پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ توركمانەكانی عێراق كردەوە. بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵۆ، خولوسی ئاكار لە میانی سەردانەكەی بۆ هەولێر، سەردانی بارەگای بەرەی توركمانی عێراقی كرد و لەلایەن بەرپرسانی باڵای پارتەكە لە سەرووریانەوە وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان لە حكوومەتی هەرێم و ئەندامی ئەنجوومەنی بەرێوەبردنی بەرەی توركمانی، ئایدن مەعروف پێشوازیی لێكرا. لە میانی دیدارەكەدا، خولوسی ئاكار جەختی لە بەردەوامی پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ بەرەی توركمانی عێراقی كردەوە و وتی: "دڵی ٨٣ ملیۆن هاووڵاتیی توركیا لەگەڵ ئێوەیە". وەزیری بەرگریی توركیا ئاماژەی بەوەشكرد كە لە میانی سەردانەكەی بۆ عێراق ژمارەیەك دیداری گرنگ و بەرهەمداری لە بەغدا و هەولێر ئەنجامداوە و جەختی لە گرنگی هەماهەنگی بۆ دۆزینەوەی رێگەی چارەی هاوبەش بۆ كێشەكان كردەوە. خولوسی ئاكار هیوای خواست بەزووترین كات كۆتایی بە سەرجەم كێشەكان بێت لە سەروویانەوە پرسی تیرۆر.
-
خەڵك-ئارام سەردار ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی كانوونی یەكەمی ٢٠٢١ ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لەكۆبوونەوەیەكدا بەئامادەبوونی قایمقامیەت و لیژنەكانی چاودێری بازاڕ كۆبۆوە لەسەر دۆخی بازاڕ. لەكۆبوونەوەكەدا سەبارەت بە دۆخی بازاڕی هەولێر بەئامادەبوون، نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی هەولێر و لێژنەی چاودێری بازاڕ و بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر یاداشتی (۹) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا خڕایەڕوو و قایمقامی هەولێر ڕایگەیاند، سەرجەم لیژەكانیان بەردەوامن لەكارەكانیان بۆ ئەوەی ڕێگری لە قۆرخكاری بازاڕ بكەن، بەتایبەت لەهەندێ بارودۆخدا كە دێتە پێشەوە خەڵكانێكی نابەرپرس بەئارەزووی خۆیان هەڵسوكەوت دەكەن. دەشڵێت، بەهۆی دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار كاریگەری زۆری لەسەر شڵەژانی بازاڕ دروستكرد، لەم چوارچێوەیەدا قسە لەگەڵ كۆمپانیا گەورەكانی دابینكاری كەرەستەكانی خۆراك كراوە بۆ ئەوەی بازاڕ تووشی هەڵاوسان نەبێت، لەڕێگای لیژنەكانەوە بۆ ئەوەی ڕێگری لەبەرزبوونەوەی نرخ بكەن و پێشێلكاری دروست نەبێت چاودێری وردی بازاڕیان كردووە و بەهۆیەوەش سەدان بازرگان و فرۆشیار و دەستگێڕەكانیش سزا دراون، بەردەوامیش دەبن لەوەی سەرپێچی كاران سزا دەدەن و ڕووبەڕووی یاسایان دەكەنەوە.
-
خەڵك-بەشی هەواڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، بڕی باران بارینی لە 24 كاتژمێری ڕابردوو لە شارەكانی هەرێم بڵاوكردەوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین باران لە ناوچەی مێرگەسوور سەر بە پارێزگای هەولێر بە بڕی 100 ملم باریوە.
-
خەڵك- بەشی هەواڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پێش چەند سەعاتێك لە تەواوبوونی ماوەی ویلایەتەكەی، فەرمانی لێخۆشبوونی دەركرد. كۆشكی سپی ئەمریكا لە راگەیەنراوێكدا ئەمڕۆ چوار شەممە ئاشكرایكرد دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا فەرمانی لێبووردنی دەركردووە بۆ 73 كەس چەند سەعاتێك پێش تەواوبوونی ماوەی ویلایەتەكەی و چۆڵكردنی كۆشكی سپی. لە راگەیەنراوەكەی كۆشكی سپیدا ئاماژە بەوە دراوە كە ترەمپ فەرمانی لێبووردنی دەركردووە بۆ 73 كەس. راشیگەیاندووە لە هەمان فەرماندا دۆناڵد ترەمپ فەرمانی سوككردنی سزای 70 كەسی دیكەی دەركردووە. ئێوارەی ئەمڕۆ ماوەی ویلایەتەكەی دۆناڵد ترەمپ دوای چوار مانەوەی لە كۆشكی سپی تەواو دەبێت. بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ بە فەڕمی جۆ بایدن سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا دەستبەكارببێت. رێوشوێنی توندوتۆڵ لە واشنتنی پایتەخت گیراوەتەبەر و هەزاران ئەندامی هێزەكانی پاسەوانی نیشتمانی بڵاوەیان پێكراوە. پێشتر نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئێف ئای هۆشداری دابوو لە بوونی پلانی تێكدەرانە و هێرشكردنەسەر دامەزراوەكان حكومییەكان لە رۆژی دەستبەكاربوونی بایدندا بەتایبەت لایەنگرانی چەكداری ترەمپ.