سەردێر

ڤان خال باسی بەهێزی هەڵبژاردەی ئیكوادۆر دەكات

پێیوایە لە سەنیگال بەهێزترە

خەڵك-
لویس ڤان خال ڕاهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا ڕایدەگەیەنێت، هەڵبژاردەی ئیكوادۆر ڕكابەرێكی سەرسەختە و گاڵتەی پێناكرێت، ئاستی ڕێكخراوی تیپەكە زۆر لە سەنیگال پتەوترە.

ڤان خال لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”هەڵبژاردەی ئیكوادۆر ئاستێكی بەرزتری هەیە لە یاریكردن بە تۆپ، بەراورد بە سەنیگال”.

بە وتەی ڕاهێنەرەكەی هۆڵەندا”بردنەوەی هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە سەنیگال، بۆ ئێمە باشترین یاریی نەبوو، بەو هۆیەی ڕێژەی كۆنترۆڵكردنی تۆپ لە ئاستی پێویستدا نەبوو، بەڵام ئیكوادۆر بەردەوام دەبێت لەسەر فشاردروستكردن، ئەوانیش ئەمە باش دەزانن”.

ڤان خال ڕەتیكردەوە قسە لەسەر پێكهاتەی هەڵبژاردەكەی بكات بۆ یارییەكەی ئیكوادۆر، بەڵام ئاماژەی بە بەشداریی ممڤیس دیبای كرد لە یارییەكەدا، گەر تەواوی ئامادەیی جەستەیی هەبێت لە پاش گەڕانەوەی لە پێكان.

سبەینێ‌ هەینی، لە گەڕی دووەم و لە گروپی یەكی جامی جیهانی قەتەر 2022، هۆڵەندا بەرامبەر بە ئیكوادۆر یاریی دەكات.