سەردێر

دوایین ئاماری داهاتی نەوتی مانگی ڕابردووى عيراق بڵاوكرایەوە

زیاتر لە 9 ملیار دۆلار بووە

خەڵك-
وەزارەتی نەوتی عیراق ڕایدەگەیەنێت، لە مانگی 10ی رابردوودا و لەڕێگەی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) بڕی هەناردەی نەوتی خاو 104 ملیۆن و 831 هەزار بەرمیل نەوت بووە و داهاتەكەشی گەیشتۆتە 9 ملیارو 281 ملیۆن دۆلار.


بەپێی دوایین ئامار كە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لەمانگی 10ی ڕابردوودا بڕی هەناردەی نەوتی خاو گەیشتۆتە 104 ملیۆن و 831 هەزار بەرمیل نەوت، داهاتەكەشی گەیشتۆتە 9 ملیارو 281 ملیۆن دۆلار بووە”.

لە ئامارەكەی وەزارەتی نەوتدا هاتووە”لە مانگی رابردوودا لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوری عیراقەوە 102 ملیۆن و 70 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە كراوەو لە كێڵگەكانی كەركوكیشەوە بۆ بەندەری جەیهانی توركیا 2 ملیۆن و417 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە كراوە”.

وەزارەتی نەوت دەڵێت”تێكڕای فرۆشتنی بەرمیلێك نەوت لە مانگی ڕابردوودا 88.539 دۆلار بووە”.