سەردێر

مامۆستایان وادەی خۆپیشاندان و بایكۆتكردنییان ڕاگەیاند

خەڵك-
وەك ناڕەزایی بەرامبەر بە ڕاگرتنی پلە بەرزكردنەوەیان لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان، مامۆستایانی ناڕازیی، وادەی ڕێكخستنی خۆپیشانیان ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، مامۆستایانی ناڕازی بە ڕۆنامەوانیان ڕاگەیاند:”لەبەرامبەر ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوە و پلەبەرزكردنەوەی بە مەرج لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە كە تێیدا مافی مامۆستایان و فەرمانبەران پێشێل دەكرێت، بڕیاریاندا لە شەممەی داهاتووەوە خۆپیشاندانی بەرفراوان سازبكەن”.

لە كۆنفرانسەكەدا مامۆستایانی ناڕازیی، ئاماژەیان بە گرتنەبەری هەموو شێوازێكی ئاشتیانە كرد بۆ فەراهەمكردنی مافەكانیان و جەختیشیان لەسەر بایكۆتكردن كردەوە، تا ئەو كاتەی حكومەت ئاوڕ لە داواكارییەكانیان دەداتەوە و مافە زەوتكراوەكانیان بۆ دەگێڕێتەوە.