سەردێر

مووچەی لیوایەكی پێشمەرگە دەخرێتە سەر وەزارەتی بەرگری عیراق

خەڵك-
ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق دەڵێت، مووچەی لیوای 20ی پێشمەرگە لە پرۆژەی یاسای بودجەی 2023ی عیراقدا جێگیركراوە و دەخرێتە سەر وەزارەتی بەرگری.

بەپێی نوسراوێك كە ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن دیلان غەفور، ئەندامی پەرلەمانی عیراقەوە بۆ وەزیری بەرگری عیراق بەرزكراوەتەوە “مووچە و بودجەی لیوای 20ی ھێزەكانی پێشمەرگە لە بودجەی 2023دا جێگیركراوە و دەخرێتە سەر وەزارەتی بەرگری”.

ئەندامەكەی پەرلەمانی عیراق، داوای لە وەزیری بەرگری عیراق كردووە، لەبارەی ئەو ڕێكارانەی دەگیرێنەبەر، تا بە تەواوەتی مووچەی ئەو لیوایەی پێشمەرگە بخرێتە سەر وەزارەتی بەرگری و وەك تەشكیلاتە سەربازییەكانی تری وەزارەتی بەرگری مووچەیان لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە بۆ دابین بكرێن، لە ماوەی 15 ڕۆژدا ئاگادارییان بكەنەوە.