سەردێر

سەرمای توند لە ئەرزەڕۆم و ئەردەخان دەستیپێكرد

خەڵك-AA

لە پارێزگاكانی ئەرزەڕۆم و ئەردەخان، نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما، كاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دروست كرد.

لە پارێزگای ئەرزەڕۆم، بەهۆی سەرماوە، جامی ئۆتۆمبێلەكان بەستی و درەختەكانیش زوقمیان كرد.

پلەكانی گەرماش لەو پارێزگایە بۆ یەك پلەی ژێر سفری سەدی، دابەزی و بەرزاییەكانی ئەرزەڕۆم-یش بە بەفر داپۆشران.

لە پارێزگای ئەردەخان لە شەودا، پلەكانی گەرما گەیشتە شەش پلەی ژێر سفری سەدی، ئەمەش وای كرد جامی ئۆتۆمبێلەكان و درەختەكان بیانبەستێت، بەرزاییەكانی شارەكەش بە بەفر سپیپۆش بوون.