سەردێر

وێڵز و ئێران لە میانی مۆندیالی قەتەردا ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە

خەڵك – AA

لە میانی جامی جیهانیی “FIFA” قەتەر ٢٠٢٢دا، سبەی هەردوو هەڵبژاردەی ئێران و وێڵز لە كۆمەڵەی دووەم رووبەڕووی یەك دەبنەوە.

یارییەكە كاتژمێر ۱۳:۰۰ بە كاتی هەولێر، دەست پێ دەكات و لەلایەن ناوبژیوانی گواتیمالایی، ماریۆ ئێسكۆبارەوە بەڕێوە دەبرێت.

هەڵبژاردەی وێڵز بۆ جاری دووەمە بەشداری مۆندیال دەكات و لە یەكەم یاری كۆمەڵەی دووەمدا، بە گۆڵێكی یاریزان، گارێس بێڵ كە لە كۆتا خولەكدا تۆماری كرد، لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەمریكا یەكسان بوو.

لە دووەم یاریشدا، بڕیارە وێڵز ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئێران ببێتەوە كە لە یەكەم یارییدا بە ئەنجامی ٦-۲ بەرامبەر هەڵبژاردەی ئینگلتەرا شكستی هێنابوو.