سەردێر

مەزڵووم كۆبانێ هۆكاری ڕاگیرانی ئۆپەراسیۆنەكانی دژی داعش ئاشكرا دەكات

خەڵك-

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان ناچاربووین ئۆپەراسیۆنەكانیان دژی داعش ڕابگرین.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات بۆ كەناڵی فۆكس نیوزی ئەمریكایی ڕایگەیاند : “ئەردۆغان دەیەوێت لە ڕێگەی هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان ئەزموونی كورد لە سووریا لەناو ببات و هێرشەكانیشی وەك بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ حزبەكەی بەكاربهێنێت”.

شەوی ڕابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا كامپی هۆڵیان لە پارێزگەی حەسەكە بۆردوومانكرد، كە هەزاران تێرۆریستی داعشی تێدا زیندانین و ژمارەیەك داعش هەڵهاتن.

شەوی ڕابردوو لەبەرامبەر بێ هەڵوێستی ئەمریكا بەرامبەر هێرشەكانی توركیا، هێزەكانی سووریای دیموكرات هەسەدە بڕیاریدا ئۆپەراسیۆنەكانی دژی داعش و هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕابگرێت.