سەردێر

مامۆستایانی ناڕازی خۆپیشاندان دەكەن

خەڵك-
مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی بڕیاریانداوە خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.

لەوبارەیەوە، عادل حەسەن، مامۆستای ناڕازی، بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئێمە وەك مامۆستایانی ناڕازی بڕیارمانداوە خۆپیشاندان ئەنجام بدەین، سەبارەت بەو بابەتە ئەمڕۆ كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسی ئەنجام دەدەین.

لەبارەی هۆكاری خۆپیشاندانەكەوە عادل حەسەن دەڵێت، لە نێو كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا هۆكاری خۆپیشاندانەكە و كات و شوێنی خۆپیشاندانەكە باس دەكەین.

ئەوە لەكاتێكدایە ئێستا لە هەرێمی كوردستان ناو بەناو خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆ هەیە و داوای دەرماڵە لە حكومەتی هەرێم دەكەن.