سەردێر

سلێمانی.. دەست بەسەر بڕێكی زۆر توتنی نێرگەلەدا دەگيرێت

خەڵك-
بەهۆی بەسەرچوونی ماوەی بەكارهێنان، لیژنه هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڕێكی زۆر توتنی نێرگەلە لەناودەبات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24\11\2022، ڕاپۆرتی لیژنەی كۆگاكانی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژە بۆئەوە كراوە‌، بەهۆی بەسەرچوون و نەشیاوی بۆ بەكارهێنان، لیژنەكە دەستی بەسەر (312) كارتۆن توتنی نێرگە لە جۆری (العراب)ـدا گرتووە كە خاوەنەكەی بەنیازبووە بیفرۆشێت.

بەپێی ڕێنماییەكانی تەندروستی، كێشانی نێرگەلە زیان بەتەندروستی بەكارهێنەرانی دەگەیەنێت، لەكاتی بەسەرچونی تام وبۆن و توتنەكەیدا زیانەكەی چەند بەرامبەر دەبێت.

ڕاپۆرتەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەر یەكێك لەو كارتۆنانە (120) پارچە توتنی نێرگەلەی تێدایە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە تەواوی توتنە دەستبەسەردا گیراوەكە لەناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبون لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

May be an image of 1 person

May be an image of ‎one or more people and ‎text that says "‎العراب Arrab Al الشركة الأردنية الاولى للتبغ والمعسل صنع في الأردن HKJ IN MADE Date: Production P: تاريخ الإنتاج: 6/2020 6/2022 للبالغين فقط ١٠ علبة x .٠ غرام 7 كبلو غرام‎"‎‎