سەردێر

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ مانچستەر یۆنایتد ی جێهێشت

خەڵك-
یانەی مانچستەر یۆنایتد، ڕایگەیاند، گەيشتوونەتە ڕێككەوتن لەگەڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی.

هەژماری فەرمی مانچستەر یۆنایتد، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر ڕایگەیاند گەشتوونەتە ڕێككەوتن لەگەڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی.

لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هێرشیكردە سەر ئیدارەی مانچێستەر یۆنایتد و تین هاگی ڕاهێنەر.

یانەی مانچستەر یۆنایتد، سوپاسی كریستیانۆیان كردووە بۆ ئەوەی پێشكەشی یانەكەی كردووە، بە جۆرێك كە 145 گۆڵی لە 346 یاریدا بۆ یانەكەی تۆماركرد.

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوای جێهێشتنی ئەو یانەیە بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، مانچستەر یۆنایتد و هاندەرانیم خۆشدەوێت، ئەمە شتێكە كە هەرگیز ناگۆڕێت و هەروا دەمێنێت. بەهەرحاڵ، پێموایە ئێستا كاتێكی گونجاوە بۆمن تا بەدوای ئاڵنگارییەكی نوێوە بگەڕێم.