سەردێر

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لە بارەی هێرشەکانی سەر هەرێم کوردستان بێ ئەنجام بوو

خەڵک-

ئەمڕۆ سێشەممە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی هێرشەکانی تورکیا و ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە بێ ئەنجامبوو.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق له‌باره‌ی پاراستنی سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌ی بە داخراوی ئەنجادرا بەڵام هیچ بڕیارێک لەبارەی هێرشەکان نەدرا.

بە گویرەی زانیارییەکان، لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا بڕیاردراوە کە كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌ نێوان پەرلەمانی عێراق و حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق ئەنجابدرێت پێكه‌وه‌ بڕیارێکی هاوبەش و نیشتمانی لەبارەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه‌ بدرێت.

 





هەلبژاردە

گرنگترینەکان