سەردێر

“شەپۆلێكی توندی بارانبارین بەڕێوەیە و موفاجەئە ڕوودەدات”

خەڵك-
شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی بارانبارین دروست دەبێت و لە چەند ناوچەیەك موفاجەئەی كەشناسی ڕوو دەدات.

سیروان ساڵح، شارەزای بواری كەشناسی لە هەرێم بڵاویكردەوە، كە بۆ كۆتایی ئەم هەفتەیە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی بارانبارین دروست بووە، ئەم شەپۆلە جیاوازە، چونكە هەردوو پاڵەپەستۆی هەردوو دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور یەكدەگرن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ئەم شەپۆلە شێیەكی زۆر و بەرەیەكی هەوایی بەهێزی تێدایە، پێدەچێت لە چەند ناوچەیەك موفاجەئەی كەشناسی ڕووبدات.