سەردێر

چەند ڕێنماییەك بۆ پاراستنی ژینگە

خەڵك-
بۆ پاراستنی ژینگە كارەبا كەم بەكاربێنە، چونكە گاز و بەنزین سەرەكیترین سەرچاوەی وزەن بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا، سوتانی ئەم ماددانە فاكتەری سەرەكین بۆ پیسبوونی هەوا لە هەموو شوێنێك.

ئەگەر دەتوێت ژینگەكەت پارێزراو بێت، كارەبا زیاد لە پێویست بەكار مەهێنە.

ڕەچاوكردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە پێویستە:
١- لە كاتی كڕینی ئامێرە كارەباییەكان، ئەو ئامێرانە هەڵبژێرە كە بە كارەبای كەمتر كار دەكەن.
٢- بیر لەوە بكەرەوە لە داهاتودا سوود لە وزەی خۆر وەربگریت.
٣- هەر شتێك پێویستت نەبوو كە هەڵبێت، كارەبای بە تەواوی لەسەر ببڕە، وەك گلۆپ، تیڤی، ئامێرە كارەباییەكانی تر.
٤- لە كاتی جێهێشتنی ماڵەكەت ئاو گەرمكەرەوەكان ( بۆیلەر و گیزەر) بە كوژاوەی بەجێبێلە.

سەرچاوە، دەستەی ژینگەی هەرێم