سەردێر

باشترین خۆراكەكان بۆ یەكگرتنەوەی ئێسك دوای شكاویی

خەڵك-
– دوای شكاویی، خۆراكی تەندروست و دەوڵەمەند بە پێكهاتووە سەرەكییەكانی دووبارە دروست بوونەوەی ئێسقان ڕۆڵێكی بەرچاویان هەیە لە زوو یەكگرتنەوەی شوێنی شكاویی و چاك بوونەوە.

گرنگترین خۆراكەكان..
1-پڕۆتین :نزیكەی% 50 ی ئێسقان لە پڕۆتین پێكهاتووە ، دوای شكاوی خواردنی بڕی پێویست لە پڕۆتین ڕۆڵێكی كارای هەیە له زوو چاك بوونەوە.
سەرچاوە : گۆشت ، ماسی ، هێلكە ، پاقلەمەنیەكان ، شیرەمەنیەكان ، چەرەس .
٢ – كالیسیۆم : كە نیشانەی بەهێزی ئێسقانە و ڕۆژانە لەش پێویستی بە بڕی ( 1000 — 1200 ) ملگم هەیه لە كەسێكی تەواو پێگەیشتوو ، ڕەنگە پزیشكی پسپۆڕ تەواوكەری خۆراكی بە شێوەی دەرمان بۆ ماوەیەك بنووسێت بە تایبەت لە سەرەتادا و لە كەسانی بە ساڵاچوو .
-سەرچاوە: هێلكە ، شیر و شیرەمەنیەكان ، سپێناخ ، كەلەرم ، سۆیا ، ماسی سەلموون یان توونەی ناو قووتوو ، سۆیا ، پاقلەمەنیەكان .
٣ – ڤیتامین D : كە ڕۆڵی سەرەكی هەیە بۆ سوود وەرگرتن لە كالسێوم ، زۆرینەی هاوڵاتیانی كوردستان كێشەی كەمی ڤیتامین دیان هەیە ، ڕەنگە پێویست بكات وەك دەرمان وەربگێریت .
– سەرچاوەی سەرەكی : تیشكی خۆرە و ڕۆژانە پێویستە زیاتر لە نیو سەعات بچیتە بەر خۆر باشترین كات لە نێوان سەعات ( 10 __ 12 ) ی بەیانیە ، هیچ خۆراكێك بڕی پێویستی ڕۆژانەی تێدا نیە لە كوردستان مەگەر لە كاتی دروست كردنی ڤیتامین D بۆ ئیزافە كرا بێت .
٤ — ڤیتامین C : ڕۆڵێكی سەرەكی هەیەلە دروست كردنی كۆلاجین كە پڕۆتینێكی گرنگی ناو ئیسقانە .
– سەرچاوە : سەوزە و میوەی خۆماڵی ، مزرەمەنیەكان ، كیوی.
٥ – پۆتاسیۆم : كانزایەكی گرنگە بۆ جەستە.
-سەرچاوە : كاڵەك ، مۆز ، شەربەتی پڕتەقاڵی فرێش ، چەرەس ، پەتاتە ، ماسی ، گۆشت .
٦ – ئاسن : ئەگەر ئەو كەسە كەمی ئاسنی هەبێت .
– سەرچاوە : گۆشتی سوور ، قەل ، ماسی ، سەوزە گەڵا تۆخەكان ، پاقلەمەنیەكان ، هێلكە ، میوەی وشكراوی وەك مێۆژ و هەنجیر و قەیسی ، دانەوێڵەتەواوەكان .
– ئەو خواردن و خواردنەوانەی پێویستە نەخورێن یان زۆر كەم بخورێن.
– خواردنی سوێر و خوێی چێشت .
– خواردنەوە كحولییەكان و گازییەكان .
– چا و قاوە و هەر خواردنەوەیەك ماددەی كافایینی تێدا بێت، پێویسته ڕۆژانە كەمتر لە چوار كووپی بچووك نەخورێنەوە .

د. كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك