سەردێر

لەكاتی لێچوونی غــاز چی بـكەین؟

خەڵك-
لێچوونی غاز ئەگەر بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ نەكرێت كارەسات دروست دەبێت، بۆیە پێویستە ئاگادار بیت و چەند هەنگاوێك بگریتەبەر بۆ ڕێگریكردن لە دروستببونی كارەسات.

چەند ڕێنماییەك پێویستە لە كاتی لێچوونی غازدا پەیڕەو بكرێن..
١-بڕینی سەرچاوەی غازەكــە واتە لابردنی سەرە زەختی غازە
كــە.
٢- كـــردنەوەی دەرگـــاو پــەنجـــەرە .
٣- چــۆڵــكردنی ماڵەكە، هــیچ كەسێك نابێت بچــێتە ژووری
ماڵەكە.
٤- هــەڵنەكردن و نــــەكوژانەوەی هــیچ سەرچاوەی كارەبایی
وەك پــــلاك.
٥- بـــەرنەدانەوەی هــیچ تەنێكی قـــورس بــــــــــۆ زەوی.
٦- نــابێت لــەكاتی بـــڵاو بوونەوەی غـــاز مۆبایل بەكاربێت.

ئامادەكردنی: هــێمن سەروچاوەیی





هەلبژاردە

گرنگترینەکان