سەردێر

نیوەی دانیشتووانی جیهان بە دەست نەخۆشییەكەوە دەناڵێنن

خەڵك-

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكرد نیوەی دانیشتووانی جیهان تووشی نەخۆشییەكانی دەم بوون، كە نەخۆشییەكانی دان و پووك و شێرپەنجەی دەم و چەند نەخۆشییەكی دیكە دەگرێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەكەی تەندروستی جیهانی، بەشێكی زۆری هاووڵاتیان لە خزمەتگوزارییەكانی تایبەت بە دەم و دان بێ بەشبوون.

ئەدهانوم گیبریسۆس سەرۆكی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت پشتگوێخستنی تەندروستی دەم و دان لە سیاسەتی تەندروستی جیهانیدا هەیە.

دەشڵێت دەكرێت زۆرێك لە نەخۆشییەكانی دەم و دان چاودێری بكرێن و چارەسەریش بكرێن بەشێوەیەكی كارا.

ڕوونیشیكردەوە 45%ی دانیشتووانی جیهان بە واتای 3.5 ملیار كەس بە دەست نەخۆشییەكانی دەم و دانەوە دەناڵێنن.

ڕاشیگەیاندووە، لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوو ڕێژەی تووشبوان یەك ملیار كەس زیادیكردووە.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد، ئاماژەی ڕوون هەیە كە زۆرینەی خەڵك ناتوانن بگەن بە چارەسەر و چاودێری نەخۆشییەكانی دەم.

ئاشكراشیكرد، نزیكەی 380 هەزار تووشبووی شێرپەنجەی دەم ساڵانە تۆمار دەكرێن.

ئەوەشی خستەڕوو، زۆرینەی ئەوانەی تووشی نەخۆشییەكانی دەم و دان دەبن لە وڵاتانی داهات نزم و مام ناوەندن.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان