سەردێر

لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر ئاگر کەوتەوە

خەڵک-ئارام سەردار

لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی شاری هەولێر ئاگر کەوتەوە وپۆلیسی بەرگری شارستانیش لە هەوڵدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.

سەرکەوت کارەش، وتەبێژی بەرری شارستانی هەولێر بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، ئەو ئاگرەی لەنەخۆشخانەیەکی ئەهلی کەوتەوە، هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.

دەشڵێت، ئاگرەکە لەسەربانی نەخۆشخانەکە کەوتوەتەوە، بەهۆی تەقینی تانکی گازی موەلیدەکە وایکرد ئاگرەکە گەورەبێت و تەشەنەبکات، بەڵام توانرا بەخێرایی کۆنتڕۆڵی بکەن، ئەو مەترسیەی لەسەر گیانی نەخۆش و هاوەڵی نەخۆش هەبوو دووری بخەنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، هیچ بەشێکی نەخۆشخانەکە نەسووتاوە، تەنها سەربانی نەخۆشخانەکە بوو، کەشوێنی حەوانەوەی کرێکارەکانیشی لێبووە سوتاوە.

سەبارەت بە زیانی ئاگرەکە وتیشی:”لە ئاگرەکە تەنها موەلیدەیەک و شوێنی کرێکارەکانی نەخۆشخانە سوتاوە، بەهۆی بوونی گازوایل وایکردوە ئاگرەکە گەورەبێت”.