سەردێر

پەروەردەی عیراق: خوێندكار بە كەوتوو دانانرێت گەر لە وانەی كوردی دەرنەچوو

خەڵك-
وەزارەتی پەروەردەی عیراق نوسراوێك دەردەكات و لێوەی هیچ خوێندكارێك بە كەوتوو دانانێت، گەر لە وانەی كوردی دەرنەچوو.

بەپێی نوسراوێك كە لەلایەن وەزارەتی پەروەدەی عیراقەوە دەرچووە و بۆ هەموو پارێزگاكان نێردراوە/ جگە لە هەرێمی كوردستان، وەزیری پەروەدە ڕەزامەندی دەربڕیوە خوێندكار بە كەوتوو دانەنرێت گەر لە وانەی كوریدا دەرنەچوو، هۆكاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگیڕێتەوە كە تێبینییەكی زۆرییان لەو بارەیەوە پێگەیشتووە.

وەزارەتی پەروەردەی عیراق دەڵێت، خوێندكار بە كەوتوو دانانرێت، گەر لە وانەی كوری كەوت لەو خوێندنگانەی كە خوێندنی وانەی كوردی دەیانگرێتەوە، گەر نمرەی تەواوی بۆ دەرچوون بەدەستنەهێنا.

ئەم بڕیارەی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی فیدراڵ لەلایەن هەندێك لە چاودێرانەوە لێكدانەوەی جیای بۆدەكرێت، بەو پێیەی زمانی كوردی لە عیراق لە دوای زمانی عەرەبی بە زمانی فەرمی وڵات دادەنرێت و دەبوو هاوشێوەی زمانی عەرەبی لە پرۆگرامی خوێندندا لە عیراق دابنرێت، نەك وەك وانەیەكی لاوەكی تەماشا بكرێت.