سەردێر

مۆندیالی قەتەر ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند دەبێتەوە

خەڵك-
هەندێك لە چالاكوانان لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، هەڵمەتێكی گەورە دەكەنە سەر ئەو بڕیارانەی لەلایەن لیژنەی ڕێكخەرانی میوانداریی مۆندیالی 2022وە دەركراون.


مۆندیالی 2022 ڕووبەڕووی ڕەخنەیەكی زۆر بووەوە، پاش ئەوەی پاریسی پایتەختی فەرەنسا ڕێگری نواند بەرامبەر بە پەخشكردنی یارییەكانی مۆندیال كە پێش مانگێكە لە دەستپێكردنیان، ئەمەش مشتومڕی لەنێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دروستكرد، لەنێوان ئەوانەی بڕیارەكە ڕەتدەكەنەو و پێیانوایە فەرەنسا جامی جیهانی بەسیاسەت دەكات.

بە بۆچوونی هەندێكی تر، بە پلەی یەكەم ئامانج لەو بڕیارە كەمكردنەوەی بەكارهێنانی وزەیە، لەكاتێكدا ئەوروپا بەدەست قەیرانی كارەبا و غازەوە دەناڵێنێت.

ئەم مشتومڕە لەكاتێكدایە، چالاكوانانی سەر تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، هەڵمەتێكیان لەژێر ناوی “بەڕێزی خۆت دەربخە” بەرپاكردووە و داوا لە ئامادەبوانی جامی جیهانی دەكەن، ڕێز لە دابونەریت و كلتوری قەتەری بگرن، ئەمەش تۆڕە كۆمەڵایتییەكانی تەنیوە و ژاوەژاوێكی گەورەی دروستكردووە.