سەردێر

هەپەگە؛ شەش سەربازی سوپای توركیا كوژران

خەڵك
هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت ، لە ئەنجامی چالاكی هێزەكانیادا ٦ سەربازی سوپای توركیا كوژران و سوپای توركیاش گۆڕەپانەكانی بەرخودانی ٨ جار بە بۆمبی قەدەغەكراو و چەكی كیمیایی و ٦ جاریش بە فڕۆكەی شەڕ و ٤٤ جاریش بە هەلیكۆپتەری هێرشبەرو بە دەیان جاریش بە كاتیوشا و چەكی قورس بۆردومان كرد.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل “هەپەگە” بڵاویكردەوە، لە هەرێمی مەتینا لە چالاكیەكی بەهێزدا، گەریلا بە شێوەیەكی گیانبازانە شەڕیان كرد و لە چركەساتێكدا كە دوژمن چاوەڕێی نەدەكرد گورزی قورسیان لێوەشاندن.

زانیاری بەرفراوان لەسەر چالاكی و هێرشەكان بەم جۆرەیە:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید ساڤاش مەرعەشی جەنگی خابوردا:
لە ٣٠ ئەیلول لە گۆرەپانی شاخی سوری مەتینا، هێزەكانی دوژمن كە بۆ تابلۆی رێگای سەربازی داگیركاری لە گۆڕەپانەكە جێگیرببوون، خرانە ژێر چاودێرییەوە. كاتژمێر ١٦:٣٠ بە شێوازی هێرش لە دژی داگیركەران چالاكی ئەنجامدرا. بە نارنجۆك و چەكی سوك لە شوێنێكی نزیكەوە لە داگیركەراندرا و لانیكەم ٦ داگیركەر سزادران. داگیركەران كە دەستیان لە تیمەكانی چالاكی ئێمە وەردا، كرانە ئامانجی تیمە گەڕۆكەكانمان لە گۆڕەپانەكە. لە شەڕ و بۆردوماندا هاوڕێمان پڵنگ تەیی و زنار رەش كە بە گیانبازی شەڕیان كرد، شەهیدبوون.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ:
لە ٥ی تشرینی یەكەم كاتژمێر ٠٧:٠٠ و ١٨:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا، تیمە گەڕۆكەكانمان بە چەكی قورس ٢ جار لە داگیركەران لە دەوروبەری سەنگەرەكانی شەڕی شەهید ئاگریاندا.

شەوی ٥ی تشرینی یەكەم تیمە گەڕۆكەكانمان لە ٢ هەلیكۆپتەری سكۆرسكیاندا كە هەوڵیاندا هێزەكانیان لە گۆڕەپانی بەرخودانی ساجا دابنێن. لە ئەنجامدا ناچار بوون لە گۆڕەپانەكە بڕۆن.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی خواكورك:
رۆژی ٥ی تشرینی یەكەم كاتژمێر ٠٩:٤٠ و ١٠: ٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی شەهید دەروێشی خواكورك بە چەكی قورس ٢ جار تیمە گەڕۆكەكانمان لە داگیركەرانیاندا.

هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە بۆمبی قەدەغەكراو و چەكی كیمیایی

لە ٥ی تشرینی یەكەم سەنگەرەكانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی، سەنگەرەكانی شەڕی شەهید فەلات و شەهید ئاگر لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا ٨ جار بە بۆمبی قەدەغەكراو و چەكی كیمیایی بۆردومان كران.
هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر:

لە ٥ی تشرینی یەكەم زەوییەكانی گوندی یەكماڵ و گۆڕەپانی كانیسارك لە گارە و گۆڕەپانی سەر مەتینا لە میتینا ٦ جار بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومان كران.

لە ٥ی تشرینی یەكەم گۆڕەپانەكانی بەرخودانی ساجا، شاخی هەكار، شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی و شاخی ئامێدی ٤٤ جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر بۆردومان كران.

لە ٥ی تشرینی یەكەم گۆڕەپانەكانی بەرخودانی شاخی بهار و چچەمچۆ بە دەیان جار بە كاتیوشا و چەكی قورس بۆردومان كران.

لە ٥ی تشرینی یەكەمدا درۆن بەسەر گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی و شاخی ئامێدی سوڕایەوە.

لە ٥ی تشرینی یەكەم سوپای توركی داگیركەر هەوڵیدا بە حەفارە سەنگەرەكانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی كاركەر بڕوخێنێت.

بۆردومانی ئێران بەردەوامە
لە ٥ی تشرینی یەكەمەوە تائێستا لە هەرێمی خواكورك گۆڕەپانەكانی بەربزین و هۆرنێی گۆشین لەلایەن هێزەكانی ئێرانەوە بە كاتیوشا و هاوەن بۆردومان دەكرێن”.