سەردێر

نزیكەی 40 هەزار تەن بەرنجی تایلەندی گەیشتە عیراق

بۆ سەبەتەی خۆراكە و بەسەر هاووڵایاندا دابەش دەكرێت

 

خەڵك-

وەزارەتی بازرگانی عیراق، گەیشتنی كەشتییەك كە نزیكەی 40 هەزار تەن برنجی تایلەندی هەڵگرتووە بۆ سەبەتەی خۆراك، گەیشتە بەندەرەكانی بەسرە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی بازرگانی مەوادی خۆراكییەوە بڵاوكرایەوە”كەشتییەك كە 40 هەزار تەن برنجی تایلەندی هەڵگرتووە، گەیشتە بەندەرەكانی بەسرە و برنجەكەش بۆ سەبەتەی خۆراك تەرخان دەكرێت و بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”نمونەی برنجەكە لەلایەن بەرپرسانی تاقیگەی بەشی كوالێتی و كۆنترۆڵەوە پشكنینی بۆكراوە  و دەركەوتووە كە شیاوە بۆ بەكاربردنی مرۆیی، بۆیە لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا لە چوارچێوەی بەشی هەشتەمی سەبەتەی خۆراك بۆ ساڵی 2022، بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت”.