سەردێر

بانكی ناوەندی 15 ملیۆن دینار دەداتە ئەو نەخۆشانەی پێویستییان بە چارەسەرە

خەڵك-
بانكی ناوەندی عیراق، بۆ یارمەتیدانی توێژی هەژاری وڵات، بڕە قەرزێك بۆ ئەو نەخۆشانە تەرخان دەكات كە پێویستییان بە چارەسەری خێرایە و چارەسەریان تێچووی زۆری دەوێت.

بەپێی نوسراوێك كە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە دەرچووە، بانكی ناوەندی پشتیوانی لە توێژی هەژاری كۆمەڵگەی عیراقی دەكات و بڕە قەرزێكیان بۆ تەرخان دەكات، تا نەخۆشییەكانیان چارەسەر بكەن، ئەو نەخۆشانەی قەرزەكە دەیانگرێتەوە، لە نەخۆشی شێرپەنجە و نەخۆشییە قورسەكانی تر پێكدێن، تا ڕزگاربكرێن و ئاسانكارییان بۆ بكرێت بۆ دەستەبەركردنی چارەسەر.

بانكی ناوەندی دەڵێت، بڕی ئەو قەرزەی دەدرێت بە نەخۆشەكان، 15 ملیۆن دینارە و سودی 2.9%ى دەخرێتەسەر بۆ بەرژەوەندی بانكەكە و پێنج ساڵیش بۆ گێڕانەوەی قەرزەكە دیاریی كراوە.