سەردێر

پەڕلەمانی عیراق خوێندنەوەى یەكەم بۆ چەند پڕۆژە یاسایەكی گرنگ دەكات

خەڵك

دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی شەممەی داهاتوو پەڕلەمان كۆدەبێتەوە، یەكێك لە برگەكانی گفتوگۆكردنە لەبارەی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان و هەروەها خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای بیمەی كۆمەڵایەتی و خانەنشینی كرێكار .

دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بەرنامەی كاری دانیشتنی ڕۆژی شەممە 8ی 10ی 2022 ی بڵاوكردەوە، كە یەكێك لە بڕگەكانی دانیشتنەكە تایبەت دەبێت بە هێرشەكانی ئێران بۆسەر خاكی هەرێم.

هاوكات یەكێكی دیكە لە بڕەگەكانی كاری دانیشتنەكەیان تایبەت دەبێت بە خوێندنەوەی یەكەم بۆ چەند پڕۆژ یاسایەك ، لەوانە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای بیمەی كۆمەڵایەتی و خانەنشینی كرێكار .

قد تكون صورة ‏نص‏