سەردێر

خۆتان بۆ كەشێكی سارد ئامادە بكەن

باران و هەورە بروسكە بەڕێوەیە

خەڵك-
كەشناسێكی عیراقی پێشبینی كەشوهەوای وڵات دەكات بۆ چەند ڕۆژی داهاتوو و دەڵێت، باران و هەورە بروسكە بەڕێوەیە.

بەپێی نوسراوێك كە لەلایەن سادق عەتیە كەشناسی عیراقی لەسەر تۆڕی كۆمەلایەتی (فەیسبوك) بلاوكرایەوە”وڵات دەكەوێتە ژێر كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆیەكی هەوا كە لە ناوەڕاستی ئەوروپاوە هەڵدەكات و كاریگەرییەكەی سێ‌ ڕۆژ دەخایەنێت”.

ئەو كەشناسە پێشبینی بارینی نمە باران و هەورە بروسكە دەكات لە شارەكانی هەرێمی كوردستان و هەندێك ناوچەی دیالە و سەڵاحەدین و بەغدا.

بە وتەی سادق عەتیە، لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا، كەشوهەوا زیاتر گۆڕانكاریی بەسەردا دێت و لە شارەكانی هەرێمی كوردستان كەشێكی نیمچە زستانە دروست دەبێت و واپێویست دەكات خەڵك جلوبەرگی گونجاو لەبەربكەن”.