سەردێر

وادەیەك بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لەئارادا نییە

چاوەڕوانی هێزە كوردستانییەكانن

خەڵك-
موزر كروی ئەندامی پەرلەمانی عیراق، ڕەتیدەكاتەوە وادەیەك بۆ دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لەئارادا بێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، كروی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”تا ئەم ساتە تەوافوق نەكراوە لەسەر دیاریكردنی وادەی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، بابەتەكە وابەستەی تەوافوقی هێزە كوردستانییەكانە لەڕووی خستنەڕووی كاندیدێكی هاوبەش كە هیواخوازن بەمزوانە بهێنرێتەدی”.

بە وتەی ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عیراق”تائێستا وادەیەك دیاریی نەكراوە بۆ سازدانی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، هەموان چاوەڕوان كۆبوونەوەكانی هێزە كوردستانییەكانن كە لێوەی سەرەتاكانی پێكهێنانی حكومەت دەستپێدەكات و دواتر كاندیدی سەرۆك وەزیران بۆ پێكهێنانی حكومەت ڕادەسپێردرێت، ئەمەش بەبێ‌ تەوافوقی سیاسی ڕوونادات”.